"گۆڕانی دیمۆگرافی لەناوچوونی ناسنامەی عەفرینە"

پارێزەر ڕۆشین حیدۆ، ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین، دۆخی عەفرین و ئەو گۆڕانکارییە دیمۆگرافییەی کە دەیانەوێت ئەنجامی بدەن هەڵسەنگاند و وتی: "ڕۆژانە گۆڕانکاری دیمۆگرافی لە عەفرینی داگیرکراودا ڕوو دەدات لە جیاتی گوندە ڕەسەنەکان دەیان یەکەی نیشتەجێبوون بۆ لەناوبردنی ناسنامە و بوونی کورد دامەزراون".

 

شیرین عەلی

شەهبا - ماوەی چوار ساڵە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی بە بڕینەوەی دار و تاڵانکردنی شوێنە مێژووییەکان و گۆڕینی ناوی گوندەکان و سەپاندنی فێربوونی زمانی تورکی لە قوتابخانەکان و لەم دواییەدا دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لە عەفرین لە جیاتی گوندە ڕەسەنەکان بەپێی بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ١٦ یەکەی نیشتەجێبوونی نوێ بەپێی خۆیان دروستکراوە لە شوێنێکی نزیک گوندی باسوفان ٢٥٥ چادر کراوەتەوە و لە گوندی خالیدیە-ی سەر بە ناوچەی شێراوا کراوەتەوە، لەجیاتی چیای شێخ محەمەد ناسراو بەقزیلقی، دوو یەکە کە یەکێکیان دەگاتە ٤٤٧ و ئەوی تریان دەگاتە  ١٠٠ خێمەی گوندی تیترە، ٢٠٠ لە گوندی تل سیلۆری سەر بەناحیەی جندرێس،٢٥ لەسەنتەری شار، ١٠٠ لە گوندی کێفەر شیلێی سەر بە ١٠٠ لە گوندی بافیلون-ی سەر بە شەرا، ١٣٥ لە گوندی خەیڵەلکە،٢٥٠ لە گوندی میقدات، ١٤٠ لە گوندی قستەلی سەر بە قەزای بلبلێ، ٢٢٥ لە گوندی ئیکبز میدانای ١٠٠ لە گوندی ئیتمەنە،  هەروەها سێ یەکە کە ژمارەیان ٢٦٠ ە، لە گوندی قرمیتیلیق-ی سەر بە ناوچەی شییە کراوەتەوە جگە لەمانە چەندین یەکەی تر هەن، بەڵام تا ئێستا ژمارەیان ڕوون نەکراوەتەوە مەبەست لە بنیاتنانی ئەو ناوچانە لەناوبردنی ناسنامەی کوردە کە یەکێکە لە خەونەکانی عوسمانی، پارێزەر ڕۆشین حیدۆ، ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین، هەڵسەنگاندنێکی گرنگی لەسەر ئەو پرسە کرد.

 

"دەوڵەتی تورک سیاسەتی لەناوبردنی ناسنامەی کورد پەیڕەو دەکات"

لە سەرەتای قسەکانیدا، پارێزەر ڕۆشین حیدۆ ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین تیشکی خستە سەر ئەو کردەوە دیمۆگرافی و گۆڕانکارییانەی کە لە ئێستادا لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانیەوە لە هەرێمی عەفرین ئەنجام دەدرێت و وتی: " سیاسەتی پیسی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی عەفرین بەردەوامە هەر لە سەرەتای داگیرکردنی عەفرینەوە تا ئەم خاڵە ئامانجیان کۆچکردنی کوردە لە زێدی خۆیان و هاوکات گۆڕینی دیمۆگرافی، دەوڵەتی تورک سیاسەتی تێکشکاندنی ناسنامەی کوردان پەیڕەو دەکات و خەڵکی ڕەسەن لە پێکهاتەکانی دیکە جێگۆڕکێ دەکات نەک لە ڕەسەنەکانی عەفرین زیاتر لە ٤٠٠ هەزار کەس لە ناوچە عەرەبی و تورکمانی و فەلەستینییەکان لە عەفرین جێگیر بوون".

 

"پێویستە هەموو تاوانباران لە دادگاکانی نێودەوڵەتی دادگایی بکرێن"

ڕۆشین ڕایگەیاند، کە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی دەیان یەکەی نیشتەجێبوونیان لە عەفرین دامەزراندووە و لە بەردەوامیدا هاتووە: "چەتەکان بەناوی ئیمشات کە سەر بە هەواڵگری تورکیان، شوێنی وەک کامپیان لە ناوچەی شییە دامەزراندووە، هاوکات لە گوندی ئاڤەراز-ی سەر بە ناوچەی مێباتا، یەکینەیەکی نیشتەجێبوون دامەزرا کە تێیدا جەژنی نەورۆز پیرۆزکرا لە گوندی شادر-ی سەر بە قەزای شێراوا کە هەموو خەڵکەکەی ئێزدی بوون، یەکەی نیشتەجێبوونیان دامەزراندووە بە ناوی بێسێم و ڕێحم  هەروەها لە گوندی بافیلون کە هەموویان ئێزدی بوون، چەتەکان خانەوادەی ئێزدییان لە گوندەکە دوورخستەوە و دەستیان بەسەر ماڵ و موڵکی ئەواندا گرت، هەموو ئەم کارانە لەبەردەم چاوی جیهان و لە بێدەنگیی نێودەوڵەتیدا ڕوودەدەن، پێویستە هەموو تاوانباران لە بنەڕەتدا ئەردۆغان لە دادگا نێودەوڵەتییەکان دادگایی بکرێن و لێپرسینەوەیان لەسەر بکرێت".

 

لە کۆتایی قسەکانیدا ڕۆشین داوای لە هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد و وتی: "داوا لە هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە ئەو کارە دڕندانە و گۆڕانکاری دیمۆگرافییە لە عەفرین بوەستێنن، چونکە گۆڕانکاری دیمۆگرافی لەناوچوونی ناسنامەی عەفرینە، . پێویستە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانیش لە عەفرین دەربکرێن بۆ ئەوەی گەلانی ڕەسەنی خاکی زەیتوون بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان".