دایکایەتی ڕێگەیەکی پڕ لە سەختییە و لایەنی ئابووری بەشە دیارەکەیەتی
جێگەی سەرنجە کە کەس نرخی کاتەکانی پەروەردەکردن نازانێت، پەروەردەکردنی منداڵ لەمڕۆدا زۆر قورسترە لە ڕابردوو، چونکە چالاکییە کولتوورییە وەسوەسەئامێزەکان فشارەکانیان بۆ پەروەردەکردنی منداڵێکی باڵاتر زیادکردووە.
ناوەندی هەواڵ
دایباب بوون پڕە لەلایەنی نادیار و سەرسوڕهێنەر، کەسانی نامۆ و کاریگەری دەرەوە زۆر بە ئاسانی دەتوانێت ڕۆڵ لەسەر منداڵەکەت بگێڕێت، چەندین خێزان لە لەندەن هەمان مارکەی ئۆتۆمبێل بەکاردەهێنن، هەرزوو ڕادێیت بە خواردنەوە ساردەکان کە لە ماوەی کەمتر لە خولەکێکدا تەواویان دەکەیت، چۆن چرچ و لۆچی بچووکی کۆرپەکەت دەتوانێت هاوارەکانی تووڕەیی تۆ ئارام بکاتەوە؟، چۆن دایک و باوکی تاقانە هەموو شتێک بە تەنیا بەڕێوەدەبەن؟ منداڵەکانتان چەند زوو گەورە دەبن و لە کۆتاییدا کاتێک باس لە دۆخی ئابووری لە ماوەی دایەکایەتی دەکرێت، دەبینیت دۆخەکە چەندە خراپە.
یەکێک لە سەرسوڕهێنەرەکان ئەوەیە کە لە ڕاستیدا کەس بەهای کاتەکانی پەروەردەکردن نازانێت، پەروەردەکردنی منداڵ لەمڕۆدا زۆر قورسترە لە ڕابردوو، چونکە چالاکییە کولتوورییە وەسوەسەئامێزەکان فشارەکانیان بۆ پەروەردەکردنی منداڵێکی باڵاتر زیادکردووە، لە نێوان ساڵانی ١٩٦٥ بۆ ٢٠١٢ ئەو کاتەی دایکان بۆ چاودێری منداڵ بەسەریان دەبرد لە ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و دانیمارک زیادی کرد و تەنها لە فەرەنسا کەمیکردووە، وەک ئەلیس ئیڤانس لە زانکۆی تۆرۆنتۆ دەڵێت، حکومەتی فەرەنسا بەرپرسیارێتی پەروەردەکردنی منداڵانی لە ئەستۆ گرتووە، بۆ ئەوەی ژنان بتوانن بەردەوام بن لە ژیانی خۆیان.
لە ساڵی ٢٠١٩دا ژنانێک کە تەمەنی کارکردنیان هەیە، لە بەریتانیا بە ڕێژەی ٤٠٪ کەمتر لە پیاوان داهاتیان بەدەستهێناوە، لەگەڵ تێکەڵەیەک لە کەمکردنەوەی مووچە و کەمتر کاتژمێر و کەمتر ئەگەری کارکردن، لە ڕاستیدا ئەگەر پرسی کاتیی لەبەرچاو بگرین، ئەم نایەکسانییانە دوای منداڵبوون زۆر توندتر دەبێت، لە دانیمارک، تا ساڵی ٢٠١٣ نزیکەی ٨٠٪ی نایەکسانی داهات لە نێوان ژن و پیاودا بەهۆی منداڵبوون بووە، نەک بۆ نموونە جیاوازی ئاستی خوێندن، بە تێپەڕبوونی کاتیش ئەم پشکە زۆر زیادی کردووە.
