فەرماندەی یەپەژە: پاراستن لە ئاو و نان گرنگترە

ڕۆهیلات عەفرین، فەرمانداری یەپەژە ڕایگەیاند، یەپەژە درێژەپێدەری میراتی بەرخۆدانی مێژوویی ژنانە و لە سەرەتای پاراستندا کولتوور و ناسنامەی خۆی بە بنەما دەگرێت.

ژیندا ئامارا

 

حەسەکە- یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە کە لە دوای شۆڕشی ژنانی ١٩ی تەمووزی ٢٠١١، لە ٤ی نیسانی ٢٠١٢دا خۆی ڕێکخست، بوو بە سەرچاوەی هێز بۆ هەموو ژنانی جیهان، داعش کە بە وشیاریی نێرینەی دەوڵەت دامەزرا، لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لە کۆبانێ بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' بە بەرخۆدانی و ئیرادەی شەڕڤانانی یەپەژە تێکشکێنرا، دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و جیهان دەنگی دایەوە و ژنانی کورد ١١ ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان ژیاون، نەک تەنها لەسەر بنەمای پاراستنی چەکداری لە هەموو بوارەکانی ژیاندا پاراستنی خۆی کردە بنەما، ژنانی کورد لەڕۆژئاوای کوردستان کە ساڵانێکە لە ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی سوریادان خۆبەڕێوەبەری خۆیان ڕاگەیاند و لە ڕێگەی خەبات و بەرخۆدانەوە گۆڕان بۆ هێزێکی سەربازی کە هەموو ژنانی ناوچە جیاوازەکانی لە باوەش دەگرێت و کولتوور و ناسنامەی خۆیان دەپارێزن.

 

ڕۆهیلات عەفرین، فەرمانداری یەپەژە بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسەکەمانی دایەوە و وتی: ئامانجی سەرەکی یەپەژە پاراستنی خاک و کولتوور بوو، ئەوەی کە یەپەژەی گەیاندە ئەمڕۆ و بە جیهانی ناساند هێڵی بەرگری خۆی بوو".

 

* یەپەژە چ جۆرە هێڵێک دەپارێزێت؟ ئایا چەندە هێڵی سەربازی دەبێتەوە بەرگریکارێکی کلتووری و زمان و مافی گەلان؟

ئەگەر ڕێکخستنێک لە شوێنێکدا هەبێت بەڵام کولتوور و زمانی نەبێت، ناتوانیت پارێزگاری لە بوونی بکەیت، مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە ڕێکخستنی یەپەژە پاراستنی کولتوور و زمانە ئەگەر کولتوور نەبێت لێرە بناغە و دەمارەکانی ژیانت نکۆڵی لێ دەکرێت و ون دەبێت، لەسەر ئەم بنەمایە، یەپەژە سەرەتا دەستی بە پاراستنی کولتوورەکەی کرد، ئەمە کاریگەری کردووەتە سەر هەموو ژنانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەزاران ساڵە جەستە و بوون و بیر و زمانەکانی ژنان کۆمەڵکوژکراون و ئێمە لە کاتێکدا دەژین، کە هێزی نێرینە بەسەر دڵ و مێشکی ژناندا چەندین شێواز و قەفەزی دروستکردووە، بەڵام هێزەکانی پاراستنی ژنان و یەپەژە ئەو قەفەزانەیان لە کۆمەڵگەدا شکاند و ئەوەش سەرچاوەی پاراستنی کولتووری فەرماندەکانی یەپەژەیە کە گەیشتوونەتە ئاستی شەهیدبوون.

 

"ئەو هێڵەی کە یەپەژە نوێنەرایەتی دەکات پاراستنی هەموو ژنانە"

یەپەژە بە ڕۆڵی بەرگریکارانەی خۆی لە دژی ئەو هێزەی کۆمەڵگەکەمانی لە تاریکیدا هێشتەوە، شەڕی کرد و سەرلەنوێ ڕووناکی درەوشاندەوە، سەرهەڵدانی یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە بەردەوام بووە لە میراتی بەرخۆدانی ژنان لە مێژووەوە تا ئەمڕۆ، ئەو ژنانەی کە لە مێژوودا کولتووری خۆیان پاراستووە و تا ئەمڕۆش هێناویانە، یەپەژەوە پاراستوونی، واتە دەتوانین بڵێین کە هێڵی یەپەژە گوزارشت لە هێڵی پاراستنی هەموو ژنان دەکات بەم مانایە، ژنان پاراستنی خۆیان وەک نان و ئاو بە گرنگ دەزانن، دەتوانین بڵێین یەپەژە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆڵی پێشەنگی گێڕاوە.

 

* یەپەژە چۆن وەڵامی کۆیلایەتی ژنان و ئەو کۆمەڵگەیەی دایەوە کە لە جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دواکەوتوویی بەسەر ژناندا دەسەپێنێت؟

لە ڕاستی دەسەڵاتی نێر و دەوڵەتدا مرۆڤ چەند شتێک دەبینێت یەکەم ئەوەیە کە دەبێت کۆیلە بیت و دووەم دەبێت لە ژێر سێبەری ئەودا بیت، سێیەم، تۆ نابێت سروشتی خۆتت هەبێت، لەسەر هەر سێ بنەمایەکە پێویستە ژنان بیر لە ئازادی بکەنەوە، بۆ ئەوەی کۆیلە نەبن و تەنیا بەم هەڵوێستە دژی هێزی پیاو بوەستنەوە، ئێمە وەک هێزێک بۆ پاراستنی ژنان دەزانین، یەپەژە ژنانی ڕزگارکرد کە لەژێر کراسی ڕەشدا دەخنکان، دەتوانین چەند نموونەیەک لەو هەنگاوانە بهێنینەوە کە یەپەژە ڕۆڵێکی گرنگی تێدا بینیوە مەنبج، کۆبانێ، کە دوای بەرخۆدانێکی گەورە ئازاد کرا و بە شاری ژنان ناسراوە، ئەوانەی پیشەنگایەتییان کرد ژن بوون، ئەمەش ڕێگەی بە ژنانی جیهان و بەتایبەتی ژنانی عەرەبدا کە بەشداری یەپەژە ببن، بەو هۆیەشەوە ئەو کردارەی کە یەپەژە لە مەیدانی جەنگدا ئەنجامی دا، کولتووری پاراستنی جێگیر کرد و هەموو ژنانی لە دەوری خۆی کۆکردەوە".

 

"ئیدی ژنان دڵنیان و دەزانن کە دەتوانن لە دژی وشیاری پیاو شەڕ بکەن"

ئەو کولتوورەی کە یەپەژە لە ئێستادا پەیڕەوی دەکات دەتوانرێت بە کولتووری خوداوەندەکان پێناسە بکرێت، بەهۆی ئەوەی خوداوەندەکان چۆن شەڕیان کرد و بەرگرییان کرد، ئەم کولتوورە ئەمڕۆ لە کەسایەتی یەپەژە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە، جارێکی تر بە پیشەنگایەتی یەپەژە ئەو ژنانەی کە نەیانتوانی بچنە دەرەوە و نەیانتوانی بخوێنن و نەیانتوانی بەرگری بکەن، لە دژی وشیاری پیاو دەنگیان بەرزکردەوە، بەم هۆیەوە ئێمە دڵنیاین کە هەموو دەتوانن شەڕ بکەن و هەمیش دژی ئەم هوشیارییە بژین.

