چالاکی ئێشکگری لە کامپی مەخموور بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخموور لە دژی گۆشەگیریی سەختی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ئێشکگری گروپی ٧١ بەردەوامە.
مەخموور
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخموور لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣، چالاکی ئێشکگری بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، چالاکییەکە بە بەشداربوونی گروپی ٧١ بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانفیدایانی ئازادی کوردستان بەردەوامی پێدەدرێت،
مستەفا نەرەخی، بە ناوی گروپی ٧٠، کە خولی ئێشکگرییەکەیان ڕاستی گروپی ٧١ کرد، قسەی کرد و بەرخۆدانی ١٤ی تەمووزی بەبیر هێنایەوە و وتی: ڕۆژی بەرخۆدانە لە بەرامبەر ستەم و چەوساندنەوە، سەرەتا نابێت ڕەنجی ئەو گیانفیدایانە لەبیر بکەین کە گیانی خۆیان بەخت کرد، پێویستە ڕۆژانە ئاستی ئەم بەرخۆدان و خەباتە بەرز بکەینەوە، پێویستە ئەو ئاڵایە بەرز بکەینەوە کە بە خەباتمان دروستمان کردووە.
"پێویستە دژی دەستدرێژی و داگیرکاری خاوەن هەڵوێست بین"
مستەفا نەرەخی جەختی لە هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان کردەوە و وتی: ئەمڕۆ وڵاتەکەمان بە هاوکاریی پەدەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیر دەکرێت، داوا لە هەموو گەلی کورد و جیهان دەکەین کە هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر بە دەستدرێژی و داگیرکاری.
"تا ڕێبەر ئازاد نەبێت ئێمەش ئازاد نابین"
لە کۆتایی قسەکانیدا مستەفا نەرەخی ڕایگەیاند، ئامانجی سەرەکییان ئازادی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و وتی: وەک گەلی کورد ئامانجی سەرەکیمان پێویستە ئازادی جەستەیی ڕێبەر بێت، تا ڕێبەر ئازاد نەبێت ئێمە ئازاد نابین.
گروپی ٧١ بە وتنەوەی دروشم دەستیان بە ئێشکگری کرد، دوای دانیشتنەکە بۆ بەبیرهێنانەوەی ١٤ی تەمووز سینەفزیۆنێک لەسەر ژیان و کەسایەتی و خەباتی پارێزەرانی ژیان، ئاکیف یڵماز، کەمال پیر و عەلی چیچەک نمایشکرا.