"دەتوانرێت دیدگای کۆنەپەرستانەی ژنان لە بەڕێوەبردندا بە هۆشیاری و ماندوبوون بشکێندرێت"
لە ناوەڕۆکی دامودەزگا پەروەردەییەکاندا، کە ئایندەی تێدا داڕێژراوە و بەهاکانی دادپەروەری و یەکسانی دەچێنرێت، ژنان ڕۆژانە شەڕێک دەکەن کە بە چاوی ڕووت نابینرێن، بەڵام جیاوازیەکی قوڵ لە پێکهاتەی کۆمەڵگەدا دروست دەکەن.

ئەسما فەتحی
قاهیرە – لەم دواییانەدا قۆناغی سەرەتای بە تایبەتی شاهیدی باسێکی زۆر بووە سەبارەت بەو دەستدرێژیانەی کە خوێندکاران لەم تەمەنە بچووکەدا ڕوبەڕوی دەبنەوە، ئەمە جگە لە ڕووداوەکانی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان کە لە درامای میسریدا پەروەردە کراون، لەوانە زنجیرەی "لام شەمسیە" و هۆشدارییەکانی دواتر لە کۆمەڵێک بەرنامە و زنجیرەدا.
ئاژانسەکەمان تیشکی خستۆتە سەر ئەو میکانیزمانەی پاراستن کە لەلایەن خوێندنگە حکومییەکانەوە بۆ منداڵان جێبەجێ دەکرێن، بەتایبەتی ئەوانەی لە قۆناغی سەرەتاییدان، دوای ئەو گفتوگۆیە بەرفراوانەی کە لەم دواییانەدا سەبارەت بە منداڵان و ئەو دەستدرێژیانەی کە لە خوێندنگەکاندا ڕوبەڕویان دەبێتەوە وروژێندرا.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسەکەمان، جیهان محەمەد مەحمود باسی لە کۆمەڵێک قەیران و ئاڵەنگاری کرد کە ڕوبەڕوی ژنان دەبنەوە لە کاری کارگێڕیدا، بەتایبەتی کاتێک کە سەرکەونە سەر هەنگاوی پیشەی و پێشەنگایەتی بەشە پەروەردەییەکان دەکەن کە ژمارەی خوێندکارانی زۆرە.
وەک بەڕێوەبەرێک لە گەڕەکی وەراق کە زۆرینەی چینی کرێکاری تێدایە، بەرچاوترین ئاڵەنگاریەکان چین کە وەک ژنێک لەم پۆستەدا ڕوبەڕوت دەبێتەوە؟
سەرەتا کاریگەری لەسەر ئەو شتانە بوو کە ئەوانی دیکە هەستیان پێدەکرد بۆ ژنان و توانا سنووردارەکانیان بە بەراورد بە پیاوان، بەتایبەتی لە پۆستی بەڕێوبەرایەتیەکانیاندا، بەڵام ڕێڕەوی پیشەکەم یارمەتیدەر بوو بۆ ئەوەی بەسەریدا زاڵ بم، سەرەتا مامۆستا بووم، پاشان کادر بووم، پاشان کارگێڕی، کە ئەزمونی مامەڵەکردن لەگەڵ هاوڵاتیانی لە بوارە باوەکاندا پێبەخشیم.
زۆرێک لە دایک و باوکان، کاتێک بۆ کێشەیەکە پەیوەندییان پێوە دەکرێت، بڕوایەیان هەیە کە وەک ژنێک ناتوانم هیچ چارەسەرێک بخەمەڕوو.
