دەستی داپیرە زینەی تەمەن ١٠٨ ساڵ چارەسەرێکە بۆ چەندین کێشە

داپیرەی کۆبانێ زینە مستەفای تەمەن ١٠٨ ساڵ، هەم مێژوو وەک چیرۆک دەگێڕێتەوە و هەم بە دەستەکانی چارەسەری چەندین ئازارو کێشە دەکات.

 

دلۆجان بۆزی

کۆبانێ-  هەموو داپیرەیەک مێژوویەکی دێرینی هەیە، ئەوانەی کە بەهاکان دەپارێزن و ناهێڵن مێژووی گەلی کورد لە دەست بچێت یان لەبیر بچێتەوە، چ لە ڕێگەی چیرۆکەوە یان گۆرانی وتن، بەهای مێژووی خۆیان دەپارێزن هاوکات کەسانی بەتەمەن بەتایبەتی ژنان وەک کۆمەڵگایەکی ئارەزوومەندی چارەسەری هەموو نەخۆشیەکانن یەکێک لە داپیرەکانی کۆبانێ، زینە محەمەد مستەفا تەمەنی ١٠٨ساڵە و هێشتا لەسەر دەستی خۆیەتی و مێشکی بەباشی کاردەکات.

 

"مێژوو خۆی لە چیرۆک پێکهاتووە"

زینە باس لەو چیرۆکانە دەکات کە ڕوویانداوە و دەڵێت: "من تەمەنم ١٠ ساڵ بوو، باپیرانمان چیرۆکیان بۆ دەگێڕاینەوە، چونکە لە ڕابردوودا تەکنەلۆجیا نەبوو، تەلەفزیۆن نەبوو، تەنیا یەک ڕادیۆ هەبوو، هەموو دانیشتوانی گوندەکە کۆدەبونەوە بۆ ئەوەی گوێ لە ڕادیۆ بگرن، زۆربەی ڕادیۆکە هەواڵ و مۆسیقا بوو، هەموو شەوێک کۆ دەبووینەوە و چیرۆکمان دەبیست یان کاتێک منداڵەکان نەخەون دایکانمان چیرۆکمان دەگێڕا بۆ ئەوەی منداڵەکان بخەون، چیرۆکەکان بە ڕۆژ ناگێڕدرێنەوە بە شەو دەگێردرێنەوە، منداڵەکان بیریان لە چیرۆکی ئەو قسانە دەکردەوە یان چی چیرۆکەکە دەیگوت و ئەوەی باس دەکرا، سەیری یەکترمان دەکرد و گوێمان لە یەکتر دەگرت. بەڵام دوای ئەوەی گەورە بووین، بۆمان دەرکەوت کە هەندێک لەو چیرۆکانە باس لە سەردەمی کۆنتر دەکەن، هەندێکیان ڕاستن و هەندێکیشیان تەنها وتنن،  بەڵام لە هەموو چیرۆکێکدا ڕاستییەک هەیە کە مرۆڤ دەبێت لە بیرکردن و لێدواندا باش بێت، من خۆم لە ڕابردوودا لە دایک بووم، چیرۆکەکان جوانن و لە وەرزی زستاندا گوێیان لێ دەگرت زۆربەی منداڵان دەیانەوێت گوێ لە چیرۆک بگرن، چونکە ئەوە بۆ ئەوان باشە".

 

"با بەرهەمەکانی خۆمان بپارێزین"

زین لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت من سێ نەوەم بینیوە بەڵام هێشتا دەبێت بژیم و ببینم زیاتر دەڵێت: "بۆ ئەوەی ئەو بەرهەمانە بدەمە کۆمەڵگە یان بیخەمە خزمەتی کۆمەڵگەکەم، هێشتا دەبێت بژیم بەڵام بەبێ ئەوەی نەخۆش بم، کاتێک لە تەنیشت حەوشەکەم دادەنیشم، منداڵەکان لە دەوری من کۆدەبنەوە و چیرۆک و لێدوانیان بۆ دەگێڕمەوە، لەم ساڵانەی دواییدا تەکنیکەکان پەرەیان سەندووە و ئەوانەی تەکنەلۆژیایان لەسەر بنەمایەک پەرەپێداوە کە ئامانجیان دوورخستنەوەی ئەو نەوەیەیە لە کلتور و ئەخلاق، ئەمە شەڕێکی تایبەتە کە خواستی دەوڵەتە نێودەوڵەتییەکانە بۆ بڵاوبونەوەو پێویستە کەسانی بەتەمەن منداڵ و کۆمەڵگا هۆشیار بکەینەوە، ئێمە کلتور و ئەخلاقی و چیرۆک دەپارێزین و ڕێگە نادەین کە کەلتووری دێرینی ئێمە لە دەست بچێت،  "بانگەوازی من بۆ دایکانی تەمەن گەورەتر ئەوەیە کە بەرهەمەکانی خۆمان بپارێزین و فێری نەوەکانی خۆمان بکەین" .