خێزان و کۆمەڵگە کۆسپەکانی سەر ڕێگای شاخەوانانی ژنە

مەهشید ئەلماسی. شاخەوانێکی خەڵکی شاری قەروە دەڵێت: هەموو ژنێک دەبێت بە چەندین سەختی و تەحەددا تێپەڕێت بۆ ئەوەی بتوانێت لە شاخەوانیدا سەرکەوتوو بێت، بەو پێیەی وەرزشێکی قورسە، بەڵام بۆ تەندروستی و کات بەسەربردن بەسوودە.

ئەسرا عەزیزی

 

قەروە- ژنانی شاخەوان تەنها وەرزشوان نین، سروشت پەروەردەی کردوون کە لێبوردە بن، لە شاخەوە فێری خۆڕاگری و تێکۆشان بوون کە ڕەنگە ئەو سیفەتانە لە وەرزشەکانی تردا بەدەست نەهێندرێن.

 

مەهشید ئەلماسی، شاخەوانێکی پیشەگەری خەڵکی شاری قەروە، ئاماژەی بەوەکرد، لە مانگی ئابی ٢٠٠٥ دەستی بە شاخەوانی کردووە و ئەوەش بە ڕێکەوت بووە وتی: لە ڕێگەی یانەی قاجاری قەروە، لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستم بە خولەکان کردووە و تا ساڵی ٢٠١١ بە شێوەیەکی پیشەیی بەردەوام بووم، شەهرام نیعمەتی سەرۆکی یانەی قاجار یەکێک بوو لە یەکەم مامۆستاکانم، مامۆستای شاخەوانیی ژنی ترم هەبوو لەسەر ئاستی ئێران، ناتوانم یەک بە یەک ناویان بهێنم، بەڵام قەرزاری ئەوانم.

 

"٤٣ جار چوومەتە سەر لوتکەکان"

سەبارەت بە چالاکییەکانی لەم وەرزشەدا وتی: لە ساڵی ٢٠١١ەوە تا ئێستا ٤٣ جار سەرکەوتووم بەسەر هەموو لوتکەکانی ئێراندا، بە دەماوەندەوە، کە دەیان سەرکەوتنی زستانە بوون، هەرجارەش لە گردە جیاوازەکانەوە بووە لە ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژهەڵات و ناوچەکانی باکوور، ساڵی ڕابردوو، سەرکەوتین بۆ سەختترین زنجیرە گردێک، میلار، لە یەک ڕۆژدا، سەهۆڵبەندی سابلان، زستانە سەرکەوتن بۆ هەموو لوتکەکانی چوار هەزار و پێنج هەزاری ئێران، تەختی سۆلەیمان و چیای مەعریفە.

 

وتیشی: لە ساڵی ٢٠١٨ یەکەم ژنی کورد بووم کە پڕۆژەی سیمورغم تەواو کرد و لە ڕیزی ٤٥ کەسی سەرەکی ئێران بووین و یەکەمین سیمورغی ئێران بووین.

 

"بە سەختییەکی زۆردا تێپەڕیم"

مەهشید ئەلماسی وتیشی: لە شاری قەروە دەنگۆ و گفتوگۆی زۆر هەبوو، بۆیە پێشتر دەچوومە تاران بۆ ئەنجامدانی خول و وەرزش و لەشجوانی و لەوێشەوە لەگەڵ هاوڕێکانم دەچوومە شاخم، بە سەختییەکی زۆردا تێپەڕیم بۆ ئەوەی بگەمە ئێرە، ئەمەش هەموو وەرزشێک دەگرێتەوە، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە دەبێت بەرگەی چەندین سەختی بگرن بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بن.

 

"پێویستە هەموو شاخەوانێک هەمیشە پەروەردە وەربگرێت"

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هەموو شاخەوانێک هەمیشە پەروەردە وەربگرێت، لە ساڵی ٢٠١٥ بووەتە شاخەوان و ڕاهێنەری قوتابخانە، هەروەها دادوەری پێشبڕکێ نیشتمانییەکان دەکات بۆ ئەو وەرزشە، و تا ئێستاش بەدوای خولی دیکەدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی پەروەردەی زیاتر وەربگرێت.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا مەهشید ئەلماسی پەیامێکی ئاڕاستەی ژنان کرد کە تیایدا وتی: هەموو ژنێک بە چەندین سەختی و تەحەددادا تێدەپەڕێت بۆ ئەوەی بچێتە ناو ئەم وەرزشەوە چونکە شاخەوانی وەرزشێکی قورس و گرانبەهایە، بەڵام وەرزشێکی باشە بۆ گۆڕینی باری دەروونیت وەرزشێکە خۆڕاگریت دەداتێ.