گەمارۆی شەهبا زیان بە هاوڵاتیان دەگەیەنێت

گەمارۆ و ئابڵوقەی ڕژێمی سوریا کە بەسەر شەهبادا سەپاندوویەتی، کاریگەری نەرێنی لەسەر دانیشتوان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا هەیە، بەهۆی هێرش و ئابڵوقەوە ١٥ هەزار خوێندکار ناتوانن بخوێنن.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- لە ١٩ی تشرینی دووەمەوە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە هەموو شێوەیەک هێرشی کردە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، یەکێک لە ناوچەکانی شەهبا کە سەدان هەزار کۆچبەری عەفرین بەهۆی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨دا کۆچیان کرد، تیایدا دەژین، جگە لەو هێرشانەی کە دەکرێن، حکومەتی سوریا گەمارۆکانی سەر هەرێمەکەی زیاتر کردووە و ڕێگە نادات پێداویستییەکانی خەڵک بۆ وەرزی زستان وەک سووتەمەنی و گاز بچێتە ناو هەرێمەوە.

 

بەهۆی دۆخی ئابڵوقەوە ٧٢ خوێندنگە دەرگایان داخستووە و زیاتر لە ١٥ هەزار خوێندکار کە لە کانتۆنی شەهبا و ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرین نیشتەجێن، بەهۆی نەبوونی سووتەمەنییەوە لە خوێندنگە بێبەشکراون، دانیشتوانی هەرێمەکە کە دەیانەوێت بەو هێرش و گەمارۆیانە ئاوارە بن، ئاماژە بەوە دەکەن کە لە شەهبا کۆچ ناکەن و تەنها دەگەڕێنەوە بۆ عەفرینێکی ئازادکراو.

 

ژنانی عەفرین کە کۆچیان کردووە بۆ کانتۆنی شەهبا و وتەبێژی ئەنجومەنی پەروەردەی هەرێمی عەفرین، بۆچوون و هەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەو دۆخەی کە تێیدا دەژین و ئەو دژوارییەی دەیبینن، دەربڕی.

 

لە لایەک گەمارۆ لە لایەک هێرش

عەفیەت ئەکاش، هاوڵاتییەکی عەفرینییە و ئاماژەی بەو بارودۆخە کرد کە لە کانتۆنی شەهبادا دەگوزەرێت و وتی: لە شەهبا لە لایەک لەناو تۆپ و هێرشی تورکیاین و لەلایەک لەژێر گەمارۆی حکومەتی سوریا بەردەوامی بە بەرخۆدان دەدەین، ئێمە بە بارودۆخێکی سەخت و دژواردا تێدەپەڕین، حکومەتی سوریا سووتەمەنی و گاز و پێداویستییەکانی خەڵکی لە ژیانماندا بڕیوە و نایەتە ناو هەرێمەوە، بەهۆی کەمی سووتەمەنییەوە زیان بە هاوڵاتیان گەیشتووە و منداڵان لە خوێندن بێبەشکراون، لەگەڵ نەبوونی گاز، کارەبا دەبڕدرێ و ئاو دەبڕدرێ و نانەواخانەکان کارەکانیان وەستاند، ئەم کارە بە بەرچاوی جیهان دەکرێت و بێدەنگن، ئەگەر لە شەهباش لە نەبوونیدا بمرین، ئەوا لە گەڕانەوە بۆ عەفرین کۆڵ نادەین.

 

گەمارۆ لەسەر کۆچکردن هەیە

فاتمە عوسمان، هاوڵاتییەکی دیکەیە و باسی لە سەختییەکانی ژیان لە شەهبا کرد و وتی: ئێمە لە عەفرین کۆچمان کرد و مەرجی کۆچکردنەکە بەس نەبوو و هێرش و گەمارۆکان دروستبوون، لە دەوروبەری ئێمە دەوڵەتی تورک ڕۆژانە هێرش دەکاتەسەرمان و حکومەتی سوریا ئابڵوقەی بەسەرماندا سەپاندووە و منداڵان بەهۆی سەرماوە نەخۆشن و هیچ دەرمانێک لەبەردەستدا نییە، لە عەفرین درەختی زۆر هەبوو و ئێمە بۆ زستان داری ئاگرمان دابین دەکرد، بەڵام لە شەهبا هیچ دارێک نییە، بۆیە پێویستمان بە سووتەمەنی هەیە، بەڵام حکومەتی سوریاش سەرچاوەکەی لەسەر ئێمە بڕیووە، هەرچەندە لە شەهبا دژوارییەکان دەبینین، بەڵام بەهۆی مانەوەی ئێمە لە شەهبا، کە کلیلی ئازادکردنی عەفرینە، ئەو ناوچەیە جێناهێڵن.

 

بە هەزاران خوێندکار لە خوێندن بێبەشکراون

مامۆستا حەنا کەلۆ، وتەبێژی دەستەی پەروەردەی هەرێمی عەفرین، باسی لە سیستمی خوێندن و ئەو گەمارۆیەی کە بەردەوامە کرد و وتی: ئێمە لەمساڵدا سیستمێکی نوێمان بۆ خوێنەران ڕێکخستووە، بەهۆی ساڵانی ڕابردووەوە کێشەی زۆر لە خوێندندا هەبووە، ئێمە سیستمێکی هەڵسەنگاندنی وانەکانمان پەرەپێداوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی پێشکەوتن لە عەقڵییەتی خوێندکاراندا، ئەو کێشەیەی کە ئێستا تێیدا دەژین داخستنی قوتابخانەکەیە بەهۆی گەمارۆوە کە ئەمساڵ لەچاو ساڵانی ڕابردوو توندتر بووە، بۆیە گەیشتووینەتە بڕیاری داخستنی خوێندنگاکان بەهۆی نەبوونی سووتەمەنییەوە، نزیکەی ١٥ ڕۆژە بە هەزاران خوێندکار لە خوێندن بێبەشکراون و لە سیستمی خوێندن دابڕاون و ٧٢ خوێندنگەش دەرگایان داخستووە، بڕیاری داخستنی قوتابخانەکان تا دابینکردنی سووتەمەنی بەردەوام دەبێت هەوڵدەدەین دەرفەت بۆ خوێندکاران بکەینەوە و وەڵامی دوژمن بدەینەوە.