دەستدرێژی زایەندی هەڕەشە لە منداڵانی تونس دەکات

بەهۆی ترسی شکاندنی بێدەنگی، ژمارەی دەستدرێژی زایەندی دژی منداڵانی تونس لەم ساڵانەی دواییدا زیادی کردووەو هەڕەشەیە بۆ سەریان.

نەزیهە بوسەعیدی

 

تونس- دەستدرێژی زایەندی بەرامبەر منداڵان لە تونس هێشتا یەکێکە لەو دەستدرێژیانەی کە زۆرترین قسەی لەسەر ناکرێت و بە شێوەیەکی هەڕەمەکی چارەسەر دەکرێت، زۆرجار تەنها لەو کاتانەدا باس دەکرێت کە ڕاپۆرتی ساڵانەی منداڵان پێشکەش دەکرێت یان کاتێک حاڵەتێکی ئازاربەخشی دەستدرێژی تۆمار دەکرێت. 

 

خراپتربوونی دیاردەکە

فەوزیە شەعبان جابر، سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی پاراستنی منداڵان لە توندوتیژی و دەستدرێژی زایەندی، جەخت لە خراپتربوونی دیاردەکە دەکاتەوە و وتی: کاریگەرییەکی گەورەی دەبێت لەسەر داهاتووی کۆمەڵگەی تونس، چونکە منداڵانی ئەمڕۆ لە سبەینیدا کۆڵەکەی ئەو دیاردەیەن، وتیشی: ئەم کۆمەڵەیە لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن کۆمەڵێک داکۆکیکاری مافەکانی منداڵانەوە دامەزراوە، چونکە دەستدرێژی زایەندی یەکێکە لەو بابەتانەی کە قسەی لەسەر نەکراوە، کاتێک لە وەزارەتی منداڵان کارم دەکرد، ڕۆژانە حاڵەتی دەستدرێژی زایەندیمان وەردەگرت، جا لە کەرتی تایبەت بێت یان کەرتی گشتی، سەرلێشێواو بووین دەربارەی چارەسەرکردنی، بۆیە بۆمان دەرکەوت کە کێشەکە شتێکی نەبیستراوە و باشترە دیواری بێدەنگی بشکێنین و باسی بکەین.

 

اماژەی بەوە کرد کە کۆمەڵەکە سەرەتا ڕووبەڕووی سەرسوڕمانی هەندێک کەس بووەوە، ئەمە بوێرییەکی گەورەیە بۆ دامەزرێنەرەکانی، چونکە هەندێک لە دامەزراوە تایبەتەکان ڕەتیان کردەوە یارمەتی کۆمەڵەکە بدەن نایانەوێت ناوەکانیان پەیوەست بێت بە وشەی دەستدرێژی زایەندییەوە، لە کاتێکدا دامەزراوە هەیە کە یارمەتی دارایی هەڵمەتەکان و بەرنامەکانی کۆمەڵەکە دەدات بەبێ هیچ بەخشینێک لە حکومەتەوە.

 

فەوزیە شەعبان جابر ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمەڵەکە کاردەکات بۆ یارمەتیدانی منداڵانی تەمەن چوار ساڵ و گەورەتر، منداڵانی کچ زیاتر دەستدرێژییان دەکرێتەسەرو پاشان کوڕەکان، زۆربەی دەستدرێژیکارەکان خەڵکی نزیک زیانبەرکەوتووانن، واتە مام، خاڵ برا، ئامۆزاو پورزاو خاڵۆزا، پور، وتیشی: منداڵە چوار ساڵانەکە مانای دەستدرێژی زایەندی نازانێت، بەڵام دەکرێت پێی بوترێت شوێنێک هەیە لەسەر جەستەی کە ناتواندرێت دەستی لێبدرێت لەلایەن کەسەوە، پاشان منداڵەکە ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر ڕووبەڕووی ئەم پێشێلکارییە بووەوە، زیانی کارەساتباری دەبێت، بۆیە دەبێت بە دروستکردنی متمانە لەنێوان خۆی و خەڵکدا منداڵەکە ئەم نهێنییە بڵێت.

 

"کارلێکی دایک و باوکان بۆ کۆمەڵەکە هەیە"

سەبارەت بە وەڵامی دایک و باوکان بۆ دەستپێشخەرییەکانی کۆمەڵەکە، جەختی لەوە کردەوە کە کارلێک هەیە لەلایەن دایک و باوکانەوە، بەتایبەتی ئەوانەی کە بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێن بۆ ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە نێوان ١١ بۆ ١٢  ساڵدایە و ناتوانن قسەیان لەگەڵ بکەن، هەروەها داواکارییەک هەیە لەلایەن قوتابخانەکان و قوتابخانە ئامادەییەکان و دامەزراوەکانی منداڵانەوە بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ تەنها لەگەڵ دایک و باوکان.

 

فەوزیە شەعبان جابر جەختی لەوە کردەوە تا زووتر منداڵێک بەهۆی دەستدرێژی زایەندییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، باشتر دەبێت، بەتایبەتی لەمڕۆدا منداڵان بەهۆی ئینتەرنێت و بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکانەوە بەبێ سەرپەرشت زیاتر رووبەرووی دەستدرێژی دەبنەوە، ئەم بارودۆخە پێویستی بە پاراستنی تەواوی خێزانەکان و منداڵان و پسپۆڕان هەیە لە پایتەخت و ناوچەکانی ناوخۆی وەک بورقيبە، قيروان و جەحم.

 

بەگوێرەی کۆمەڵەی پاراستن، ڕێژەی زیانبەرکەوتووانی دەستدرێژی زایەندی کچان گەیشتووەتە ٧١%و کوڕان ٢٩%، دەستدرێژیکاران ٨٠٥یان ان لە دەوروبەری منداڵەکەن، لە تونس چیتر بایەخ بە ئامار و پۆلێنکردنیان نادرێت، بۆ نموونە (ڕەگەزپەرستی یان لەشفرۆشی) ، و لە ساڵی ٢٠٢٢ دا هەزارو ٥١٥ منداڵ وەک زیانبەرکەوتووی بازرگانی بە مرۆڤەوە تۆمار کراون بەبێ هیچ وردەکارییەک، ئەمەش وادەکات کارکردن و تیشک خستنە سەر شتێکی دیاریکراو قورس بێت.

 

کاریگەرییەکی مەترسیداری هەیە

کاریگەرییەکانی دەستدرێژی زاینەدی لەسەر منداڵان زۆرن لەوبارەیەوە وتی: کاریگەرییەکانی چەندین جۆر و جۆراوجۆر و جدییە و ٥٠%ی هەوڵەکانی خۆکوشتن بەهۆی دەستدرێژی زایەندییەوەیە کە زیانبەرکەوتووەکە ئاشکرای نەکردووە، هەروەها دەبێتە هۆی نەخۆشی دەروونی و هەڵسوکەوت و ناڕێکی خۆراک، ئارەزووی گۆشەگیری و ڕەتکردنەوەی ژیان،  کەسەکە لەگەڵ هەمووان توندوتیژ دەبێت و دەبێتە بەکارهێنەری بە ماددەی هۆشبەر، ئەو کەسانەی باسی دەستدرێژی زایەندی ناکەن ناتوانن بەردەوام بن لە کارکردن و ناتوانن لە هاوسەرگیریدا بمێننەوەو منداڵ بەخێو بکەن.

 

لە کۆتاییدا فەوزیر شەعبان جابر ئاماژەی بەوەکرد، تەنها ٢٠%ی ئەو پێشێلکارییانە ئاشکرا کراون، بۆیە دەبێت سووڕی بێدەنگی بشکێندرێت.