ئەفغانستان... دووبارە کۆمەڵکوژییەکانی تاڵیبان سەرهەڵدەداتەوە
لەگەڵ ڕووخانی کابولی پایتەختی ئەفغانستان لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ لەسەر دەستی بزووتنەوەی تاڵیبان کە زۆربەی خاکی وڵاتەکەی کۆنترۆڵ کرد، یادەوەرییەکانی ئەو تاوانانەی کە بزووتنەوەکە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٦ بۆ ٢٠٠١ ئەنجامیان دا، گەڕانەوە.
بەهاران لاهیب
کابول- تاڵیبان لە نێوان ساڵانی ١٩٩٦-٢٠٠١ کۆمەڵکوژییەکی زۆری لە ئەفغانستاندا ئەنجامدا، لەناویاندا کۆمەڵکوژی شاری یاکاولانک لە پارێزگای بامیان بوو، کە تیایدا زیاتر لە ٣٠٠ کەس کوژران و ژن و منداڵیشیان تێدابوو.
لەگەڵ کۆنترۆڵکردنەوەی تاڵیبان بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٦ و تا ڕووخانی دوای ڕووداوەکانی ١١ی ئەیلولی ٢٠٠١، پەنای بردە بەر سەپاندنی ڕژێمێکی توند کە بە کوشتن و برسێتی و تۆقاندن نوێنەرایەتی دەکرێت بۆ ئەوەی خەڵک ملکەچی دەسەڵاتی خۆی بکات .
شاری بامیان ژمارەی دانیشتووانی بە ٦١ هەزار کەس مەزەندە دەکرێت و دەکەوێتە باکووری کابولی پایتەختەوە، چەکدارانی تاڵیبان لە ساڵی ١٩٩٩ چوونەتە ناوی و زۆر ناوچەیان وێران کرد، لە ماوەی چەند مانگێکدا، سەدان هاوڵاتی مەدەنییان لە سێدارە دا، کە ژمارەیەکی زۆریان ژن و منداڵ بوون، ئەوانی دیکەشیان ئاوارە کرد بۆ ناوچە دوورەدەستەکان، بەبێ ئاو و خواردن بۆ برسیکردن، ماڵی ئەو کەسانەیان وێران کرد کە دڵسۆزییان دەخستە ژێر پرسیارەوە و زۆرێکیان کردە کۆیلە و بۆ کارە سەختەکان بەکاریان دەهێنان.
هەر لەو ماوەیەدا تاڵیبان دەستی بەسەر شاری یاکاولانک گرت، کە ژمارەی دانیشتووانەکەی بە نزیکەی ٦٥ هەزار کەس دەخەمڵێندرێت و لە کۆمەڵکوژییەکەدا ٣٠٠ کەسی کوشت، لەناویاندا ژن و منداڵ هەبوون، لە ساڵانی ٢٠٠٠دا پێش ئەوەی دەسەڵاتەکەی لەدەستبدات، دواتر گەڕایەوە بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژی دیکە لە شارەکەدا ئەنجام بدات و لە نێوان ٥-ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١دا کۆمەڵکوژی نوێیان ئەنجامدا کە ژیانی سەدان کەسی کوشت، زۆرینەی کوژراوەکان موسڵمانی شیعە بوون، و مەبەست لەم تاوانە دروستکردنی دابەشکارییەکی ئایینی و نەتەوەیی بوو لە نێوان خەڵکی ئەفغانستاندا، بەڵام ڕزگاربووانی ئەم کۆمەڵکوژییە پێیان وایە کە تاڵیبان تەنیا بەرپرسیارە لە پشت ئەم تاوانانەوە نەک سوننە و کەمینەکان.
س.ک. ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵە کە لە کۆمەڵکوژییەکانی یاکاولانک ڕزگاری بووە، دەڵێت: شەوی ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ بەفرێکی زۆر باری و هەموو شتێک سپی بووەوە، لەناکاو ژمارەیەک ئەندامی تاڵیبان چوونە ناو ماڵەکەمان و زۆرترین شتیان تیا دزی، تەنانەت ئەو سندوقانەی کە جلوبەرگی ژنانیان تێدا دانرابوو، دزییان، یەکێکیان پرسیاری لە باوکم کرد، کە پیر بوو و زۆر نەخۆش بوو، ئایا کوڕێکی هەیە؟ باوکم کردی بەڕاستی کوڕێکیان نەبێت و ئەمەش ئەوەیە کە بۆی پشتڕاست کردەوە و کاتێک تێگەیشتن کە ناتوانن هیچ بەدەستبهێنن، ماڵەکەمانیان بەجێهێشت و بەیانیەکەی دیکەش زانیمان کە هەموو گەنجەکان کوژراون.
باسی لەوەشکرد، "ژمارەیەک گەنج توانیان هەڵبێن، بەڵام زۆربەیان لە ماڵێکدا کۆبوونەوە بۆ ئەوەی لە مردن ڕزگاریان بێت، بەداخەوە تاڵیبان توانیان بیاندۆزنەوە و ئەوانیش بکوژن، ڕۆژێکی ترسناک بوو و تەنانەت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڕێگەیان بە خێزانەکان نەدرا بۆ ئەوەی تەرمی منداڵەکانیان بنێژن.
و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەناو کوژراوەکاندا کوڕێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی مێهر عەلی بوو، کە بوو بە هێمای قارەمانێتی لای خەڵکی ئەم ناوچەیە، کاتێک تاڵیبان خەڵکیان لە گۆڕەپانی یەکێک لە گەڕەکەکان کۆکردەوە و پێشتر سووکایەتییان پێکردن، دواتر کوشتنیان، مێهر عەلی تووڕە دەبێت و هێرش دەکاتە سەریان و لە وەڵامی ئازایەتی ئەم کوڕەدا، تاڵیبان بە شەق کوشتیان، یەکێک لە پیاوەکان لە کوشتن ڕزگاری بوو، بەڵام هەموو گیانی جێگەی فیشەک بوو، لەناو ئەوانەی دەستگیرکرابوون پیاوێکی بەبەخت هەبوو کە هیچ فیشەکێکی بەرنەکەوتبوو، بەڵام ئێستا تووشی کێشەی دەروونی جددی بووە.
س. ک. دەڵێت: دوای ئەم کۆمەڵکوژییە، تاڵیبان ژن و منداڵی ناچارکرد ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و بچنە ناوچە دوورەدەستەکان کە ئاو و خواردنی تێدا نییە، منداڵێکی زۆریش بەهۆی سەرما و برسێتی گیانیان لەدەستدا، کاتێک ژنە ڕزگاربووەکان گەڕانەوە بۆ ناوچەکەیان، زۆربەیان هاوژین یان برا و کوڕێکیان لەدەستدابوو، بەڵام هەموویان بڕیاریان دا فێری خوێندەواری ببن بەبێ گوێدانە تەمەنیان، هەروەها هانی منداڵەکانیان دەدا بۆ ئەوەی بخوێنن و لە ئێستادا لە شاری یاکاولانک ڕێژەی ژنانی خوێندەوار زیاترە لە زۆربەی شارەکانی تری ئەفغانستان و ژنان هەموو بەرپرسیارێتیەکانیان لەوێ وەرگرتووە.