ژنان دوای بوومەلەرزەکە لە دۆخی ڕێبەر ئۆجالان نیگەرانن

بیرو فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەرکردنی مافەکانی هەموو گەلانە، ئەو گۆشەگیرییەی بەسەریدا سەپێندراوە و ڕێگریکردن لە چاوپێکەوتنی پارێزەرەکەی لەگەڵیدا سەرچاوەی نیگەرانییە بۆ هەموو گەلان.

زەینەب خەلیف

 

دێرەزوور- پلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ دەستگیرکرا، بەردەوامە بە سەپاندنی گۆشەگیرییەکی توند و ڕێگریکردن لە پارێزەرەکەی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سزای دیسپلین، ئەمەش بە پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی زیندانیان دادەنرێت بەپێی یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و لێبوردنی نێودەوڵەتی.

 

سەرەڕای داواکارییە بەردەوامەکان بۆ ئاشکراکردنی دۆخی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دوای بوومەلەرزەکەی کەنداوی کیملیک لە دەریای مارمارا، هیچ وەڵامێک نییە بۆ داواکارییە ڕەواکانی خەڵک بۆ ئاشکراکردنی دۆخی.

 

ژنانی گەند لە دێرەزوور ئیدانەی ئەو گۆشەگیرییە دەکەن کە بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەپێندراوە و جەختیان لەوەکردەوە، بیرو فەلسەفەی ڕێبەر بەهادارترین دیارییە کە بە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی داوە،باشترین چارەسەر دەبێت بۆ هەموو کێشەکانی ناوچەکە و مسۆگەرکردنی مافەکانیان و ئاسایش و سەقامگیرییان.

 

"ئامانج بڕینی پەیوەندییە لەگەڵ ئەو گەلانەی بیری ڕێبەریان لەخۆ گرتووە"

ئەمیرە محەمەد، بەڕێوەبەری نوسینگەی کۆمەڵەی ژنان لە دێرەزوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕوونیکردەوە ئەو گۆشەگیرییەی بەسەر ڕێبەردا سەپێندرا ئامرازێکە بۆ ئەشکەنجەدانی دەروونی و بێئاگایی سیاسی بە ئامانجی بڕینی پەیوەندییەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بە جیهانی دەرەوە، بەتایبەتی لەو گەلانەی کە بیر و فەلسەفەی ئازادی ئەویان لەخۆگرتووە، ڕێبەر ئۆجالان و زیندانییە سیاسییەکانی دیکە ڕووبەڕووی هەموو پێشێلکارییەکی نامرۆڤانە دەبنەوە.

 

"بیرو فەلسەفەی ڕێبەر باشترین چارەسەرە"

ئاماژەی بەوەشکرد، بیر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان باشترین چارەسەرە بۆ هەموو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئازادی و دادپەروەری و مافەکانی هەموو پێکهاتەکان و ئایینەکان مسۆگەر دەکات، لە ڕێگەی ئەم بیرۆکەیەوە پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی و سەقامگیرییەکی زۆر بەدەست هاتووە کە هەموو گەلان هەمیشە بەدوایدا دەگەڕێن، بۆیە وڵاتانی مۆدێرنی سەرمایەداری وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر پرۆژەکانیان دەیبینن.

 

"سیاسەتی دەرەوە و هەرێمی هەژموونیەکانە کە شەڕی ئەم ئایدۆلۆژیایە ئازادانە دەکەن"

لە لایەکی دیکەوە، عەبیر حسێن، ئەندامی لیژنەی پەروەردەی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ئیدانەی هێرشە سیاسییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەکات بۆ سەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کە بیری دیموکراسی ئازادی هەیە و لەلایەن هەموو گەلانەوە پێشوازی لێکراوە، هەموو ئەم هێرشانە سیاسەتی دەرەوە و هەرێمی هەژموونیەکانە کە شەڕی ئەم ئایدۆلۆژیایە ئازادانە دەکەن کە هەموو گەلانی ناوچەکەیان یەکخستووە و پێکهاتە و ئایینەکانیان پێکەوە کۆکردەوە و پێکەوەژیان و برایەتی گەلانیان بەرزکردەوە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا داوای ئەوەی کرد، پێویستە ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر بێت، کە لە ڕێگەی بیری ئەوەوە کێشەی ژنان لە ناوچەکەدا بەرەو چارەسەر چووە، ژنان لە ناوچەکەدا دەستکەوت و سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە و بوونەتە هێمایەک بۆ هەموو ژنانی جیهان.