لەم دواییانەدا لێکۆڵینەوە کرا کە چۆن داهاتی ژن و پیاوی خاوەن خوێندنی باڵا تا تەمەنی ٤٥ ساڵی لە سوید جیاوازە، لە بنەڕەتدا جیاوازییەکە ئەوە نەبوو کە ژنان لە کۆلێژدا پسپۆڕی ئاسانتر هەڵدەبژێرن، یان بەدوای کارێکدا بگەڕێن کە ئاسۆی مووچەیان خراپترە، بەڵکو نزیکەی ٧٠٪ی ئەم بۆشاییە دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی ئەگەری پلەبەرزکردنەوە و زیادکردنی مووچە، بەزۆری ڕێژەیەکی زۆری لە ساڵانی دوای لەدایکبوونی منداڵان بۆ ژنان ڕوودەدات.
هەواڵە بێزارکارەکان بۆ ژنانی گەنجتر ئەوەیە کە تەنانەت پێش ئەوەی منداڵیان هەبێت، ئەگەری پلە بەرزکردنەوەیان کەمترە لە چاو پیاوان، هەواڵێکی باشتر ئەوەیە کە قووڵایی ئەم بۆشاییە بەزۆری لە تەمەنی چل ساڵیدا کەم دەبێتەوە، (هەرچەندە کرێی پێشووی لەدەستچوو وەرناگیرێتەوە).
ژنان بەزۆری پێیان باشە خۆیان لە کارە بەناو "کارە بەرژەوەندییەکان" بەدوور بگرن بۆ ئەوەی چاودێری کۆرپەکانیان بکەن، ماری ئان برانسۆن لە زانکۆی جۆرج تاون، یەکێک لە نووسەرانی ئەم توێژینەوەیە، ئەو پرسە دەوروژێنێت کە جیاکاری کاریش یەکێکە لە هۆکارە کاریگەرەکان، چونکە خاوەنکارەکان هەلی کار لە ژنانی گەنج ڕەتدەکەنەوە؛ چونکە نیگەرانن لەوەی دواتر مۆڵەتی دایکایەتی یان منداڵبوون وەربگرن.
ڕەنگە پێشبینی ئەوە بکەیت کە دایک و باوک خۆیان تاوانبارن، چونکە ئەوان ڕازی دەبن و هەڵاواردنەکانی بازاڕ قبوڵ دەکەن، ڕەنگە پیاوان کەمێک زیاتر لە ژنەکانیان داهاتیان هەبێت و ڕەنگە ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە بەزۆری کەمێک تەمەنیان گەورەترە و لە پیشەکەیاندا پێشکەوتووترن، بەڵام ڕاپۆرتێکی پەیمانگای توێژینەوە داراییەکان دەریدەخات کە لە بەریتانیا تەنانەت لە هاوسەرە جیاڕەگەزەکاندا کە ژنەکە زۆرترین داهاتی هەیە، دامەزراندنیان بە ڕێژەی ١٣٪ دادەبەزێت دوای منداڵی یەکەمیان، بە شێوەیەکی ئاسایی بۆ ماوەی دە ساڵ بەو شێوەیە دەمێنێتەوە، ئەوانەی دوای لەدایکبوونی منداڵەکانیان کارەکانیان دەهێڵنەوە، بەزۆری دەبینن تێکڕای کاتژمێرەکانی کارکردنیان زیاتر لە چارەکێک کەم دەبێتەوە.
چەندین ڕێگەی بەرفراوان هەیە بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی دایکایەتی، بنکەیەکی زانیاری نوێ ئەو کاریگەرییانەی پێوانە کردووە کە منداڵبوون لەسەر دامەزراندنی ژنان بە بەراورد بە کاری پیاوان هەیەتی، بۆ نمونە دەریدەخات لە پورتوگال ئەم ڕێژەیە ١٦٪یە، لەکاتێکدا لە وڵاتی دراوسێی کە ئیسپانیایە ئەم بڕە دەگاتە ٣٨٪، لێکدانەوەی گەشبینانە ئەوەیە کە چۆن بتوانین لە ڕێگەی ئەو نۆرم و دامەزراوانەی کە لەبەردەستماندان چاودێری منداڵەکانمان بکەین.