"هەروەک دوێنێ لە خەباتی ژنان پێکەوە دەبین"

دەلیلە مەحفوز، ڕێکخەری نێودەوڵەتیی ڕێکخراوی یەکسانی، ڕایگەیاند: لە تونس، ئێران، کوردستان و بە گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە بەرامبەر فشارەکانی هێزە دەسەڵاتدارەکان وەک دوێنێ و لە خەباتی ژنان پێکەوە دەبین.

زهور مەشرەقی

 

تونس- ژنانی تونس خەباتێکی هاوبەش و بەهێز ڕێکدەخەن لە دژی ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، لە ژیانی کارەوە بۆ کێشە کۆمەڵایەتییەکان، لە سیاسەتەوە بۆ هونەر و دژی سیاسەتەکانی ئەقڵیەتی پیاوان.

 

دەلیلە مەحفوز، ڕێکخەری نیشتمانی ڕێکخراوی یەکسانی، ئاماژەی بەوەکرد، ژنان لە تونس وەک وڵاتانی دیکە لە زۆر بواردا ڕووبەڕووی سیاسەتی جیاکاری دەبنەوە، لە سیاسەتەوە تا ژیانی کار، دەلیل مەحفوز هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو کێشانە کرد کە ژنان لە ژیانی کاردا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و وتی: ڕێبازی جیاکاری زۆر هەیە بەرامبەر بە ژنان لە ژیانی کاردا ئەنجام دەدرێت، بۆ نموونە زۆرجار ژنان مووچەی کەمتر وەردەگرن هەرچەندە هەمان کارەکانی پیاوان ئەنجام دەدەن، جگە لەوەش ڕێگری لە ژنان دەکرێت لە ژیانی کاردا بگەنە پۆستی بڕیاردان و سەرکردایەتی ژنان لە زۆر بوارەکانی ژیاندا تووشی فشار دەبنەوە.

 

"ئامانجمان ئازادی ژنانە"

دەلیل مەحفوز ڕەخنەی لە ناوەڕۆکی بڵاوکراوەکان گرت و وتی: بابەتەکانیان وەک ئەوەی ڕۆڵی ژنان سنووردار بێت بە کاری ماڵەوە و چاودێری منداڵان باس دەکرێت،  قەیرانی ئابووری بە تایبەتی کاریگەری لەسەر ژنان هەیە، هەر بۆیە ئێمە بەرنامەیەکمان لە دژی ئەم ژنانە دەستپێکرد کە فشاریان لەسەرە، بەرنامەکەمان ژنانی کارکەر لە هەموو سێکتەرەکان و ژنانی ماڵەوە دەکاتە ئامانج، ئامانجی ئێمە ئازادی ژنان و گەشەسەندنیان لە هەموو بوارەکانی ژیان و ڕزگارکردنی کۆمەڵگەیە لە ڕێگەی ژنانەوە، بۆ ئەوەی یەکسانییەکی تەواو بەدەست بهێنن، پێویستە هەموو جۆرە جیاکارییەکی چینایەتی و جێندەری نەهێڵدرێت.

 

"ناوچەکەمان لەژێر کۆنترۆڵی ئاژاوەگێڕاندایە"

دەلیل مەحفوز ئاماژەی بەوەدا کە هەموو مێژوو و خەباتێک تایبەتمەندی خۆی هەیە و وتی: ژنانی تونس بە بەراورد بە وڵاتانی دیکە دواکەتوون، پێشێلکاری زۆر هەیە وەک فرەژنی، نایەکسانی میرات، کەمی ڕێژەی خوێندەواری لە نێو ژناندا، ڕێگریکردن لە بەشداریکردنی ژنان لە کار و ژیانی گشتیدا، چونکە ناوچەکانمان بەشێوەیەکی کۆن و نوێ لەژێر دەستی ئاژاوەگێڕاندایە، جگە لە ڕژێمە پاوانخواز و کۆنەپەرستەکان، گرووپە توندڕەوەکانی چەکدار یان بێچەک لە جیهانی عەرەبیشدا بڵاوبونەتەوە.

 

"پێویستە خەبات بۆ یەکسانی ژن و پیاو بەردەوام بێت"

دەلیل مەحفوز ئاگاداری کردەوە کە هەموو ئەو هۆکارانە هەموو جۆرە هەڵاواردنێکی یاسایی سنووردار کردووە دەڵێت: پێویستە خەبات بۆ یەکسانی ژن و پیاو بەردەوام بێت هەروەها ڕۆڵی میدیا و ئامرازەکانی پەیوەندیکردن زۆر گرنگە بۆ هۆشیاری لە یەکسانی و ئیرادەی کۆمەڵایەتی پێویستە، ڕێکخستنی ژنان لە وڵاتدا زۆر لاوازە بەڵگەی ئەمەش لاوازی پشتیوانیکردنی ژنانی فەڵەستینییە لە غەززە.

 

"بەردەوامن لە شەڕ"

دەلیل مەحفوز ئاماژەی بەوەدا کە ژنانی ئێران لەبەردەم فشارێکی گەورە بۆ داواکردنی مافەکانیان بەرەوڕوو دەبنەوە و درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: ئێمە بەرپەرچی ئەو فشارانە دەدەین کە ژنانی ئێران لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە بەرامبەریان دەکرێت، بزووتنەوەی فێمینیستی تونس و هەموو هێزە پێشکەوتووەکان لە پەیوەندیدان پشتیوانی لە ژنانی ئێران کە چەوساوە و هەڵاواردنیان بەرامبەر دەکرا، بەڵام ژنانی تونس، فەڵەستین، ئێران و کورد لە خەباتیان دژی سیاسەتی پیاوانە بەردەوامن.

 

"دۆخی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا زانراوە"

دەلیل مەحفوز سەرنجی بۆ زیادبوونی فشارەکان بۆ سەر ژنانی کورد ڕاکێشا و دەڵێت: ئێمە ئەو دڕندەییانەی کە ژنانی کورد ڕووبەڕووی دەبنەوە، ئیدانە دەکەین دۆخی گشتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک زانراوە ئێمە ڕۆژانە بەرپەرچی فشارەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەدەین کە دژی گەل و ژنانی کورد دەکرێت، ئەو دەسەڵاتانەی کە خاکی کورد داگیر دەکەن و ئەو هێزەی کە پشتیوانیان دەکەن، هەموو جۆرە پێشێلکارییەک لە دژی ژنانی کورد ئەنجام دەدەن، ئێمەی ژنان وەک دوێنێ، ئەمڕۆ، پێکەوە لە دژی هەموو فشارەکان درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین.