"گوندی ژنوار ڕێگەچارەیە بۆ ژیانی ئازاد"

هێڤی جوان، ئەندامی بەڕێوبەرایەتی گوندی ژنوار لەبارەی دروستکردنی گوندەکەو تێکۆشانی ژنان لە دژی هەموو شێوازەکانی توندوتیژی وتی: "ژیانی گوندی ژنوار لە ژیانی دەرەوە ناچێت، زاڵبوون و کۆیلایەتی و توندوتیژی لە گوندەکەدا نییە".

ڕۆژ هۆزان

 

قامیشلۆ- گوندی ژنوار لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ دامەزراوە، یەکێکە لە دەستکەوتەکانی ژنان لە بواری ژیان و تێکۆشانی دژ بە توندوتیژی، گوندی ژنوار ئەو شوێنەیە کە ئێستا ژنان بە هاوبەشی تێیدا دەژین و کار و بەرهەمیان هەیە، دانیشتوانی گوندەکە ژیانی یەکسانی و ڕێز و زانست و ڕەنج و بەرژەوەندیان لە دژی هەموو شێوازەکانی توندوتیژی بنیادناوە، بەشێوەیەکی ڕێکخراوەیی و پەروەردەیی درێژە بەژیان دەدەن، ژنوار لەوانەیە یەکەم گوندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەبێت، بەڵام یەکەم گوندە کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ژنان دروستکراوە، تیایدا ژنان بڕیار لەسەر ژیان و جموجوڵەکانیان دەدەن و لە دژی هەموو خراپە دەرەکییەکان پێکەوە دەجەنگن، سەبارەت بەدروستکردنی گوندەکە و تێکۆشانی ژنان، هێڤی جوان، ئەندامی بەڕێوەبەری گوندی ژنوار بۆ ئاژانسەکەمان دوا.

 

"ئێمە پێویستە ٢٥ی تشرینی دووەم بکەینە بنەمای ژیانمان"

هێڤی جوان سەرەتا یادی تێکۆشانی ٢٥ی تشرینی دووەمی، ڕۆژی تێکۆشانی دژی توندوتیژی کردەوە و وتی: کاتێک باس لە توندوتیژی دەکرێت، هەمیشە ژنانمان بەبیردێتەوە، چونکە ئازارەکانی سیستەمی زاڵ ژنانن، چەندین ساڵە هەمیشە ئەم بابەتەمان بە وشە و لە ژیاندا دەربڕیوە، دەیانەوێت هەموو ژنان لە مێژووی ڕۆژگاری توندوتیژیدا بن، ناکرێت نکۆڵی لە وشەی توندوتیژی لە مێژووی ژنان بکەین، چونکە ڕاستییەکی مێژووییە و بەڵگەکەی لە هەموو زانستەکاندا کراوە، بەڵام گرنگە ئێستا خەباتی ژنان بەرامبەر بەم توندوتیژییە پێشبخەین و بڵێین چۆن ژنان گۆڕانکاریان کردووە، شۆڕشەکانی پێشوو کە دژایەتی سیستمیان دەکرد هەمووی بەتاڵ بوون چونکە ژنان ڕۆڵیان تێیدا نەبووە، ئێمە وەک ژنان لەسەر بنەمای تێکۆشانی خوشکانی میرابال لە دژی توندوتیژی کە یەکێک بوو لە بنەما بنەڕەتییەکان و ڕێگەی بە ژنان دا دژی توندوتیژی یاخی بن، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش دەمانەوێت نیشانی بدەین کە چۆن ژنان لە بەرامبەر هەموو ئەو کردەوانەی وەک کۆمەڵکوژی و ئامانجداربوون و داگیرکاری و کۆچبەران بەرخۆدانیان کردووە و شۆڕشیان بەرپا کردووە، نابێت تەنها واتای ٢٥ی تشرینی دووەم بە قسە دەرببڕین، بەڵکو لە ژیانمان پراکتیزەی دەکەین بۆ گەیشتن بە هەموو ژنانی جیهان کە توندوتیژییان لەسەرە.

