شەڕی تایبەت و ڕووبەڕوو بوونەوەی دەکەوێتە سەرشانی میدیا

كاتێك ڕاگەیاندنکار خاوەنی بیركردنەوە و جەوهەرێكی ناوازە بێت، دەتوانێت كۆمەڵگەكەی ڕزگار بكات، بۆیە میدیا ڕۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت لە ڕووبەڕوو بوونەوەی شەڕی تایبەت و بەرزكردنەوەی هۆشیاری كۆمەڵگە.

شیرین محەمەد

 

قامیشلۆ- داگیرکەری تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و باشووری کوردستان بەردەوامە، لە ڕێگەی هێرشی سەربازی و نائارامی و گەمارۆ و پڕوپاگەندەی میدیاوە، یەکێک لە ڕێگەکانیش شەڕی تایبەتە، کە ئەرکی پوچەڵکردنەوە و ڕووبەڕوو بوونەوەی شەڕی تایبەت بە لایەنی سەرەکی دەکەوێتە سەر شانی میدیای ناوچەکە.

 

مالڤا عەلی، هاوسەرۆکی یەکێتی میدیای ئازاد لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاماژەی بە پێویستی پەرەپێدان بە میدیا کرد تا بتوانن کۆمەڵگە لە دژی ئەو شەڕە تایبەتە هۆشیار بکەنەوە کە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لەسەر ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا پراکتیزەی دەکەن.

 

مالڤا عەلی وتی: جەنگ بریتییە لە کۆمەڵێک هۆکار و شێوازی دەوڵەت و دەسەڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی وڵاتانی دراوسێ یان گەلانی دراوسێ بە بەکارهێنانی هەموو شێوازێکی نایاسایی، هەروەها شەڕی تایبەت دەچێتە چوارچێوەی ئەو جۆرە جەنگانەی کە دەوڵەتە داگیرکەرەکان دژی گەلان کە دژایەتی دەسەڵات و دەوڵەت دەکەن، بەڕێوەی دەبەن، شەڕی تایبەت فۆڕمی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی هەیە کە گەرەنتی لەدەستدانی لایەنێک دەکات، بۆ ئەمەش چەندین ڕێگە بەکاردەهێنرێت، لەوانە، بەکارهێنانی ڕاگەیاندن-میدیایە، کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە گۆڕینی پرسە کۆمەڵایەتییەکان، بە تایبەت ئەو پرسانەی پەیوەندییان بە ژنانەوە هەیە، چونکە لەگەڵ گەنجاندا بنچینەی هەر کۆمەڵگەیەکن و ئەرکی میدیایە نەوەیەکی هۆشیار لەسەر پرسە سیاسییەکان و ڕۆژەڤەکان دروستبکات و کۆنترۆڵی کۆمەڵگە بکات.

 

میدیا چەکی بەهێزی شەڕی تایبەتە

مالڤا عەلی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، دەوڵەتی داگیرکاریی تورکیا شەڕی تایبەت بەڕێوەدەبات و ئەمەش لەڕێگەی میدیاوە دەکات، "ئامانجی دەوڵەتی تورکیا فریودانی وڵاتە باڵادەستەکانە بەوەی تورکیا وڵاتێکی دۆستانەیە بۆ هەمووان و تەنیا بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێت و شەڕ بۆ پاراستنی خۆی و سنورەکانی دەکات، لەدوای داگیرکارییەکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەوڵدەدات لەڕێگەی شەڕی تایبەتەوە ئیرادەی خەڵکی ناوچەکە و ئامانجەکانی بشکێنێت".

 

لە کۆتایی قسەکانیدا هاوسەرۆکی یەکێتی میدیای ئازاد، تیشکی خستەسەر ڕێبازی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکیا کە ژن و گەنجان دەکاتە ئامانج و لە جەوهەر و ڕاستەقینەی خۆیان دووریان دەخاتەوە و لە ڕێگەی ماددەی هۆشبەر و پڕوپاگەندەوە لە تێکۆشان و کار و زانست دایاندەبڕێت و دەیەوێت بیانکاتە بەکرێگیراوی خۆی، "وەکو میدیاکاران ئەرکی ئێمەیە کە نەوەیەکی بەهێز دروستبکەین کە ئامادەبن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم شەڕە و ئاگاداری پێشهاتە نوێیەکانی سەردەمی مۆدێرن بن، هەروەها پێویستە میدیاکانمان بەهێز بکەین بۆ ئەوەی بگەینە کۆمەڵگایەکی هۆشیار و ئازاد".