بەشی پەروەردەی وەراق نزیکەی ٢٢ خوێندنگەی سەرەتای لەخۆدەگرێت، بە هەردوو خوێندنگەی بەیانیان و ئێواران و توانای چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە لەم خوێندنگانانەدا سەرهەڵدەدەن تەنها لە ماوەی ساڵێکدا دەتوانێت تێڕوانینی باو بگۆڕێت، جگە لەوەی توانای مامەڵەکردنم لەگەڵ بارودۆخی جیاوازدا هەبوو، کە ئەمەش وایکرد ئەو بەڕێوەبەرایەتیەی کە کارم بۆ دەکەم گرنگی بە جیاوازییە خەیاڵییەکانی تواناکانی ئەو کەسەی کە بەرپرسی ئەرکەکانە نەدادت، چ نێر بێت یان مێ.
هەندێک ژن لە پیشەکانیاندا دەوەستن بۆ گەڕان بەدوای ڕێگایەک بۆ دەربازبوون لەو کڵێشەی دەوروبەریان، ئایا ئەوەت ئەزمون کردوە، و کەی بەسەر ئەو بیرۆکانەدا زاڵ بوویت؟
لە ڕاستیدا، ئەمە جار جار ڕودەدات، بەتایبەتی کە من گەنجترم لەوانەی کە هەمان پۆستی منیان هەیە، و ئاڵانگاریەکی گەورە دروست دەکات، ئەوانەی دەوروبەرم بەزۆری پێیان وایە من وەک نێرەکانی دەوروبەرم نیم.
بە تێپەڕبوونی کات، لە ڕێگەی گفتوگۆ و سەلماندنی تواناکانم لە کاردا، لەپاڵ زانیاری تەواوم لە بەڕێوەبردن، هەروەها هەوڵە بەردەوامەکانم بۆ پەرەپێدانی خۆم لە ڕێگەی خولی پەروەردەی و ئەزمونی جۆراوجۆر، توانای خۆم بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز کردەوە و خۆم بە بەهێزی لە گۆڕەپانی پیشەی جێگیر کرد.
پێوەرەکان بۆ ژن و پیاو لاواز بوون، بەتایبەتی کە زۆرێک لە پیاوان پۆستیان هەیە کە هێندەی ژنان لێهاتو نین، زۆرجار ڕاستی و پراکتیک و کارکردن ئەو کەسانە تێکدەدەن کە متمانەپێکراو و ماندونەناسن، لەکاتێکدا ئەوانی دیکە لاوازن، ئەمە قۆناغێکە کە زۆر لەمەوبەر بەسەرمدا زاڵ بووە، کە بەهۆی تواناکانی کارکردنم و ئەو گۆڕانکاریانەی کە بەزۆری بەدەستی دەهێنم لەگەڵ ئەو پێشکەوتنەی کە دەیهێنمە سەر مێزەکە.
بەڕاستی مامۆستایانی ژنانی نایاب هەن کە کارامەیی و توانای زۆریان هەیە، بەڵام بەهۆی ئەو بارگرانیە زیادانەی کە ڕەنگە ڕوبەڕویان ببنەوە، ئامادە نین پێشبکەون بۆ پۆستە بەڕێوەبەرایەتیەکان.
ژنان توانیویانە لە پۆستە جیاوازەکاندا توانای تەواوی خۆیان بەدەستبهێنن و چەندین ئیمتیازیان وەرگرتوە کە وایکردوە بەڕاستی بتوانن ڕکابەری بکەن.
دیارترین ئاڵانگاریەکانی ژنان لە پۆستەکانی پێشەنگایەتیدا چین؟
ژنان ڕوبەڕوی چەندین ئاڵەنگاری دەبنەوە، بەتایبەتی کاتێک پۆستی پێشەنگایەتی وەردەگرن، ئەمەش زۆرجار دەیانخاتە دووڕیانێکەوە لە نێوان توانای جێبەجێکردنی چاوەڕوانییەکانیان، کە زۆرجار لە دەرەوەی تواناکانی کەسی ئاساییدایە، جا چ نێر بێت یان مێ، لە نێوان کڵێشە و ڕۆڵی چاودێری کۆمەڵایەتی بەسەریاندا سەپێنراوە.
