"ئەو گەلەی بڕیاری مانەوەیان داوە، ترس قبوڵ ناکەن"

ڕیم جەوهەر، بەڕێوەبەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ-ژن لە ناوچەی زرگان، تیشکی خستە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە و وتی: زۆر کەس کە بڕیاری مانەوەیان داوە بە دڵنیاییەوە ترس قبوڵ ناکەن و بەردەوام دەبن لە ڕێگای بەرخۆدان.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- هاوڵاتیانی ناوچەی زرگان بۆ ماوەی ٥ ساڵە لە بەرامبەر چەندین هێرشی ئاسمانی و زەمینی دەوڵەتی تورک بەرخۆدان دەکەن، ماوەی نزیکەی چەند ڕۆژێکە هێرشی ئاسمانی و زەوی بۆ سەر ناوچەکە ئەنجامدراوە، بەڵام دانیشتوانی زرگان دەستبەرداری خاکەکەیان نابن.

 

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ- ژن ڕوخسارێکی دیکەی بەرخۆدان و پاراستنن، سەرەڕای هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ناوچەی زرگان لە کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ژنان ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینن لە پاراستنی سەلامەتی خەڵکی مەدەنی و ڕزگارکردنی بریندارەکان.

 

ڕیم جەوهەر، بەڕێوەبەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ-ژن لەوبارەیەوە لیدوانی داو وتی: ڕیم دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا خەڵکی مەدەنی بە چەکی قورس دەکاتە ئامانج، هەروەها فڕۆکەی سیخوڕی بەبێ وەستان لە ناوچەکە و گوندنشینەکانی دەگەڕێن، لێرە پێش ئەوەی خۆمان بپارێزین، هاوڵاتی مەدەنی کە لەژێر فڕۆکەی سیخوڕیی و جەنگیدا دەژین، بەتایبەتی ژنان، منداڵان و گەورەکان دەپاریزین، سەرەڕای ئەوەش، هێزەکانی پاراستن بەدوای ناوچەکە و گوندنشینەکاندا دەگەڕێن و خاڵەکانی پشکنین ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆیان جێبەجێ دەکەن، هەروەها ئاسایشی هاوڵاتیانی مەدەنی بە باشی دەپارێزین و هەوایەکی ئاشتی دروست دەکەین لە چەندین هێرشدا.

 

"ژنان ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە"

ڕیم جەوهەر ئاماژەی بەوەکرد، دەوڵەتی تورکیا راستەوخۆ ژنان دەکاتە ئامانج و وتی: زیاتر ژنان و منداڵان لە زیانی گیانی و ماددی لە هێرشەکاندا دەبینن، زۆربەی ژنان دەکرێنە ئامانج، بۆ نموونە ژنان لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان و باخچەکان، ئەو ژنانەی لەسەر تەنوورن و نان بۆ منداڵەکانیان دروست دەکەن، هەروەها ئەو ژنانەی کە کاری ڕۆژانەیان لە ماڵەکانیاندا ئەنجام دەدەن و ئەو منداڵانەی کە لە قوتابخانە و شەقامەکان یاری دەکەن دەکرێنە ئامانج، لێرەدا یەکێک لە ئەرکەکانمان ئەوەیە کە دەستبەجێ بگەینە بریندارەکان.

 

"ئەوانەی کۆچیان کردووە دەگەڕێنەوە"

ڕیم جەوهەر وتی: ئەو هاوڵاتیانەی بەهۆی هێرشەکانەوە کۆچیان کردووە ئێستا بە خێرایی دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەو گوندەکانی خۆیان، وەک هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەگەل گەلەکەمانداین ڕۆحین بۆ هێزی ئەوان و ئەوان هێزی ئێمەن و پێکەوەین، سەرەڕای هێرشە سەختەکان هاوڵاتیانی مەدەنی کاری رۆژانەی خۆیان دەکەن.

 

"پێکەوە پارێزگاری دەکەین و بنیاد دەنێینەوە"

ڕیم جەوهەر لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: لە کاتێکدا گەلەکەمان بە فڕۆکە تەقەیان لێدەکرێت و بۆردومان دەکرێن، پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەین. بەڵام زۆرێک لەوانەی بڕیاریان داوە بمێننەوە بەدڵنیاییەوە ترس قبوڵ ناکەن و بەردەوام دەبن لە ڕێگای بەرخۆدان. هەتا کۆتایی، پارێزەری گەلەکەمان دەبین و پێکەوە دەتوانین بەسەر سەختییەکاندا زاڵ بین و وڵاتەکەمان بنیاد بنێین و بیپارێزین.