 

* ئەم یەکگرتنە بە شێوەیەکی سەرەکی لەگەڵ ژنانی کورد و عەرەب و سوریا لەناو یەپەژەدا چ گرنگییەکی هەیە؟ لە تێکۆشانی ئازادیی ژناندا چۆنە؟

ئێمە لە فەلسەفەیەکی وەهادا هاتووین کە لە بەرامبەر نەبوون تێکۆشانی هەبوون بەردەوامی پێدەدەین، خەباتی خۆیان بە ئایدیۆلۆژیا و ڕێکخستن بوون بونیاد دەنێین، ئەگەر ئەمڕۆ لەگەڵ ژنانی ئاشووری و عەرەب تێدەکۆشین، چەند هۆکارێک هەن، کە بێگومان هێڵی ئایدۆلۆژی ئێمە و خۆڕێکخستنەکانی یەپەژە ئیلهامێکی گەورەی لە نێوان ژناندا دروستکردووە واتە مێژووی ژنان دەگرێتەوە، لە هەر شوێنێک بندەستی هەبێت، پێویستە لەوێ سەرکەوتن هەبێت.

 

"هەتا خۆڕێکخستن نەبێت پاراستن پێکنایەت"

لە کۆمەڵگەی سوریانی فشار لەسەر ژنان هەیە و ژنان لە کۆمەڵگەدا بەو ڕادەیە هاتوون کە ناتوانن گوزارشت لە خۆیان بکەن، بۆیە پێویستیان بە ڕێکخستنێکی بەهێز هەیە و ئیتر یەپەژە لە چوارچێوەیەکی تەسکدا نییە و ژنان ڕوویان لەو خەباتە کرد، کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ یەکێتی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بێ جیاوازی دروستبووە، ئەوەی ئێمە کۆدەکاتەوە ئیرادەیە و خۆپاراستنە لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە ژنان لە هەموو پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆببنەوە، چونکە باش دەزانین هەتا خۆڕێکخستن نەبێت پاراستن پێکنایەت.

 

* لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئەو ڕاپەڕینانەی کە بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی دەستیپێکردووە بەردەوامە ئەو دروشمەی کە ڕاپەڕینەکانی بەرزکردەوە شۆڕشی ژنانیشی لە ڕۆژئاوا دروستکرد، فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی و بەرخۆدانی ژنان چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

ئەمڕۆ هێزە خۆباوەڕەکانی ژنان دژی ڕژێمی ئێران کە هیچ مافێکی ژنان ناناسێتەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سەریهەڵداوە، سووتاندنی حیجاب دەنگیک بوو دژی فشارەکان، بەو چالاکییانە ژنان ڕایانگەیاند کە دەتوانن ڕێکخستوو بن و دەنگی خۆیان بەرزبکەنەوە، دوای کوشتنی ژینا ئەمینی، ئەو ڕاپەڕینانەی کە بە پێشەنگایەتیی ژنان دەستیپێکرد، دەتوانین بڵێین تەقینەوەی چەندین سەدەیە، ئێمە دەتوانین ئەم ڕاستییە زۆر بە ڕوونی ببینین، ژنان مردن هەڵدەبژێرن بەڵام هێشتاش ڕوو لە ئازادی دەکەن، مردن قبوڵ دەکەن، بەڵام کۆیلایەتی قبوڵ ناکەن.

 

"ئەو ڕاپەڕینانەی کە ژن پیشەنگایەتی دەکات سەردەکەوێت"

ئێمە وەک هێزێک بۆ پاراستنی ژنان بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی خۆمان دروستدەکەین، نەک تەنیا ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، بەڵکو ژنانی ئەفغانستانیش یەپەژە وەک سەرچاوەی دەسەڵات و مۆدێلێک دەبینێت، ئەو کولتوورەی بەرخۆدان کە ئێمە باسی دەکەین، بۆ چەندین سەدە جارێکی دیکە لە کەسایەتیی یەپەژەدا سەریهەڵداوە، ئەمڕۆ سەرهەڵدانی ژنان ترسێکی گەورەی لەناو دەسەڵاتدا دروستکردووە لە هەمووی زیاتر کاتێک کە ڕێپێوان و ڕاپەڕینی ژنان بەڕێوەدەبرێت زۆر دەترسن، هەموو کەس باش دەزانێت لە هەر شوێنێک ئەو ڕاپەرینەی ژنان پیشەنگایەتی دەکەن سەردەکەوێت، لە سەدەی ١٩ و ٢٠دا ژنانێکی زۆر سوتێنران، بەڵام نە ژن و نە خەبات نەوەستان، بە درێژایی مێژوو ژنان خۆیان ڕێکخستووە و دژی پیاوان وەستاون ئەگەر ئەمڕۆ یەپەژە ڕووناکی خۆی بە جیهان ببەخشێت، رۆڵی سەرەکی پاراستن و ڕێکخستنە.

