بەهۆی نەبوونی چاودێری خێزانی ژنانی ئیدلب لە کارەکانیان بێبەش دەبن

بەهۆی نەبوونی یاسای چاودێری خێزانی لە زۆربەی دامەزراوەکان و ناوەندەکان و قوتابخانەکان لە ئیدلب، ژنان زۆرجار ناچار دەکرێن یان واز لە کارەکانیان بهێنن.

هەدیل عومەر

 

ئیدلب- کرێکارانی ئیدلب لە باکووری سووریا ڕووبەڕووی مەرجی زۆر ئاڵۆزی مۆڵەتی دایکایەتی یان باری لەناکاو دەبنەوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خێزانەکانیان.

 

ڕەهەف شێخ جومعە، تەمەن ٤١ ساڵ، دوای ئەوەی تووشی نەخۆشی ئینزیلاق بو نەیتوانی مۆڵەتەکەی درێژ بکاتەوە لەو قوتابخانە تایبەتەی کە وەک مامۆستا کاری تێدا دەکرد، تەنها سێ ڕۆژ مۆڵەتی مووچەی پێدرا، بەڵام لەبەر ئەوەی پێویستی بە پشوویەکی درێژتر بوو، لە کارەکەی دوورخرایەوە، ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە کارەکەی لەدەستداوە و نەیتوانیوە دوای چاکبوونەوەی بگەڕێتەوە بەهۆی دامەزراندنی مامۆستایەکی دیکە لە شوێنەکەی، ئەمەش بارودۆخی دەروونی خراپتر کردووە بەهۆی پێویستی زۆری بە کارکردن لە نێوان ئەو بارودۆخە سەختەی ژیان کە بەهۆی هەژاری و بەرزی نرخ و نەبوونی هەلی کار لە ئیدلب دەناڵێنێت.

 

"ئاسان نییە بۆ ژنان کار بدۆزنەوە"

سولاف عەمرووشی تەمەن ٣٣  ساڵ دوای ئەوەی لەڕێگەی نەشتەرگەری منداڵی بوو، تەنها دوو ڕۆژ مۆڵەتی پێدراو دواتر کارەکەی لە بەشی بەڕێوەبردنی کەیسەکانی ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی لەدەستداو کەسێکی دیکە لەشوێنی داندرا، وتی: ئاسان نییە بۆ ژنان لەم ڕۆژانەدا کار بدۆزنەوە بە موچەیەکی جێگیرەوە، چونکە بۆ ماوەیەکی زۆر بەدوای دەرفەتی کاردا دەگەڕام هەتا ئەو کاتەی توانیم ئەو کارە لە ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی بەدەست بهێنم بە موچەیەکی باش کە یارمەتیم دەدات خەرجییەکانی ماڵەکە و منداڵەکانم دابین بکە.

 

لەدەستدانی کارەکەی سولافی خستە بەردەم بارودۆخێکی سەختی ژیان، کە وای لێکرد بەدوای دەرفەتێکی دیکەی کاردا بگەڕێت کە دڵنیا نییە کە بەمزووانە دەیدۆزێتەوە یاخود نا، نەک تەنها کاریگەری دەبێت لەسەر بارودۆخی ژیان و دارایی، بەڵکو کاریگەری دەبێت لەسەر لەبیرچووی کارامەییەکانی کارەکەی.

 

سارە ئەلمنسوری تەمەن ٣٤ ساڵ کە لە مۆڵێکدا کاردەکات دوای ئەوەی نەستەرگەری ئەنجامدا تەنها ٥ ڕۆژ مۆڵەتی درایەو ناچارکرا بەشداری لە کارەکەیدا بکات، سەرەڕای ئەوەی هەستی بە ماندووبوون کردووە و پێویستی بە پشوویەکی درێژتر هەیە.

 

ئاماژەی بە کاریگەرییە کۆمەڵایەتییە چاوەڕوانکراوەکانی لەدەستدانی کارەکانیان کرد بەهۆی نەبوونی ئامرازەکانی چاودێری خێزانی کە کاریگەری دەبێت لەسەر کۆمەڵگە بەگشتی و ژنان بەتایبەتی، بەتایبەتی لە نەبوونی دەستێوەردانی خێرا بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی کرێکاران دەبنەوە، چونکە واقیعی خراپی ژیان لە ئیدلیب بووەتە هۆی ڕێژەیەکی بەرزی هەژاری و لاوازی ئەمەش کاریگەری لەسەر ژنان هەیە.