"گەلی عەفرین بۆ گەڕاندنەوەی عەفرینێکی ئازاد تێدەکۆشن"

گەلی عەفرین کە بە هۆی هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکەوە ناچاربوون خاکەکەیان بەجێبهێڵن، ساڵانێکە لە هەلومەرجێکی سەختدا بەهیوای گەڕانەوە بۆ عەفرین دەژین.  

میدیا میقدات

 

حەلەب- دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨هێرشیان کردە سەر هەرێمی عەفرینی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە پێنجەمین ساڵیادی داگیرکردنی شاری عەفریندا، ژنان لە گەڕەکی شێخ مەقسود بێدەنگی نێودەوڵەتییان بەرامبەر بە کردەوەکانیان و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ شەرمەزارکرد، ژنانی گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەب ڕایانگەیاند، کە دەوڵەتانی نێودەوڵەتی کە مافی مرۆڤ دەپارێزن، لەسەر پرسی عەفرین هاوکاری دەوڵەتی تورکیان کردووە و بوونەتە هۆی ئەوەی عەفرین داگیر بکرێت.

 

عەفرین بە هاوکاری هێزە هەژموونییەکان داگیرکرا

ئایشە حسۆ، ئەندامی پەیەدەی حەلەب بۆچوونی خۆی لەسەر داگیرکردنی عەفرین دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد، داگیرکردنی عەفرین بەشێکە لە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی پەیوەست بە سیاسەتەکانی دژی سوریا، وتی: بەرژەوەندی هێزە نێودەوڵەتییەکان لە خاکی سوریادا هەبوو، بۆیە بە ڕەزامەندی داگیرکاری عەفرین کەوتوەتە دەستی تیرۆر و چەندین ساڵە لەوێ کاری خراپ ئەنجام دراوە هاوکاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی زۆر ڕوونە، بانگەشەی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ دەکەن، بەڵام بە ڕەزامەندی ئەو داگیرکارییە نیشانیان داوە کە تاچەند مافەکانی مرۆڤ دەپارێزن.

 

"دەوڵەتی تورک دیمۆگرافیای عەفرین دەگۆڕێت"

ئایشە حسۆ لە قسەکانیدا ڕایگەیاند، کە پێش داگیرکردنی کانتۆنی عەفرین ئارامترین شوێن بوو بۆ داڵدەدانی چەندین خێزانی سوریا و بە سەرپەرشتی گەلی دیموکراتی بە پێشەنگایەتی ژنان هەموو گەلانی ناوچەکەی لەخۆگرتبوو، وتیشی: شاری عەفرین بە سروشت و دابونەریتی خۆی ستراتیژیە، خەڵکی عەفرین بەرخۆدانی خۆیان بۆ بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراتی زیاتر کردووە، بۆیە نموونەی پێکەوەژیانی گەلان لە شاری عەفرین نمونەی چارەسەری قەیرانی سوریا بوو، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە داگیرکردنی عەفرین، سەرێکانی، گرێ سپی، سنوردار نامێنێ.

 

لە لایەکەوە هێرش لە لایەکی دیکەوە ئابڵۆقەیە

ئایشە حسۆ، تیشکی خستەسەر هێرش و فشارەکانی سەر شەهبا و وتی: ئێستا کامپی شەهبا دەکاتە ئامانج، کۆچبەرانی عەفرین لە شەهبا بەهۆی ئابڵوقەی حکومەتی شامەوە توشی زەحمەتی بوون، دەوڵەتی تورک کۆمەڵکوژییەکی زۆر توند لەسەر عەفرین ئەنجام دەدات و دیموکراسی و مێژووش دەگۆڕێت، داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک پێی وابوو، کە لە ماوەی سێ ڕۆژدا عەفرین داگیر دەکات، بەڵام گەلی عەفرین ٥٨ ڕۆژ لەگەڵ شەڕڤانانیان بەرخۆدانیان کرد، هەروەها لە ناوچەکانی شەهبا لە ژێر هەلومەرجێکی سەختدا بەهیوای گەڕانەوەن بۆ عەفرین، ٢٠٢٣ دەبێتە ساڵی ڕزگارکردنی هەرێمەکانی سوریا و عەفرین و پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی گەلانی سوریا پوچەڵ دەکرێتەوە.

 

"دەوڵەتی تورک هاوڵاتیانی مەدەنی کردە ئامانج"

عەزیمە قاسم، کە شاهیدی داگیرکردنی عەفرین بوو، وتی: پێش هێرشی عەفرین، ئێمە لە شارەکەمان لە ئاشتی و ئازادیدا بووین لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا، داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بە زیاتر لە ٧٠ فڕۆکەی جەنگی و تۆپ و چەکی کیمیایی شارەکەیان بۆردوومان کرد و هاوڵاتیانی مەدەنییان کردە ئامانج، لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨دا، داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک کاروانی کۆچبەرانی کردە ئامانج و هێرشیان کردە سەر تراکتۆرێک کە شارەکەیان بەجێدەهێشت و هەشت هاوڵاتی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون لەو کاتەوە دڕندەیی و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین بەردەوام بووە.