 

"لە ژنوار سەردەستی بوونی نییە و ژیانی ژنان هەرەوەزییە"

هێڤی جوان تیشکی خستەسەر دروستکردنی گوندی ژنوار وەک ڕێگەچارەیەک بۆ ژیانی ئازاد، دژی توندوتیژی و وتی: بێگومان لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین کەس بەهۆی شەڕ و هێرشەوە بۆ سەر هەرێم کەسوکاریان لەدەستداوە، توندوتیژی دژ بە ژنان زیادیکردووە، لەم دۆخەدا ئێمە وەک ژنان پێویستمان بە یەکگرتنەوە و پتەوکردنی هاودەنگی و ڕێکخراوەکەمان بوو، ڕێکخراوی ژنان وردە وردە پەرەیسەند و دیسان لە بواری شۆڕشدا دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێنا، پرۆژەی دروستکردنی گوندی ژنوار لە ساڵی ٢٠١٧ەوە باسی لێکرا و ژنان بە هاوکاری یەکتر گوندەکەیان بنیادنا و وەڵامی هەموو ئەو دۆخەیان دایەوە کە تێیدا دەژیان، ژیانی گوندی ژنوار وەک ژیانی دەرەوە نییە، چونکە هەموو ژنێک لە بەیانییەوە تا ئێوارە تێدەکۆشێت و کارەکانی بەڕێوەدەبات، لەگونددا هیچ زاڵبوون و کۆیلایەتی و لێکتێنەگەیشتنێک نییە و ژیانمان هاوبەشە و هەموو پێداویستییەکانی ژیانی گوندەکە دروستدەکەین، منداڵانی گوندەکە پەروەردەی قوتابخانەیان لەسەر بنەمای دیموکراتیک دەبینن، ژنانی گوندەکە بەرگری لە خۆیان دەکەن و پەروەردەی خۆیان دەبینن و لێرە بە ئازادی دەژین، بە ڕاستی ژنان لێرە ئاسودەیی خۆیان دەبینن لە سروشتەوە بۆ کەسانی عاشق، ژنوار ئەلتەرناتیڤێکە بۆ ژیانی ئازاد لە دژی توندوتیژی دژی ژنان".

 

لە ژنوار داهاتووی ژنان لەسەر بنەمای دیموکراتیک بنیادنراوە

هێڤی جوان باسی لە دۆخی ژنان لە گوندی ژوار کرد، "لە گوندی ژنوار دۆخی ژنان لە شوێنێکی زۆر باشە و دەرونی ژنان ئاسوودەیە، کاتێک ژنان لە سەرەتادا بەرەو ژینوار بەڕێکەوتن، چاوەڕوانی ئەوەیان نەدەکرد کە ئاوا بژین، بەڵام لە پراکتیکدا توانیان بگەنە خاڵێکی هاوبەش، کە تێکۆشانی ژیانە، زۆربەی ئەو ژنانە چیرۆکی درێژی توندوتیژییان هەیە، بەڵام ئەوەی ئێستا گرنگە ئەوەیە کە توانیویانە وەڵامی توندوتیژی بدەنەوە، بۆ ئەم ئاستە ئەمە یەکێکە لە دەستکەوتەکانی ژنوار، ئەمڕۆ دواڕۆژی ئەم ژنانە لەسەر بنەمای دیموکراتیک بۆ ئێمە گرنگە، چونکە ئەگەر ژنان ڕێکخراو نەبن ناتوانن بەرەنگاری سەختییەکانی ئەم ژیانە ببنەوە، ژنوار ماڵی ژنانە و دەرگای گوندەکەمان بە ڕووی هەموو ژناندا کراوەتەوە، لە ژنوار نەک تەنها ژنانی کورد و عەرەب، ژنانی ئێزدیش دەژین و هەموو ژنان دەتوانن ڕوو لە ژنوار بکەن، مێژووی ژنان، شێوەیان، ناسنامەیان، مەزهەبیان بۆ ئێمە بابەتێک نییە، ئێمە دەمانەوێت هەموو ژنێک لەگەڵ هێزی خۆی یەکگرتووبێت بۆ ئەوەی هیچ سیستەم و دەوڵەت و حکومەتێک و پیاوان نەتوانن دەست بۆ بەها پیرۆزەکانیان ببەن و توندوتیژییان لەسەر بکەن".

 

"با هەموو ڕۆژەکانی ژنان ئازادی بێت"

هێڤی جوان داوای لە ژنان کرد کە دژی توندوتیژی تێبکۆشن و لە کۆتاییشدا وتی: با ژنان متمانەیان بە هێزی خۆیان هەبێت، هەموو ژنێک دەتوانێت پێشەنگایەتی کۆمەڵگە بکات، کراسی ترس فڕێبدەن و بە بێ ترس سەیری ڕوخساری جەلادەکان بکەن، بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم پیرۆزبایی دامەزراندنی ژنوار لە هەموو ژنان دەکەین و دەڵێین، کە پێویستە هەموو ڕۆژانی ژنان ئازاد بێت".