کۆچبەرانی ئیدلب بەهۆی نەبوونی دەرمانی بێبەرامبەرەوە لە سەختیدا دەژین

کۆچبەرانی شاری ئیدلب ئاماژەیان بەوەدا کە بەهۆی خراپی باری ئابووریەوە، داوا لە ناوەندە تەندروستییەکان دەکەن بۆ ئەوەی دەرمانی خۆڕایی بۆ خۆیان و منداڵەکانیان دابین بکەن، چونکە ناتوانن دەرمان لە دەرمانخانەکان بکڕن.

هەدیل ئەلعومەر

 

ئیدلب- نەخۆشەکانی ئیدلب لەبەر قەیرانی نەبوونی دەرمان و گرانیی نرخیان تووشی نەهامەتی بوون. کۆچبەرانی ئیدلب لەکاتی سەردانی ناوەندەکانی تەندروستیدا تا دەرمانی خۆڕایی بۆ خۆیان و مناڵەکانیان دابین بکەن، ڕووبەڕووی سەختی دەبنەوە، بەهۆی خراپی باری داراییەوە چونکە ناتوانن دەرمان لە دەرمانخانەکان بکڕن.

 

بە دەگمەن دەرمانی بێ بەرامبەر لە بنکە تەندروستیەکانەوە دەست دەکەوێت" "

ڕەبیعە ئەلمحەمەدی تەمەن ٣٣ ساڵ ئاماژەی بەوەدا لە هەوڵی ئەوەدایە کە دەرمانی دژە هەوکردن لە ناوەندێکی تەندروستی بێ بەرامبەر لە نزیک کامپەکە لە سنووری سوریا و تورکیا بۆ کچە پێنج ساڵانەکەی دابین بکات، "کچەکەم هەمووکات نەخۆشە، منیش ناتوانم هەمووکات دەرمانەکانی بکڕم. هاوژینەکەم لە شەڕدا بریندار بووە و قاچێکی لەدەستداوە و لەبەرئەوە ناتوانێت کار بکات، هەموو جارێک دەڕۆم بۆ ناوەندی تەندروستی بۆ ئەوەی دەرمانی بێ بەرامبەر وەربگرم، بەڵام زۆرکەم دەرمانی بێ بەرامبەر دەست دەکەوێت. ئێمە لەبەر نەبوونی دەرمانی بێ بەرامبەر تووشی نەهامەتی دەبین و ناشتوانین دەرمان لە دەرمانخانەکان بکڕین"

 

"هەموو شەوێک لەبەر ئازاری زۆری جەستەم چاوەڕێی مەرگم"

فەتحیە ئەلبەرهومی تەمەن ٧٠ ساڵ، ئەوەی خستە ڕوو کە نەخۆشی زۆری هەیە و وتی: چیتر ناتوانم دەرمانەکانی گرژی خوێن و شەکر و دژە بایۆتیک بکڕم، چونکە چیتر دەرمانی بێ بەرامبەر بۆ کەمپەکەمان نایەت، منیش هەموو شەوێک لەبەر ئازاری زۆری جەستەم چاوەڕێی مەرگم، چونکە ناتوانم دەرمانەکانم بکڕم.

 

"دەرمانخانەکان چیتر ڕەحم بە هەژاران ناکەن"

بەریا ئەلعەلی تەمەن ٣٨ ساڵ ڕەخنەی لە خراپی کوالێتی دەرمانی بێ بەرامبەر گرت کە لەلایەن ناوەندە تەندروستیەکانەوە بەسەر نەخۆشەکاندا دابەش دەکرێت، وتی: "زۆربەی دەرمانەکان لە بنچینەدا تورکین و بە بێ کوالێتی ناسراون، یان ئەو دەرمانانەی بەسەرچوون و زیانیان زیاترە لە قازانج بۆ کەمپەکەمان دێنن. دەرمانخانەکان چیتر ڕەحم بە هەژاران ناکەن، بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمریکی بە بەردەوامی نرخی دەرمانیش لە بەرزبوونەوەدایە"

 

دەرمانساز عروبە ئەلئەکرم کە تەمەنی ٤٢ ساڵە، ئاماژەی بەوەدا کە نرخی دەرمانەکان بە جیاوازییەکی گەورە لە نێوان دەرمانە ناوخۆییەکاندا بە ئاسایی دەبینرێت، کە چیتر لە ناوچەکانی ڕژێمەوە دەرمانیان پێ ناگات، جگە لە ڕێگەی قاچاخ و هەناردەکردنی دەرمانەوە کە زۆرجارئەمەش وادەکات نرخی دەرمانی ناوەخۆ بەرزبێت.

 

لە نێوان خێزانی ژنانی ئاوارە و خاوەن نەخۆش، ڕۆژ بەڕۆژ کێشەی دابینکردنی دەرمان لە زیادبووندایە، چونکە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە ئیدلب ناتوانێت دەرمانی خۆڕایی بۆ بەشێکی زۆری نەخۆشەکان دابین بکات.