یەکێک لە دیارترین ئاڵەنگاریەکان ئەوەیە کە ژنان لە هەموو کاتێکدا ئامادە دەکرێن بۆ هەر ئەرکێک کە داوایان لێبکرێت، بەبێ ئەوەی پابەندبن بە وادەی دیاریکراوەوە، لە پرۆسەی پەروەردەدا هەمیشە داواکاری بەپەلە هەیە کە بارگرانی زۆرێک لە ژنانی خاوەن پۆستی کارگێڕی لە کەرتی پەروەردەدا بە گشتی هەیە.
هەروەها ڕەچاوکردنی پەیوەندیدار بەو ڕاستییەوە هەیە کە بەرپرسەکە ژنە، کە ئەمەش بەردەوام دەیانخاتە بەرچاو، ئەمانە زۆرجار لەسەر بنەمای کاریگەریەکانی تاک کەسەکان دامەزراون، زۆرجار بە دەستەواژەی وەک "تۆ ژنیت، وە فڵان شتت نەدەکرد"، یان "تۆ ژنیت، و خۆزگە تۆ پیاو بوویتایە، قسەم لەگەڵ دەکەیت"یان "تۆ سەر بە ماڵەوەیت نەک لە بەڕێوەبردندا" و دەستەواژەی بێزارکەری دیکە.
لەم دواییانەدا منداڵان توشی چەندین پێشێلکاری بوون، لەوانەش هەراسانکردن، کە ئەم شێوازەی هێرشکردنە چۆن کاریگەری لەسەر کەرتی حکومەت هەبووە و ئایا ڕێوشوێنتان گرتووەتەبەر بۆ چارەسەرکردنی، بەتایبەتی لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا؟
بەڵێ ئەم ڕووداوانە سەرنجی ئێمەی ڕاکێشا و وای لێکردین دەست بکەین بە پەروەردەی کۆمەڵایەتی و هۆشیارکردنەوەی منداڵان لە هەموو ئیدارە پەروەردەیەکان، لەو ئیدارەی کە من پێشەنگایەتی دەکەم، ئەمەش بە سەرپەرشتی توێژەرانی کۆمەڵایەتی لەگەڵ منداڵ لە هەموو خوێندنگەکان ئەنجام دراوە.
بەشێکی زۆری هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە کە منداڵانی کردە ئامانج، بەکارهێنانی ڤیدیۆی تایبەت بە هەراسانکردن و هەروەها گروپی کار و گفتوگۆکردن سەبارەت بە شوێنی تایبەت بۆ کچان و کوڕان بوو.
لە خوێندنگە حکومییەکان دۆخەکە جیاوازە، بەو پێیەی دەوامی بەیانیان و ئێواران و ژمارەیەکی زۆر خوێندکار هەیە، زۆر ئەستەمە شوێنێک بدۆزرێتەوە کە خوێندکار و مامۆستای تێدا نەبێت،کە ئەمەش ڕێگە دەدات ئەم جۆرە هێرشانە ڕووبدات، بەڵام کارکردن لەسەر ئەم بابەتە وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی و پاراستن بۆ منداڵانە.
ئێستا زۆربەی خوێندنگە حکومییەکان کامێرایان هەیە کە کارگێڕانی خوێندنگەکان دەتوانن لە هەموو کاتێکدا سەیری بکەن، هەروەها هۆشیاری دایکان و باوکان زۆر بەرزبوونەتەوە لە ئەنجامی دراماکە و پێشکەشکردنیاب لەسەر ئەو پرسە، و هەڵمەتەکانی هۆشیاری کە لە ئەنجامی ئەو دەستدرێژیانەی لەم دواییانەدا توشی هەندێک منداڵ بوون سەریان هەڵدا، کە بوونەتە بابەتی بۆچونی گشتی و بەدوایدا ملیۆنان کەس لە هەموو شارەکاندا.