فەرەنسا، پەیکەری ژنێکی کۆیلە ڕووبەڕووی هێرشی ڕەگەزپەرستان دەبێتەوە

بەرپرسانی شاری بۆردیۆی وڵاتی فەڕەنسا ئاماژەیان بەوەداوە، کە لە هێرشێکی رەگەزپەرستانەدا پەیکەری ژنێکی کۆیلەی ڕەشپێست لە شاری بۆردیۆی فەرەنسا بە ڕەنگی سپی هەوڵی شێواندنی دراوە.

 

بێریڤان کەمال

ناوەندی هەواڵ- مۆدێ تێساس، کۆیلەی ئەسیوبی، لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا لە ساڵی ١٧٦٥ لە دایک بووە، لە سەدەی ١٨دا دوایی ژیانکردن بە کۆیلەیەتی لە سێ کیشوەردا لەلایەن خێزانێکەوە لە بۆردیۆ کڕدراوە و دواتر ئازاد کراوە، یەکێک لە نەوەکانی بنەماڵەکەی ئەم ژنە سەرۆکی پێشووی هایتی بووە، بە ناوی فرانسوا ئینکاریس لیگیتایم.

 

مۆدێ لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا دوایی ناکۆکی نێوان هۆزەکان و هەڵکوتانە سەر هۆزەکەیان دەبرێتە ڕۆژئاوای ئەفریقیا و لەوێ دەفرۆشرێت، لە نێوان ساڵانی ١٧٧٨ تا ١٧٨١ لەلایەن فرانسوا تێساس دەکڕدرێت کە بازرگان بووە لە بۆردیۆ و خاوەنی کێڵگەی شەکر لە دوورگەی هایتی بووە، پاشان ناوی مارث ئادیلایدی مۆدێستاس پێبەخشرا.

لە ساڵی ١٧٩٥دا مۆدێ تێساس هایتی بەجێدەهێڵێت و دەگوازێتەوە بۆ نیویۆرک، لەگەڵ کۆیلەکراوەکانی دیکەدا سەفەر دەکات، لە فیلادلفیا ئەو بازرگانە فەڕەنسیەی خاوەنداریەتی کردووە کۆچی دوایی کرد، بەڵام بەفەرمانی خۆی ئەو کۆیلانەی ڕزگار کرد کە خاوەنی بوون، پاشان مۆدێ دەگەڕێتەوە بۆ هایتی و لەوێ نیشتەجێ دەبێت، لە ساڵی ١٨٧٠ لە تەمەنی ١٠٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

لە ١٠ ئایاری ٢٠١٩ پەیکەرێک بۆ مۆدێ لە بۆردیۆ دروستدەکرێت، کە ئامانجیان لە ئاراستەکردنی ڕابردووی داگیرکاری بۆردیۆ بوو وەک یەکێک لە سەرەکیترین شوێنی بازرگانی کردن بە کۆیلە لە وڵاتی فەرەنسا.

 

پەیکەرەکە لەلایەن پەیکەرتاشی هایتی وودلی کایمیت دروستکراوە، پەیکەرێکی برۆنزییە ١.٧ مەتر بەرزە و لە فۆندەری دی سایکلۆپس جێگیرکراوە، دەکەوێتە سەر کەنارەکانی گارۆن.

پەیکەرەکە لەلایەن کۆمەڵێک کەسی ڕەگەزپەرستەوە لە بەیانی دووشەممەدا شێوێنرا، بەڵام لە ئێستادا کاری پاککردنەوەی بۆ دەکرێت.

ت.پ