"دەبێت یاساکان بە شێوەیەکی کاریگەرتر جێبەجێ بکرێن"

لە ئێلح سێڤدا ئەرگون کە بڕیاری پاراستنی هەبوو لە لایەن دەوران ئەرگون کە لە قۆناغی جیابوونەوەدا بوون بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشی کرایە سەر، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە ڕزگاریان کرد، ئەو دەژی.

مەدینە مەمەدئۆغڵۆ / گوڵنوش ئەرگول

ئێلح- لە تورکیا هەموو ڕۆژێک توندوتیژی دژ بە ژنان و کۆمەڵکوژکردنیان ڕوو لە زیادبوون دەکات، بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز، لە مانگی ئاداردا ٢٦ ژن لە تورکیا کوژراون و ١٧ ژنیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە، لە ٤ی نیسان، سێڤدا ئەرگون تەمەن ٢٤ ساڵ لە ئێلح لەلایەن پیاوێکەوە بە ناوی دەوران ەرگون، کە لە قۆناغی جیابوونەوەدا بوون هەوڵی کوشتنی درا، سێڤدا کە ١١ چەقۆ لە بەشە جیاوازەکانی دڵ و جەستەی دراوە دوو جار نەشتەرگەری بۆ کرا، دەوران ئەرگون کە دوای ڕووداوەکە دەستبەسەرکرا ڕەوانەی زیندان کراوە، سێڤدا ئاماژەی بەوەکرد سەرەڕای ئەوەی بڕیاری پاراستنی هەبوو لە مردن گەڕایەوە، دەڵێت: " دەبێت یاسا بە شێوەیەکی کاریگەرانەتر جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی ژن نەکوژرێت".

 

"هەموو شتێک لە چەند چرکەیەکدا ڕوویدا"

سێڤدا ئەرگون سەبارەت بەوەی لە ڕۆژی هێرشەکەدا چی ڕوویدا بۆ ئاژانسەکەمان دواو ئاماژەی بەوەکرد دەوران ئەرگەن کە بۆ ئەوەی منداڵەکەی بباتە ماڵەوە ویستی سەردان بکات بەڵام بەتەنها چووە ماڵەوە، سێڤدا ئاماژەی بەوەکرد کە دەوران بە وتنی "من نامەوێت پڕۆسەکە ئاوابێت، دەست لە داواکەت بەربدە" ویستی بە زۆر بچێتە ناو شوقەکەوە و لە چەند چرکەیەکدا هێرشی کردووە.

 

دوای دوو نەشتەرگەری کە چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوو، دەژی

سێڤدا ئەرگون ئەوەی خستەڕوو کە هەموو شتێک لە ماوەیەکی زۆر کورتدا ڕوویدا و نەشتەگەری دڵی بە ماوەی پێنج کاتژمێر بۆ کراوەو دوای ئەوە بەهۆش خۆی هاتووەتەوە، بەهۆی لێدانەکانەوە سێڤدا ناتوانێت دەستی ڕاستی بەکار بهێنێت، هەروەها ماوەی هەفتەیەکە لە نەخۆشخانە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە و تەنها نیو کاتژمێر منداڵەکەی بینیوە.

 

"هێرشەکە بەتەواوی پلانی بۆ داڕێژرابوو"

سێڤدا ئەزموونەکانی خۆی لە دوای هێرشەکە بەو شێوەیە بڵاو کردەوە: "لێدانی یەکەم جەقۆکەی لە دڵمدا، ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە منی ڕزگارکرد زۆر قورس بوون، جگەرم پارچە پارچە ببوو، من بەڕاستی بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ڕزگارم بوو، ئێستا دەستی ڕاستم کار ناکات، پرۆسەی چارەسەری من بەردەوامە. دەزانم لەگەڵ ئەم دۆخەی ئێستا لە پرۆسەی داهاتوودا تووشی زۆر زەحمەتی دەبم و دەمەوێت ئەو شتانە پشتگوێ نەخرێن، ئەو هێرشەی کرا بە تەواوی پلان بۆ داڕێژراو بوو، دوای ١١ لێدان بە چەقۆ من هێشتا لەسەر پێی خۆمم".

 

"پێویستە یاساکان بهێنرێتە ئاستێکی کاریگەرتر"

سێڤدا ئەرگون داوای لەدەسەڵاتداران کرد کە یاسا کاریگەرتر بکەن و وتی: "بەناوی خۆم و بەناوی ژنانی دیکەی وڵاتەوە داوا دەکەم کە یاسا بهێنرێتە ئاستێکی کاریگەرتر، بە سەپاندنی یاسا  ژن ناکوژرێن و منداڵیش بەبێ دایک نامێنن، ئەگەر یاسا جێبەجێ بکرێت، ئێمە ناچار نابین لەم ئازارانەدا بژین، هەموو خەبات و تێکۆشانی من ئەوەیە کە هەستم و ژیانێکی باش و ئارام لەگەڵ منداڵەکەم بژیم".