دونیا ئەمەل لە غەزەوە: فەلسەفەی ئۆجالان بووەتە ڕێگای تێکۆشان

دونیا ئەمەل ئیسماعیل، توێژەر لە غەزە، ئاماژەی بەوەدا کە ژنانی ڕۆژهەڵات و ئێران بە فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدەکۆشن و لە ٦ مانگی ڕابردوودا بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە مەیداندان.

ڕەفیف ئەسلیم

 

غەزە- لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕاپەڕینی ژنان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی ئێرانەوە دەستیپێکرد و ماوەی شەش مانگە بەردەوامە، دونیا ئەمەل ئیسماعیل، توێژەر لە غەزە تیشکی خستە سەر فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی"ی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، کە ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئیلهامیان لێوەرگرتووە و ڕایگەیاند، "ژنانی ئێران مێژوویەکی دوور و درێژیان هەیە لە پاراستنی مافەکانیاندا".

 

پێشەنگایەتی ژنانی ڕۆژهەڵات و ئێران بۆ ڕاپەڕینەکان

دونیا ئەمەل ئیسماعیل, نووسەر و توێژەر، ئاماژەی بەوەدا کە ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دوو قۆناغی جیاوازدا تێپەڕیون و وتی: قۆناغی یەکەم لە ساڵی ١٩٢٥دا دامەزراندنی دەوڵەتی شای ئێران بوو، سەپاندنی حیجابی قەدەغە کرد و ڕێبازیان ڕزگارکردنی ژنان بوو لە هەموو بوارەکاندا، قۆناغی دووەم لە ساڵی ١٩٧٩دا بوو کە بە قۆناغی فەقیە ناسراوە، چونکە کاتێک حکومەتی ڕادەستکرا، دەسەڵات پێچەوانە بووەوە، حیجاب بەپێی یاسا بەسەر ژناندا سەپێنرا، بەجۆرێک ئەگەر ژنێک حیجاب نەکات سزا دەدرێت و زیندانی دەکرێت.

 

دونیا ئەمەل ئیسماعیل ئاماژەی بەوەکرد، لە هەردوو پڕۆسەکەدا مافی ژنان نەبوو بۆ هەڵبژاردن، لە کاتیکدا ژنان ئیرادەیان هەیە بڕیار لەسەر جەستەی خۆیان بدەن، نەک ئەوەی بە یاسا سنوردار بکرێت، بە تایبەتی دوای چەندین نموونە لە ژنان وەک توێژەران و ڕۆشنبیران دەرکەوتن و سەلماندیان کە دەتوانن بڕیار بدەن و ژنانی ئێرانیش کاریان بۆ پەرەپێدان بە خۆیان کرد.

 

"ژنانی ئێران بە کۆمەڵ خۆیان ڕێکخست"

دونیا ئەمەل ئیسماعیل وتی: دوای بڵاوبوونەوەی بیر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و ئایدۆلۆژیای ئازادی ژن لەسەر ئەو بنەمایە بوو کە ژنان وەک هەموو هاوڵاتیان مافی تەواویان هەیە، بەهۆی بیر و بۆچوونەکانی ڕێبەر ئۆجالانەوە دیدێکی ڕۆشنبیری بە ژنان بەخشرا بۆ دەستپێکردن، ژنانی ئێران بە کۆمەڵ خۆیان ڕێکخست و پشتیان بە بیرۆکەی خۆڕاگری ئاشتیانە و ڕۆڵی زانین بەستووە.

 

هەروەها جەختیکردەوە، بە سایەی بیرۆکە و فەلسەفەکانی ڕێبەر ئۆجالان ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بابەتە جۆراوجۆرەکاندا بوێر بوون و هیچ ترسێکیان نەبوو، وتیشی: ژنان پێشەنگ بوون بۆ فشارخستنە سەر دەسەڵات بۆ وەرگرتنی مافەکانیان و بەرەوپێشبردنی ژیانیان و گۆڕانکارییانەکان لە ڕێگەی گۆڕینی یاساکانەوە، لە چەندین خۆپیشاندان و گردبوونەوەکاندا ژنان بۆ پاراستنی مافەکانی خۆیان لە دامەزراوەکاندا خۆیان ڕێکخستووە، هەروەها تیشکیان خستە سەر توێژینەوە لەسەر ڕەوشی ژنان لە ئێران و چۆنیەتی گەشەپێدانی و فێربوونی زمان و پێدانی گرنگی بە چالاکییە کۆمەڵایەتیەکان کە چاودێری دۆخی خێزان و ژنان دەکەن.

 

"چەندین نیشانەی پەرەسەندنی بزووتنەوەی ژنانی ئێران دەرکەوتن"

دونیا ئەمەل ئیسماعیل، ئاماژەی بەوەدا کە دەسەڵاتداران چالاکی کۆمەڵایەتییان قبوڵ نەکردووە، بۆیە توندوتیژیان بەرامبەر بە ژنان کرد و ڕۆڵی کۆمەڵایەتییان قەدەغە کردووە و وتی: ژنان بە تەواوی مافی خۆیان دەخوازن و ڕۆڵ دەگێڕن لە بنیادنانی وڵات و پێشخستنی تواناکانی کۆمەڵگە، ئەو ڕۆڵە گۆڕا بۆ سیاسەت و خۆپیشاندانی جەماوەری و خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەی بەرەو شەقامەکان برد، چەندین نیشانەی گەشەکردنی بزووتنەوەی ژنانی ئێران دەرکەوتن وەک سینەما، کە بابەتی جۆراوجۆری لەسەر ئاستەنگەکانی ژنانی ئێران و ئەزموونەکانی تایبەتەکانی نیشاندا، بەڕاستی ئەو فیلمانە بەم دواییانە لە فیستیڤاڵی کان لە فەرەنسا خەڵاتی جیهانیان بەدەستهێناوە.