شەڕڤانانی ئەرمەنی: هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپارێزین

شەڕڤانانی ژنانی ئەرمەنی ئاماژە بەوەدەکەن کە شۆڕشی ژنان دەرفەتی داوە بە کۆمەڵگەی ئەرمەنی بۆ یەکگرتنەوەیان و دروستکردنی هێزی سەربازی خۆیان دروست بکەن و بۆ پاراستنی ئەو بەهایانە، هەموو ساتەکانی ژیانیان بکەنە خزمەت.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- لە ناو خۆڵدا هەستان و خۆڵیان لە سەر خۆیان پاک کردەوە و وتیان: "ئێمە هەین، کۆمەڵکوژییەکانتان ڕەگ و ڕیشەمان ناشکێنن و شین دەبینەوە، و گەڵا پەرشوبڵاوەکانمان دیسان سەوز دەبێت و مژدەی بەهارێکی تازەیە"، گەلی ئەرمەنی وەک ئاشووری و سریانی و کورد و عەرەب ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی عوسمانیەکان و دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بوونەوە، ژنانی شەڕڤانی بەتالیۆنی شەهید نوبار ئۆزەنیانی ئەرمەنی، بۆچوونی خۆیان لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر خستەڕوو.

 

ئێمە ژنی ئەرمەنین، ئێمە هەین و شەڕڤانین

شەڕڤان گوهار کایپاکا ڕایگەیاند، کە ژنانی ئەرمەنی بە دەستپێکردنی شۆڕشی ژنان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بوونی خۆیان سەلماندووە و وتی: "هەموو ساڵێک لە ٢٤ی نیسان کۆمەڵکوژییەکانی ئەرمەنییەکانمان بەبیردەهێندرێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ وەک ژنان جارێکی تر ئەو پەردەیە لادەبەین و دەڵێین هێشتا هەین و لێرەین، بێگومان ئێمە ئیلهاممان لە شۆڕشی ژنان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا وەرگرت و پێکەوە توانیومانە دەستکەوتی بەنرخ بەدەستبهێنین، ئەمە بێگومان کاریگەری لەسەر کەسایەتی ئەو لە هێزی سەربازیدا هەبووە کە ژنان دەتوانن ببنە شەڕڤان و جەنگاوەرێکی بەهێز، لە بنەڕەتدا ئەمڕۆ ئەو شەڕەی کە دەیکەین بۆ زیندووکردنەوەی زمان و کلتور و مێژووی ئەرمەنیمان تێدەکۆشین نەک تەنها ئێمە شەڕکەرین".

 

"هێزی ژنانی ئەرمەنی بە ئامانج دەگیرێت"

گوهار کایپەکا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان لاوازییەکانیان بەهێز دەکەن و بەردەوامن لە ڕێپێوانەکەیان و لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "ئێمە نامانەوێت ئەو کۆمەڵکوژیانە دووبارە بکرێنەوە، لەو شوێنانەی کە لاوازین لەوێ دەوەستین و بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان دەوڵەتی تورکیای داگیرکەریش ئەو هێزەی ژنانی ئەرمەنی کە بە شؤڕش دامەزراوە بە ئامانج دەگرێت و هەوڵ دەدات هەموو دەستکەوتە بەردەستەکان ببەزێنێت، هەروەها ڕێگە نادەین جارێکی تر پەنجەی ژنێک و گەلەکەمان خوێنی لێبێت و کۆمەڵکوژی ئەنجام بدرێت، بە گشتی هێزی ژنان و ژنانی ئەرمەنی بە ئامانج دەگرێت، ئەمەش وەڵاممان دەبێت، ئێمە ناڕۆین و لە جاران بەهێزترین و سەرکەوتن بۆ ئێمە دەبێت، ئێمە هەمیشە ئامادەین بۆ پاراستنی گەل و ژنان".

 

"ئەو دەستکەوتانەی دوای سەدان ساڵ بەدەستهاتوون دەیپارێزین"

سێلینا سونسوز، تیشکی خستە سەر ئەو کۆمەڵکوژییەی بەسەر ئەرمەنەکاندا هاتووە و ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو کۆمەڵکوژییە ئاسان و ئاسایی نییە و وتی: "مانەوەو تێکۆشان و بەرخۆدانی ئێمە لە سەنگەرەکانی پێشەوە بەو مانایە دێت کە ئێمە نەک تەنها ژنانی ئەرمەنی، بەڵکو هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپارێزین، ئەو  ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر کاریگەری گەورەی لەسەر کۆمەڵگاکەمان هەبوو و ئازاری زۆری کێشاوە، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە دەستدرێژیان کراوەتە سەر و بە شێوەیەکی دڕندانە ئازار دراون، بە تایبەتی ئەرکی ژنان ئەوەیە کە کۆمەڵگەی ئەرمەنی پێکەوە کۆ بکەنەوە و ژنان ئەو ئەرکە بە باشی جێبەجێ بکەن نەک تەنیا عوسمانییەکان، فشاری ڕژێمی بەعسیش لەسەر گەلی ئەرمەنیمان هەبوو کە نەیانهێشتوە خۆیان بنیادبنێتەوە، زمانی خۆیان زیندوو بکەنەوەو مێژووی خۆیان بناسن، ئێمە لە چنگی وشیاری پیاوسالاری و دەوڵەتی نەتەوەدا بووین".

 

"نە لەسەر خۆمان و نە لەسەر ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کۆیلایەتییەکی تر قبوڵ ناکەین"

سێلینا سونسوز ڕایگەیاند، کە ئەمڕۆ یەکبوونی ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بووەتە وەڵامێک بۆ دوژمن و وتی: "یەکڕیزیی ئێمە وەک ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کاریگەری لەسەر تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە کە پێکەوە بەرگری لە بوونمان دەکەین و لە دژی ئەو هێرشانەی کە لەلایەن سیستمە پیاوسالاری و دوژمنەکان ئەنجام دەدرێن، یەک هەڵوێست دەبین، ئامانجی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لەم هێرشانە بۆ ئەوەیە کە ژنان سەردابنەوێنن و جارێکی تر لە بەرامبەر وشیاری داگیرکەر ڕانەپەرن، هەروەها نایانەوێت ژنان ببنە شەڕڤان و شۆڕشگێڕ و بە چەکەکانیان پارێزگاری لە بوونی گەلان بکەن، لەبەرئەوەی ئازاری ئێمە وەک یەکە بێگومان بە یەک ئامانج و هەڵوێستەوە بەرگری دەکەین، نە بۆ خۆمان و نە بۆ ژنێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆیلایەتییەکی تر قبوڵ ناکەین داوا لە هەموو ژنان دەکەین کە بەشداری لە شۆڕشی شەرەفدا بکەن و دەستکەوتەکانی هەموو ژنان بپارێزن".