نوژیان ئەرهان بە ئازایەتی و کامێراکەی ڕاستیەکانی بە جیهان نیشان دا
فەریدە شەنگالی، وتەبێژی تاژێ ڕۆژنامەنووس نوژیان ئەرهان بەبیردەهێنێتەوە و دەڵێت: ئەو بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە کاری دەکرد و ئازایانە ڕاستی هێرشەکانی پەدەکە و دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر شەنگال بۆ هەموو جیهان نیشاندا.
شەنگال
ڕۆژنامەنووس نوژیان ئەرهان لە ٣ی ئاداری ٢٠١٧ لە خانەسۆری شەنگال کاتێک ڕوماڵی هیرشی چەتەکانی پەدەکەو ئاکەپەی دەکرد، بە سەختی بریندار بوو، سەری بە سەختی بریندار بوو بۆ چارەسەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، دوای ١٩ ڕۆژ لە برینداربوونی لە ٢٢ی ئادار گیانی لەدەستدا.
لە حەوتەمین ساڵیادی شەهیدبوونی نوژیان ئەرهان، فەریدە شەنگالی، وتەبێژی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" قسەی کرد و هەستەکانی خۆی باس کرد.
لە سەرەتای قسەکانیدا فەریدە شەنگالی لەکەسایەتی نوژیان هەموو شەهیدانی شۆڕشی بەبیرهێنایەوەو ئاماژەی بەوە کرد، وەک کۆمەڵگەی ئێزیدی، نوژیان ئەرهانیان بە دڵێکی میهرەبان و ڕۆحێکی خەباتکار و بەرخۆدێر ناسییوە، وتی: مرۆڤ هەرچەندە باسی نوژیان بکات ناتوانێت هەموو شتێک بێنێتە سەر زمان، شەهید نوژیان ڕاستی کۆمەڵگە و ژنانی ئێزیدی بە جیهان وت و نیشانی هەموو جیهانی دا، بەڵام دوژمن ئەمەی وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر خۆی بینی، بۆیە هاوڕێ نوژیانی کردە ئامانج و شەهیدی کرد.
ڕاستی نیشانی جیهان دا
فەریدە شەنگالی، وتەبێژی تاژێ ڕایگەیاند، هەموو شەنگالییەکان نوژیان ئەرهان دەناسن و وتی: هاوڕێ نوژیان بە کامێراکەی ئەو ژنانەی کە ڕفێندرابوون، ئەو ژنانەی بەرخۆدانیان کردو ئەو ژنانەی ڕێکخراویان دامەزراند نیشاندا، شەهید نوژیان بەشداری لە چەندین کەمپەیندا کردووە لە چیاکانی شەنگال لە ماوەی ئازادکردنی تەواوی شەنگال لە چەتەکانی داعش، هاوڕێ نوژیان لە هەموو قۆناغێکدا دەرکەوت، سات بە سات کەمپەینەکانی نیشانی جیهاندا، ئێمە شایەتی ئەو ڕۆژانەین، هەرچی ڕوویدا، ئەو بە دڵێکی ئاسوودە و بەرخۆدێرەوە وتی کە دەچم بۆ مەیدانی جەنگ، زۆر جار هاورێیان ڕێگەیان نەدەدا بەڵام ئەو هەمیشە دەیوت کە دەبێت بچم بۆ پێشەوە و هەموو ئەوەی ڕوودەدات دیمەنی بگرم.
هێرشی پێشمەرگەکانی ڕۆژ و دەوڵەتی تورک
لە کاتی هێرشەکەی سەر خانەسۆر لەنێو پێشمەرگەکانی ڕۆژدا، ئەندامانی میت و چەتەکانی داعش و لایەنەکان هەبوون کە نەیاندەویست ئێزیدییەکان خۆیان بەڕێوەببەن، هەروەها فەریدە شەنگالی تیشکی خستە سەر ڕۆژانی هێرشەکە و وتی: هەموومان شایەتی هێرشەکانی ئەو ڕۆژەین، کاتێک شەڕی نێوان ئێمە و پێشمەرگەی ڕۆژ دەستیپێکرد، وەڵامێکی گەورە هەبوو، پەدەکەو دەوڵەتی تورک پێکەوە فەرمانیان دابوو هێرشەکە ئەنجام، ئەو کەسانە پێشمەرگەی ڕۆژ بوون هێرشیان کرد، ئەو ڕۆژە نەمانزانی لەناکاو چی بەسەر شەنگالدا هات، بۆ ئەوەی خۆبەڕیوەبەری و ڕێکخستن لاواز بکەن هێرشیان کردە سەر خانەسۆر، ئەو هێزە ئەگەر لەکاتی فەرمانەکە شەنگالیان جێنەهێشتایە ئەوا ژنانی ئێزیدی نەدەڕفێندران و نەدەکەوتنە دەستی داعش، ئەو هێزەی هاتن چەندە گەورە بوون ئێمەیان نەترساندا، ئێمە هێزێکی بچوک بووین، بەڵام هەر ١٠ کەس کە بەبیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان پەروەردەو ڕێکخستبوو بووە ئاستەنگ بۆیان، ئەو ڕۆژە وەک ڕێکخستنی خانەسۆر چووینە پێشیان، شەهید نوژیان سات بە سات ڕووداوەکەی گواستەوە، ٩ شەهیدمان هەبوو بە سەربەرزییەوە بەخاکمان سپاردن، بەڵام ئەوان ژمارەی کوژراوانی خۆیان شاردەوە، هەروەها هاوڕێ نوژیان برینداربوو، بۆ چارەسەر گواسترایەوە ڕۆژئاوای کوردستان و لەوێ شەهیدبوو.
هێرش بۆ سەر ڕاگەیاندن
فەریدە شەنگالی تیشکی خستە سەر هێرش و فشارەکان بۆ سەر ڕاگەیاندنەکان و وتی: ئێستا دەبینین دوژمن هەمیشە ڕاگەیاندن دەکاتە ئامانج، ئێستا گەورەترین شەڕ ڕاگەیاندن نیشانی دەدات و هەموو ڕاستییەکان بلاودەکاتەوە، بۆیە هەمیشە لەلایەن دوژمنەوە دەکرێتە ئامانج، ئەگەر ڕاگەیاندنی چیاکانی شەنگال نەبووایە، ئەوا ڕاستی دەوڵەتی تورکیا، پێشمەرگە، پەدەکەو بنەماڵەی بارزانی دەرنەدەکەوت.
"هەمیشە شوێنپێی شەهید نوژیان دەکەوین"
فەریدە شەنگالی لە کۆتایی قسەکانیدا بەم ڕستەیە وتی: تا کۆتایی هەمیشە شوێنپێی شەهید نوژیان دەکەوین و هەنگاو بۆ دواوە نانێین، تا کۆتایی، ئێمە شکۆمەندی خۆمان دەپارێزین و خاکەکەمان بونیاد دەنێینەوە، نوژیان ژیانی ئێزدیخان و شەنگالە، نوژیان ژیانێکی نوێی لە شەنگال بونیادنا و هەمیشە ئەم ژیانە نوێیە دەپارێزین.