لە شاری پێغەمبەرانی ڕەحاوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان

شەماڵ ڕەشید ڕێهەڤاڵی نودا گوڵبەهار، شەڕڤانی یەپەژە کە لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٧ لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر قەرەچوخی دێریک گیانی لەدەستدا، لەسەر تێکۆشان و ژیانی نودا قسەی کرد.

شیرین محەمەد

 

قامیشلۆ- لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٧، ناوەندی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە قەرەچوخ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە هێرشی کرایە سەر، لەوێ ناوەندێکی ڕاگەیاندن و ڕادیۆی ڕۆژئاوا هەبوو، ٢٠ شەڕڤانی یەپەگە و یەپەژە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەدا شەهیدبوون لەناویاندا دوو پەیامنێری ڕاگەیاندنی یەپەگە هەبوون و ١٨ کەسی دیکە برینداربوون. نودا گوڵبەهار یەکێکە لەو شەڕڤانانەی یەپەژە کە لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکدا گیانی لەدەستداوە.

 

لە ڕەحاوە بۆ خەباتی ئازادی

نودا گوڵبەهار، شەڕڤانی یەپەژە لە ٥ی نیسانی ١٩٩١ لە ناوچەی بێرەجوکی ڕەحای باکوری کوردستان لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠١٥ چووە ڕۆژئاوای کوردستان و بۆ ئازادی ژنان لە بەرامبەر داعش شەڕی کرد، دواتر ڕۆیشت بۆ ناوچەی دێریک بووە پیشەنگی سوپای لاوانی شۆڕشگێڕ، نودا گوڵبەهار لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی دێریل لە قامیشلۆ لە چیاکانی قەرەچۆخ گیانی لەدەستدا.

 

شەماڵ ڕەشید، ڕێهەڤاڵی نودا گوڵبەهار شەڕڤانی یەپەژە کە لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٧ لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر قەرەچوخ لە دێریک گیانی لەدەستدا، باسی خەبات و ژیانی کردو وتەی نودا گوڵبەهاری بەبیرهێنایەوە کە وتبوی: ئێمە لەسەر ڕێگای شەهیدبوونین، کاتێک شەهید دەبین ئاستی تێکۆشان بڵندتر بکەن.

 

"من زۆر سەرسام بووم پێی"

شەمال ڕەشید ئاماژەی بەوەکرد، نودا گوڵبەهار شەو و ڕۆژ لە پێناوی ئازادکردنی وڵاتەکەدا دەجەنگا و وتی: من بە نیشتیمانپەروەرییەکەی و دڵە فراوانەکەی کە وەک هەموو جیهان بوو سەرسام بووم، لە سوپای لاواندا شەهید نودام ناسی، لەو کاتەدا لە بواری ڕۆشنبیری و هونەردا کارم دەکرد و داوامان لێکرا بچین ئەو گەنجانە پەروەردە بکەین، لەو کاتەوە، ناسیم و پەیوەندییەکەمان ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر بوو خێزانەکەشم پێی کاریگەر بوون، پێش ئەوەی شەهید ببێت، ئەو ناوچەکەی بەجێهێشتبوو و دەیویست یەکتر ببینین، کاتی ئەوەی نەبوو هەموو خێزانەکەم ببینێت و پێی وتم کە کارێکی هەیە لە دەرەوەی هەرێمەکە هەیەو ماڵئاواییم کرد پێم وت کە جارێکی دیکە یەکتر دەبینینەوە.

 

"خەڵکی هەرێم خاوەنی شەهیدن"

چوار ڕۆژ دواتر، شەمال ڕەشید لە نیوەشەودا گوێی لە دەنگێکی بەهێز دەبێت، فڕۆکە داگیرکەرەکانی تورکیا لەسەر چیای قەرەچۆخ بوون، شەماڵ باسی هێرشەکەی کردو وتی: پێش ئەوەی خۆر هەڵبێت، ئێمە چووینە نەخۆشخانەکان، ژمارەیەکی زۆر شەهید و بریندارمان هەبوو، کاتژمێر ٧ی بەیانی خەڵکێکی زۆر لە ناوچەکەوە ڕۆیشتن بۆ چیای قەرەچۆخ بۆ ئەوەی لێدوانێک دەربارەی هێرشەکەی تورکیا بدەن، بە یەک دەنگ سەلماندیان کە چیای قەرچۆخ بە شەهیدەکانی سەربەرزە، کاتێک گەیشتمە ئەوێ، دیمەنەکە زۆر قورس بوو، هەموو شوێنێکی قەرەچۆخ پڕبوون لە یادەوەری ئەو شەهیدانە.

 

"ئێمە بەدوای دۆزی ئەوانداین"

شەمال ڕەشید لە درێژەی قسەکانیدا وتی: نەمدەزانی هاوڕێکەم نودا گوڵبەهار لە چیای قەرەچۆخ بووە، هەروەها نەمدەزانی کە شەهید بووە، کاتێک گەڕامەوە ماڵەوە، هاوڕێیەکم پێی وتم کە شەهید بووە، لەبەر ئەوە بە خێرایی چوومە نەخۆشخانە، کەس پێی نەوتم تا دوای ئەوەی هەواڵی شەهیدبوونیم پێگەیشت.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا شەمال ڕەشید وتی: شەهید نودا گوڵبەهار جیاواز بوو، ئەو وەک خوشکم بوو، وتی: "ئێمە لەسەر ڕێگای شەهیدبوونین، کاتێک شەهید بووین ئاستی تێکۆشان بڵندتر بکەن"، پێی وتین کە دەستبەرداری خاک و دۆزی خۆمان نەبین، هەتا دوا دڵۆپی خوێن خەبات بڵندتر بکەن و دەستکەوتەکانی شەهیدان بپاریزن، ئێمە لەسەر بەڵێنی خۆمانین و ئەمڕۆش بەڵێنەکەمان بۆ هەموو شەهیدانی ئازادی وڵات نوێ دەکەینەوە، تۆڵەی خوێنی ئەوان دەکەینەوە و بە هەنگاوەکانیاندا دەڕۆین.