زیلان بە جەستەی خۆی دەسەڵاتی دەوڵەت-پیاوی تێکشکاند

ئەو شتانەی کە لەسەر کراسێکی درۆ دروواون، لە هەناسەیەکدا هەڵدەوەشێن.

ناوەندی هەواڵ

 

وەک چۆن گەردوون بە تەقینەوەیەک خۆی و ناوەندی ژیانی هەموو زیندەوەران و بوونەوەرەکانی سەر ڕووی زەوی دروستکرد؛ هێشتا تەقینەوە هەیە کە وەک بنیادنانی گەردوونێک دەتوانێت ژیانێکی ئازاد و بە کەرامەت بنیاد بنێت، ئەو ڕاستییەی کە لەگەڵ بۆمبێک بە جەستەیەکەوە تەقییەوە، هەموو دەسەڵاتی دواکەوتووی دەوڵەت-پیاو و سەرکەوتنی بەسەر فاشیزمدا دەرکەوت، لە کاراکتەری زەینەب کیناچی-زیلاندا ڕەنگ دەداتەوە.

 

زەینەب کیناچی کە لە نێو گەلی ئازادیخوازدا بە زیلان ناسراوە، لە ساڵی ١٩٧٢ لە شاری مەلاتیا لەدایکبووە. زیلان خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و زانکۆی لە شاری مالاتیا خوێندووە. دوای دەرچوونی لە زانکۆی ئینۆنو بە بڕوانامەی راوێژکاری دەروونی و دەروونناسی لە نەخۆشخانەی ویلایەتی مالاتیا کاری کردووە.

 

ئەو کاتەی لە قۆناغی ئامادەیی بوو، کەوتۆتە ژێر کاریگەریی ئایدیاکانی بزووتنەوەی ئازادی و خۆشەویستی بۆ بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان، بیری ئازادیخوازی لە زانکۆدا زیاتر تەشەنەی سەند، زیلان لە ساڵی ١٩٩٤دا ڕێپێوانی خۆی لەپێناو ئازادیدا لە ئەدەنەوە دەستپێکرد، دوای ساڵێک لە دەرسیم پەیوەندی بە ڕیزەکانی ئازادیخوازانی کوردستانەوە کرد.

 

لەپێناو ئەقڵیەت و دەسەڵاتی دەوڵەت-پیاودا بووە وەڵامی ژنی ئازاد

لەسەر بنەمای سیاسەتەکانی پیلانگێڕی و لەناوبردنی گەلی کورد، لە ٦ی ئایاری ١٩٩٦ لە شام لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە هێرشێکی پیلانگێڕانە لە دژی عەبدوڵا ئوجالان، ڕێبەری گەلی کورد و بزووتنەوەی ئازادی ئەنجامدرا و تەقینەوەیەکی گەورە لەبەردەم بینایەکی سێ نهۆمی ڕوویدا، یەکەم هەنگاوی بەرخۆدانیش دژی ئەو هێرشەی کە لە کەسایەتی بزووتنەوەی ئازادی و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا ئەنجامدرا، زیلان هاوێشتی.

 

زیلان لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦دا لە شاری دەرسیم بە جەستەی خۆی چالاکییەکی گیانبازی لە دژی سەربازانی تورکیا ئەنجامدا، کە نوێنەرایەتی هۆشیاری و تێگەیشتنی داگیرکەرانیان دەکرد و بە بۆمبێک کە بە جەستەیەوە بەسترابوو، لەنێو سەربازانی داگیرکەردا خۆی تەقاندەوە، ئه‌م چالاکییە  گه‌وره‌ترین وه‌ڵامی ئه‌و سیاسه‌ت و هۆشیارییه‌ بوو که‌ بوونی خۆی له‌ له‌ناوچوونی گه‌لی کورددا ده‌بینێت.

 

لە پەیامێکیدا زیلان وتی: تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی لە کەسایەتی حیزبەکەماندا بەرەوپێشچووە و هەردەچێت دەبێتە تاکە سەرچاوەی ئومێد بۆ ئەو گەلانەی کە لە ڕێگەی سۆسیالیزمەوە تێکۆشان دەکەن، بۆ یەکەمجارە گەل بە گشتی لەناو پرۆسەی لەناوچووندا گەشتە ئەو شوێنەی کە شایەنی بوو.
 

زیلان بوو بە ناسنامەی ژنی ئازاد

ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییەکەی زیلان و نامەکەی کە تێیدا دەڵێت "دەمەوێت ببمە خاوەن ژیانێکی واتادار"ی وەک مانیفێستی ژیانێکی ئازاد پێناسە دەکات و دەڵێت: زیلان فەرماندەیە و ئێمەش خەباتکارەکانین".

 

زیلان کە خەبات و ڕاپەڕینی لە زەریفە و بەسێکانەوە بە میرات بۆ مابووەوە، بوو بە هێڵی ئازادی بۆ ژنان و گەلی کورد. لە ڕێگەی چالاکییەکەی خۆیەوە، بووە دەرخەری ئارەزووی ژنان بۆ ئازادی ژن، نیشتمانپەروەری، پەرۆشی قووڵ بۆ خاک، توڕەیی لە دژی ستەمکاری و بووە هەڵوێستی ژنانی شۆڕشگێڕ.