جوتیارانی دێرەزوور چاوەڕێی هاوکارین

کشتوکاڵ لە کانتۆنی دێرەزوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرهەمێکی سەرەکییە بۆ بژێوی خێزانەکانی گوند، ژنانی دێرەزوور کە بەشدارن لە کاری کشتوکاڵیدا دەیانەوێت زیاتر پشتگیری بکرێن بۆ ئەوەی کارەکانیان باشتر بکەن.

زەینەب خەلیف

 

دێرەزوور- کشتوکاڵ کردن بۆ ژنانی گوندەکانی دێرەزوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێگەیەکە بۆ بژێوی ژیان، بەگوێرەی ساڵانی ڕابردوو، نەبوونی ئاو کاریگەری نەرێنی لەسەر کێڵگەی کشتوکاڵی گوندنشینان و ژیانی زۆرێک لە خێزانەکان هەبووە.

 

هەموو ساڵێک ژنان لە دێرەزوور بەیەکەوە دانەوێڵە لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان کۆدەکەنەوە، پاشان دەیانفرۆشن بە بازاڕ و سوود لە بەرهەمەکانیان وەردەگرن.

 

مەریەم حەسەن یەکێکە لەو ژنانەی کە بەشداری لە کاری کشتوکاڵیدا دەکات و سەوزەی هاوین و زستان لەسەر زەوییەکانی خۆی گەشە پێدەدات، بەیانیان زوو دەچێتە باخچەکەی و ئەو سەوزانە کۆدەکاتەوە کە چاندوویەتی.

 

"ناتوانین دەستبەرداری کشتوکاڵ بین"

مەریەم حەسەن وتی: وەک ژنانی ئەم ناوچەیە، کاتەکانمان بە کشتوکاڵ کردن بەسەر دەبەین، هەرچەندە ئاو نییە، ناتوانین دەستبەرداری کشتوکاڵ بین، کێڵگەکانمان لە ڕێگەی بیرە ئیرتیوازییەکان ئاو دەدەین، ئەمساڵ خەیار و تەماتە و بیبەر و باینجان و باینجانی ڕەشم چاندووە ئێمە پشتیوانییەکی کەممان هەیە بۆ ئێمە، سووتەمەنیمان نییە، ڕووبەڕووی کێشە دەبینەوە ناتوانین پیتێنەر و دانەوێڵە بکڕین بەهۆی بەرزی نرخەکەیانەوە، ئاو نییە، پرۆژە هەیە کە پێویستە یارمەتی کارەکانمان بدات.

 

"کشتوکاڵ بژێوی ژیانمانە"

مەریەم حەسەن وتی: کشتوکاڵ کردن زیاتر لەسەر شانی ژنانە بەهۆی ئەو ڕاستییەی کە زەوییەکە لەلایەن ژنانەوە پاکدەکرێتەوەو دەچێندرێت، بەڵام کەرتی کشتوکاڵی لە دێرەزوور لە سێ ساڵی ڕابردوودا زۆر دواکەوتووە. بەهۆی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە، ئاوی ڕووباری فورات بڕاوەو بە بڕینی ئاو، ئێستا زۆرێک لە تێچووەکان بۆ کشتوکاڵ زیادیان کردووە، پێداویستییەکان بە زەحمەت دابین دەکرێت، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین پشتگیری لە پرۆژە کشتوکاڵییەکانمان بکەین، سەرەڕای هەموو کێشەکان، ئێمە دەستبەرداری کشتوکاڵمان نین، بەڵکو بژێوی ژیانمانە.