هەبە عادل: بەهێزکردنی ژنان بۆ گەیشتن بە پۆستەکانی بڕیاردان بووەتە پێویستییەکی بەپەلە

ژنان پێویستیان بە پاڵپشتییەکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی بتوانن ڕۆڵی خۆیان لە کۆمەڵگەدا نیشان بدەن، بۆیە زۆرێک لە دامەزراوەکانی ژنان لەمیسر لە ڕێگەی بەرنامە و چالاکییەکانیانەوە ئەم ئەرکەیان گرتووەتە ئەستۆ.

ئەسما فەتحی

 

قاهیرە- بەهێزکردنی ژنان و دەستگەیشتنیان بە پۆستەکانی بڕیاردان لە ڕێگەی پەروەردە و زانیاری و پشتیوانی تەکنیکی یەکێکە لە بنەماکانی دامەزراوەی پارێزەرانی ژنانی میسر بۆ مافەکانی ژنان بە مەبەستی دڵنیابوون لە نوێنەرایەتیکردنی دادپەروەرانەی ژنان لە بوارە جۆراوجۆرەکان و ڕێکخراوەکاندا.

 

زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی ژنان لە میسر کاردەکەن بۆ دابینکردنی پشتیوانی بە هەموو شێوەکانیەوە بۆ ئەو ژنانەی کە دەیانەوێت بگەنە پێگەی بڕیاردان لە وڵاتەکەدا، لەوانە دامەزراوەی پارێزەرانی ژنانی میسری بۆ مافەکانی ژنان، هەروەها بۆ فێربوون دەربارەی بەرنامە و چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو و بارودۆخی ئێستای پەنابەران لە میسر، ئاژانسەکەمان گفتوگۆی لەگەڵ هەبە عادل، سەرۆکی دەستەکە کرد.

 

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا کاری دامەزراوەکە چی بوو؟

بەرنامەیەکی تایبەتمان هەبوو بۆ بەهێزکردنی پارێزەرانی ژنان بۆ دەستگەیشتن بە پۆستەکانی بڕیاردان، تیایدا بە چڕی کارمان کرد بۆ دابینکردنی ڕاهێنانیان لە زۆر ناوچە و چەند بوارێکدا.

 

ژمارەیەک لە پێشەنگەکانی کۆمەڵەی پارێزەرانی کۆمەڵە پەیوەندییان پێوەکرا لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکان کە لە ماوەی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت، پێویستی بە کار و ئامادەکارییەکی زۆر بوو بەرنامەی "ئەو پیشەنگایەتی دەکات"مان دەستپێکرد لە هاوبەشێتییەکی ئوردنیدا، کە تیایدا کۆمەڵێک ژنی گەنج پەروردەیان لەسەر گرنگترین بنەما و یاساکانی سەرکردایەتی پیدراو یەکێک لە دیارترین بەرهەمەکانی ئەم پەروەردەیە دەستپێکردنی هەڵمەتێکی داکۆکیکردن بوو لەژێر سەرپەرشتی دەستپێشخەرییەکدا کە نوێنەرایەتی دەکرا لە تێکەڵکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەگەڵ کۆمەڵگەی میسریدا.

 

لە ماوەی هەڵمەتی جیهانی دژە توندوتیژیدا، هێزێکی ئەرک پێکهێندرا بۆ کۆکردنەوەی واژۆ بۆ پەیماننامەی ١٩٠ دژی هەراسانکردن و توندوتیژی لە شوێنی کاردا.

 

ساڵی ڕابردوو هێرشەکانی سەر غەززە دەستیپێکرد... ئەمە چ کاریگەرییەکی لەسەر کارەکانی دامەزراوەکە هەیە و هیچ بەرنامەیەکی بۆ پەنابەران دابین کردووە؟

دامەزراوەکە تەنها سێ حاڵەتی ژنانی لە غەززەوە وەرگرتووە، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی کارەکەمان پەیوەندی بە لایەنی یاساییەوە هەیە و پەنابەرەکان پێویستیان بە پشتیوانی لۆجستی هەیە.

 

بە ڕوانگەی بەرزبوونەوەی ژمارەی پەنابەران لە میسر لە ماوەی ئەم دواییەدا، لە ئێستادا کار لەسەر بەرنامەیەک دەکەین بە ئامانجی برەودان بە کولتووری مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەران کە بە زۆر دیاردە دەناڵێنن، لەوانە دەستدرێژی بەتایبەتی ژنانی سودانی بەهۆی ڕەنگ وشێوە، زمان و شتی دیکەوە، هەروەها هەڵسوکەوتی ئاسایی هەیە کە پەنابەرەکە لە وڵاتەکەیەوە دەیهێنێت کە ئەو بە ئاسایی دەزانێت، بەڵام لەو کۆمەڵگەیەی تێیدا نیشتەجێ دەبێت قبوڵ ناکرێت، بۆیە پێویستە کار لەسەر ئامادەکردنی بەڵگەنامەیەکی نوێ بکرێت بۆ لێکتێگەیشتن یان ناسینەوەی نێوان پەنابەرەکە و وڵاتەکەدا، تیشک دەخەینە سەر دروستکردنی کەش و هەوایەک کە ڕێز لە کولتوور و نەریتەکانی ئەوی دیکە بگرێت بەبێ ئەوەی پێویست بکات سوور بێت لەسەر گۆڕینیان و ڕێزگرتن لە خواستیان.

 

ئایا زیادبوونی ئەم دواییانەی تۆڕ و هاوبەشی لەگەڵ دەستپێشخەرییە گەنجەکان ئاماژەیە بۆ دروستکردنی بزووتنەوەیەکی فێمینیستی؟

لە کاتی دامەزراندنی گرووپی کارکردنی ۱۹۰c، بە پەرۆشین بۆ ئەوەی دەستپێشخەری گەنجمان هەبێت لەگەڵ دامەزراوەکان بۆ ئەوەی دەرفەتێکی کرداری هەبێت بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون لە نێوانیاندا.

 

دەستپێشخەرییەکانی گەنجان وزەیەکی گەورەیان هەیە و توانای کارکردنیان هەیە لەگەڵ چەمکە فراوانەکان و لێهاتوویی لە ڕۆحی لاوانی بێسنووردا، ئەمەش شتێکە کە بزووتنەوەی فێمێنیستی پێویستی پێیەتی و بە زۆری پێویستە هەموو کاتێک نوێ بکرێتەوە بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی کە ڕوودەدات.

 

ئەو پڕۆژانە چین کە پەیوەندییان بە ڕێککەوتنی ١٩٠C هەیە، چونکە یەکێکە لە گرنگترین پڕۆژەکانی ناوچەکە؟

ساڵێک لەمەوبەر، کۆمەڵێک ئینفۆگرافیک کە باسی ڕێککەوتنەکەیان دەکرد بڵاوکرایەوە، و ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەمان دۆزییەوە کە زانیاری زۆریان نییە دەربارەی بڕگەکانی.

 

چەندین چالاکیمان دەستپێکردووە بۆ ڕوونکردنەوەی پەیماننامەکە و ئامانجەکانی بۆ دامەزراوە و دەستپێشخەرییەکان، بەتایبەتی لەو کاتەوەی کە جیاکارییەکی ڕوون لە یاسای کاردا هەیە بەرامبەر بە ژنان، دۆخێکی گۆڕانکاری ڕوودەدات لە کاتێکدا کار بۆ هەموارکردنەوەی یاسای کار بەڕێوەدەچێت و هەوڵ دەدەین هەندێک لە بڕگەکانی ڕێکەوتنەکە لەگەڵ هەموارکردنەکانی یاسای کاردا تێکەڵ بکەین و ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانیش بەشداربوون بۆ ڕاکێشانی سەرنجی پەرلەمان بۆ گرنگی ئەم پەیماننامەیە.

هەوڵەکان لە ماوەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژی جیهانی دژ بە توندوتیژی چڕکرانەوە، لە ڕێگەی دەستپێکردنی کۆمەڵێک پەیامی سەرەتایی دەربارەی پەیماننامەکە و بڕگە بنەڕەتییەکانی.

 

پلانەکانی داهاتووی دامەزراوەی پارێزەرانی ژنانی میسر چین؟

سێ بەرنامەی سەرەکیمان هەیە، بەرنامەی بەهێزکردنی یەکێتییە کرێکارییەکان بۆ گەیشتن بە پۆستەکانی سەرکردایەتی بەردەوامە و بەرنامەیەکی گرنگە چونکە شکستی بەدیهێنانی ئامانجە خواستراوەکان بەدوای کەمبوونەوەی دەستکەوتەکاندا دێت و ڕێگری لەو پێشکەوتنە دەکات کە ژنان لە هەموو بوارەکاندا بەدەستیان هێناوە بەتایبەتی بواری گشتی.

 

بەردەوام دەبین لە بەرنامەی پێشەنگایەتی بۆ ژنانی گەنج ئێستا لە پرۆسەی دەستپێشخەری کەسیداین، جگە لە دەستپێشخەری لەخۆگرتن کە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ژێر سەرپەرشتی دامەزراوەکەدا وەردەگرێت، ئەمساڵیش گروپێکی دیکە بەشدار دەکەین بۆ پەروەردەی ژنانی گەنج بۆ شۆفێریکردن لە تەمەنێکی زوودا.

 

هەروەها کێشەی تەندروستی زاوزێ لە لیستی ئێمەدایە و لە ماوەی داهاتوودا کار دەکەین بۆ بڵاوکردنەوەی زنجیرەیەک زانیاری بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی کێشەی دووگیانی و منداڵبوون و منداڵان بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دابەزینە بەرچاوەی کە شایەتی دەدات، کێشەی یاسایی مافی تەندروستی و بەرنامەی سەرەکی بیمەی تەندروستی یەکدەهێنین.

 

هەروەها بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانی پەیوەندیدار بە پەیماننامەی ١٩٠C ، هەروەها لەسەر خەتەنەکردن و یاسای یەکگرتووی دژە توندوتیژی وەک بابەتێکی گرنگ بۆ ژنان و کۆمەڵگە.