"پاراستنی ژینگە ئەرکی هەمووانە دەبێت بیپارێزین"

وەرزی بەهارە و هاوڵاتیان بە تاسەوە ڕوو لە سەیرانگاکان دەکەن، سەیرانکارانیش دەڵێت دەبێت ژینگە بپارێزین و خاشاکەکان دوای خۆمان کۆبکەینەوە تا ژینگە زیانی بەرنەکەوێت.

میهرەبان سەلام کاکەیی

 

هەڵەبجە- ئێرە سەیرانگای ریشێنە سەر بە پارێزگای هەڵەبجە کە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار بە بەرگی رەنگاوڕەنگ و لەگەڵ خێزان و ئازیزانیاندا ڕوویان لێکردووە.

 

هێشو عوسمان، دانیشتووی شاری هەڵەبجەیە و ڕووی لە سەیرانگای ڕیشێن کردووە، پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێی کوردی دەکات و داوا لە هاوڵاتیان دەکات و کە لەگەڵ گەشتکردنیاندا زەرفێکی خۆڵ لەگەڵ خۆیان ببەن تا پاشماوەکەیان لەدوای خۆیان کۆبکەوە، دەشڵێت: ئەمرۆ تۆ و خێزانەک دەچنە سەیرانگاکان و سبەی کەسێکی دیکە دەچێت با بە دیمەنە ناشرینەکان گەشتەکەیان لێ تێکنەدەین.

 

سارا محمد، گەشتیارێکی ترە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات پاکوخاوێنی بپارێزن و پاشماوەکانی خۆیان ببەنەوە بۆ ماڵەوە.

 

جەژنی سەری ساڵی کوردی ٢١ی ئاداری هەموو ساڵێک هاوڵاتیان ڕوو لە لە سەیرانگاکان دەکەن و داواکارن کە لە ماوەی گەشتەکانیاندا سەیرانگاکان بە پاکی بهێڵنەوە.

 

ت.پ