ژنانی بەیروت بۆ ژینا ئەمینی؛ ژن ژیانە مەیکوژە
ژمارهیهك له ژنانی لوبنانی و کورد لە بەیروت گردبوونهوهیهكی ناڕهزایهتییان سازدا دژ بە كوشتنی ژینا ئهمینی و ئەو ژنانەی دەبنە قوربانی.
بەیروت
کۆمەڵەی رۆشنبیری نەورۆز، کۆمەڵەی ژنان و کۆمەڵگەی خێرخوازی ژنان لە بەیروت بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کوشتنی ژینا ئەمینی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا ئیدانەی کوشتنی ژینا ئەمینی کرد.
لە گردبوونەوەکەدا ژنان دروشمی "نەخێر بۆ لەناوبردنی ژنان، نەخێر بۆ کوشتنی ژنان، بەڵێ بۆ ئازادی و دادپەروەری"یان بەرزکردەوە و کوشتنی ژینا ئەمینی ی ٢٢ ساڵی خەڵکی شاری سەقزیان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە شەرمەزارکرد.
"پریشکی هەموو شۆڕشێکی ڕاستەقینە ژنێکە"
لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کراوە: "جارێکی دیکە ئەو ڕاستییە دووپات دەبێتەوە کە سەدەی بیست و یەک دەبێتە سەردەمی ئازادی ژنان"، هەروەهاا بە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان، ئەوە دەسەلمێنرێت کە ئەم ناڕەزایەتییە لە شارە جیاجیاکانی ئێران و ئیدانەکردنی کوشتنی کچی کورد ژینا ئەمینی بە بیانووی ڕەچاونەکردنی پێوەرەکانی شەریعەت، جارێکی دیکە دووپاتی دەکەنەوە کە شۆڕشەکان هی ژنانن و پریشکی هەموو شۆڕشێکی ڕاستەقینە ژنێکە.
هەروەها هاتووە، ئەوەی زیاتر لە دە ساڵە وڵاتانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوامان شاهیدی بوون، لە تونسەوە تا میسر، لە یەمەنەوە تا عێراق، و لە سوریاوە تا سودان، و لە ئێرانەوە تا لوبنان، بێ گومان ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ژنان لە هەموو شوێنێک یەکەم کەسن، کەسانێک هەن کە دژی نادادپەروەری و ستەمکاری و خۆبەزلزانین و یەکەم کەسن کە شۆڕشی جەماوەری دەستپێدەکەن و ئەمەش ئەوە دەردەخات کە شۆڕش بەبێ ڕۆڵی ژن ناتوانێت ببێتە واقیع".
"کەلێنی کات لە نێوان تاوانێک و تاوانێکی تردا لە کەمبوونەوەدایە"
بوشرا عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی ژنان، بۆ ئاژانسی نوژنها وتی: ئێمە ئەم چالاکییە وەک کۆمەڵەی ژنان، کۆمەڵەی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی نەورۆز، کۆمەڵگەی خێرخوازی ژنان دژی کوشتن و لەناوبردنی ژنان و ئاسایش و ئاشتی بەناودەکەین، بە تایبەت دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە ئێران و کوشتنی ژینا ئەمینی، ئەو ناوەی بنەماڵەکەی پێیان خۆش بوو ناوی لێ بنێن ژینا بوو، بەو پێیەی ناوێکی کوردی بوو، نووسینگەی تۆمارکردن رەتیکردەوە ژینا لە بەڵگەنامەی لەدایکبوونیدا تۆمار بکات، هەر بەو هۆیەشەوە لە ناسنامەدا ناوی مەهسایان لێناوە.
ئاماژهی بهوهشكرد: لهم تاوانهدا جارێكی دیكه شاهیدی چڕكردنهوهی جینۆسایدی ژنانین، كوژرانی ژینا ئەمینی هاوكاتە لەگەڵ كوژرانی سەربازە ئەرمەنیەكە ئەنوش ئاپتیان، ئەمەش دەریدەخات جیاوازی كاتەكان بەرەو كەمبوونەوە دەچێت، لە نێوان کوشتنی ژنێک و ژنێکی تر، کە نیشانەی کولتووری کوشتنی ژن و بەئامانجکردن و لەناوبردنی ژنانە.
"ژن بناغەی کۆمەڵگەیە"
هەروەها شەرڤین جودی، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی پارتی یەکێتی دیموکراتی پەیەدە سەبارەت بە بەشداریکردنی لەم چالاکییەدا وتی: ئێمە بەشداری ئەم چالاکییە دەکەین بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هێرشە سیستماتیکەکانی سەر ژنان لە سەرانسەری جیهان و بەتایبەتی گەنجانی کورد، کە ئیدانەی ئەو هێرشە دڕندانەیە دەکەین.
ڕوونیشی كردەوە: كوشتنی ژینا ئەمینی بەهۆی حیجابەوە نەبووە، بەڵكو لە چوارچێوەی سوكایەتیكردن بە ژنان و ژنانی كورد و ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بووە، چونكە ژن بنەما و بناغەی ئەخلاق و مرۆڤایەتی و ئازادی کۆمەڵگەیە و وەک ژنێکی کورد لە هەر شوێنێک بم بەرگری لە هەموو ژنانی ستەملێکراو دەکەم.
شەرفین باسی لە سیاسەتی ئێران کرد و وتی: مێژووی ئێران دەزانین کە ڕژێمی پێشوو بەهۆی حیجابەوە ژنانی دەکوشت و ئەمڕۆش ئەگەر عەبا لادەبەن دەیکوژن، ئهگهر ترس ژن كۆنتڕۆڵ بكات و نهتوانێت گوزارشت لهخۆی بكات، ناگهینه كۆمهڵگهیهكی پێشكهوتوو.
"بەرپرسیارێتی نەوەی گەنج لە بەرگریکردن لە ژنان"
دیلان حەسەن، ئەندامی كۆمەڵەی ژنان وتی: ئەمڕۆ لەگەڵ ژمارەیەك كۆمەڵە بەشدارین بۆ ئیدانەكردنی كوشتنی ژنێكی گەنجی كورد بە ناوی ژینا ئەمینی بە دەستی دەوریەی ئیرشادی تاران، ئەویش وەک هەر مرۆڤێکی تر ئاواتەخوازی لەناوبردنی ئەو ڕژێمانەیە کە زوڵم لە ژنان دەکەن.
ژنانی دیکەی بەشداربووی چالاکییەکە هەڵوێستی خۆیان دژی کوشتنی ژینا دەربڕی و پشتیوانی خۆیان خستەڕوو بۆ شۆڕش بە پێشەنگایەتی ژنان.