بۆ خۆپاراستن لە هێرشەکان ژنان فێری بەکارهێنانی چەک دەبن

ژنانی عەفرین و شەهبا بە ئامانجی بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانەکانی، پێکەوە فێری بەکارهێنانی چەک دەبن.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- لەم ماوەیەی دواییدا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ڕۆژانە هێرش دەکەنە سەر ناوچەی شەهبا کە کۆچبەرانی عەفرین تێیدا نیشتەجێ بوون. ژنانی عەفرین و شەهبا لە چوارچێوەی بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر هێرشە دڕندانەکان کە خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج، داوایان کرد کە فێری بەکارهێنانی چەک ببن. هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگە لە هەرێمی عەفرین خواستی ئەو ژنانەیان بەدیهێنا و خولی ڕاهێنانی چەکیان بۆ کردنەوە.

 

لە شوێنی مەشق و ڕاهێنانەکان، و ڕای ئەو ژنانەمان وەرگرت کە بەشداربوون لە ڕاهێنانەکەدا، مریەم عەلی، ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی پاراستنی کۆمەڵگە، باسی لە پێویستی كردنه‌وه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی چه‌ك خستەڕوو و وتی: ڕاهێنانی چه‌كمان بۆ ژنان كرده‌وه‌، ئه‌م ڕاهێنانه‌ داواكاری ژنان بوو له‌ كۆمه‌ڵگەدا. چەک لەلایەنی پاراستنی خود لە دوژمن هاوڕێی مرۆڤە، دەبێت تاکی کۆمەڵگە فێربن چەک بەکاربهێنن بۆ بەرگریکردن لە خۆیان لە هێرشی داگیرکاری، پێکەوە کۆمەڵگەیەکی شۆڕشگێڕ و ئیرادە بەهێز بنیاد دەنێین و دۆزی ڕێبەر ئاپۆ و پاکرەوانی ئەو دۆزە و ڕێبازەکەی ئەوان پێکدەهێنین.

 

"بە هێزی خۆمان عەفرین ڕزگار دەکەین"

ئاسیا عەبدولقادر، یەکێک لە بەشدارانی خولی فێربوونی بەکارهێنانی چەک، دەڵێت: ئێمە وەک ژنان خۆمان لە بواری چەکدا ڕادەهێنین بۆ ئەوەی بەرگری لە کۆمەڵگەکەمان بکەین بەرامبەر هێرشەکانی داگیرکەران و ئاگاداری شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ بین، لە عەفرین دەوڵەتی تورک بە تۆپ و تفەنگەکانی هێرشی کردە سەر ئێمە، نامانەوێت ئەو ڕووداوانەی لە عەفرین ڕوویان دا دووبارە ڕوو بدەنەوە. پێویستمان بە یەکخستنی هێزەکانمانە دژی دوژمن. هەرچەندە تەمەنمان گەورەتر بووە، بەڵام هێشتا ئارەزووی فێربوونی چەکمان هەیە. لە منداڵانی تەمەن ٧ ساڵەوە تا کەسانی تەمەن ٧٠ ساڵ بە ئامانجی بەرگریکردن لە خۆیان لە دژی هێرشی داگیرکاری ئامادە کردووە. بە هێزی خۆمان عەفرین رزگار دەکەین و دەگەڕێینەوە.

 

"بەرخۆدان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان پێویستە"

فاتمە حسێن رەشۆ، مەشق و ڕاهێنان دەکات بۆ فێربوونی چەک، رایگەیاند، ئەوان وەک گەل خۆیان بەڕێوەدەبەن و وتی: ئێمەی گەلی کورد خۆمان خۆمان بەڕێوەدەبەین و بەرەنگاری هێرشەکانی دوژمن دەبینەوە. هەرچییەک داوامان لێ بکرێت ئامادەین بۆ پاراستنی کۆمەڵگەکەمان، ئێمە هیچ ترسێکمان لە ئەردۆغان و هاوپەیمانەکانی نییە، وەک چۆن لە عەفرین بەرخۆدانمان کرد، لە شەهباش هەمان بەرخۆدان ئەنجام دەدەین، ئێمە کوردین و مافی خۆمانە بە ئازادی بژین، تا منداڵێکمان مابێت دەیکەینە فیدای خاکی عەفرین و کوردستان.