 

* ژنانی یەپەژە و ڕۆژئاوا چۆن پێشوازی لە ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان دەکەن؟ وەڵامت بۆ هەموو هێرشەکان چیە؟

ئەم بوومەلەرزەیەی ئەم دواییە جارێکی تر تیشکی خستەسەر وشیاری پیاوە ستەمکارەکان کەوایە یەکێک لەو ڕاستیانەی کە دەرکەوت ئەوە بوو کە هێزی خۆت دەتوانیت تۆ لەسەر پێیەکانت بوەستێنێت، ئەگەر نەتوانیت بە هێزی خۆت لە وڵاتەکەت بمێنیتەوە لە دژی هەموو کارەساتە سروشتیەکان یان هێرشە سەربازییەکان، ئەوا ژیانت هیچ واتایەکی نابێت، کاتێک سەیری ڕاستی ڕژێمی سوریا دەکەین دەبینین کە سەرەڕای هەموو کارەساتەکان و وشیاری دەوڵەت کە دەیەوێت سەروەری خۆی بسەپێنێت، بەڵام لە بەرامبەریدا خەڵک و بەتایبەتی ژنان لەسەر پێی خۆیانن ئەم بوومەلەرزەیە لە باکوری کوردستان و تورکیا و سوریا هەموو خەڵکی نیگەران کرد.

 

ئێمە وەک هێزەکانی یەپەژە پێشوازی لە ٨ی ئاداری ئەمساڵ بە ڕۆحی ژنان کە بەرخۆدانیان کردووە و سووتاون دەکەین، بێگومان بەهگۆی بوومەلەرزەوە ماتەمینی هەیە، بەڵام ئەو ژنانەی کە دەسەڵات و جینۆسایدی ژنان و چەوساندنەوە و کوشتنیان قبوڵ نەکرد بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی ٨ی ئادار پیرۆز دەکەن.

 

* پەیامی تۆ بۆ ژنانی جیهان چیە؟

لە ساڵی ٢٠٢٣دا پێشوازیمان لە ژن، ژیان، ئازادی کرد ئەم دروشمە مانای خۆڕێکخستن و خۆپاراستن و ئیرادەیە لە ژێر ئەم سێ سێ سێبەرەدا وەک ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ئەگەر دەستکەوت و قارەمانێتی ٨ی ئادارمان هەبێت پێویستمان بە هێز هەیە ئێمە وەک یەپەژە لە هەموو کارەکانمان زیاتر لە ساڵانی ڕابردوو چالاکانەتر کاردەکەین.

 

"ئێمە بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی پێشوازی لە تێکۆشانی خۆمان دەکەین"

ئێمە هێزمان هەیە و وەڵامی هەموو هێرشەکانی سەر ژنان بدەینەوە، هەروەها دەتوانین نموونەی شەڕی ئێمە لە دژی داعش و دەوڵەتی تورک بهێنینەوە، لەسەر ئەم بنەمایە بۆ هەموو ژنان هەم وەک داخوازییەک و هەم وەک سەیرکردنێک لە ژیان و فەلسەفەکەمان لە ٨ی ئاداردا دەست لە هەموو ڕەنگێکی نەتەوەیی دەستی یەک دەگرین و ئەو هێزەی کە هەزاران ساڵە خۆی سەپاندووە لەناودەبەین، ئێمە دەتوانین بەدروشمی ژن، ژیان، ئازادی ڕۆژەکانی پێش خۆمان پێناسە بکەین و پێشوازی لەخەباتی ساڵانی خۆمان بکەین بۆ ئەوەی هەموو ژنان بتوانن نوێنەرایەتی خۆیان بکەن و خۆیان ڕێکبخەن.