دایە ئەسمەر باسی ئازارێک دەکات کە ٧ ساڵە کۆتایی نایەت

دایە ئەسمەر یەکێکە لە شایەتحاڵەکانی هێرشی ٧ ساڵ بەر لە ئێستای داعش بۆ سەر شەنگال، کە ڕووبەڕووی سەختیەکی زۆر بووەتەوە و دەڵێت:" ئەوەی بینیم وەکو وایە دوێنێ ڕوویدابێت و هەمووکات لەبەرچاومە و هیچ کات لەبیری ناکەم".

 

ڕۆژبین دەنیز

شەنگال- ٣ی ئابی ٢٠١٤ کۆمەڵکوژی لە بەرامبەر ئێزدییەکانی شەنگال ئەنجامدرا و وەک برین و کارێکی شەرمنانە لە مێژوودا ماوەتەوە، لە ساڵیادی فەرمانی شەنگال کە بە فەرمانی ٧٤ پێناسەکراوە، گەلی شەنگال ئاماژە بەوە دەکەن مانگی ئابی ٢٠١٤ لەبیر ناکەن، وەک ژنها لەگەڵ دایە ئەسمەر دوواین کە یەکێکە لەو ژنانەی شایەتحاڵی ئەو مێژووەیە و ئێستا لە ژیاندایە.

 

"پێنج گۆڕی بەکۆمەڵ هەیە تا ئێستا هەڵنەدراونەتەوە "

سیبا شێخ خدر یەکەم شوێن بوو کە داعش هێرشی کردە سەر و لەو فەرمانەدا نزیکەی ٥٠٠ ژن و گەنج و منداڵ کەوتنە دەست چەکدارانی داعش، سەرەڕای هەڵدانەوەی چەندین گۆڕی بەکۆمەڵ، بەڵام لە ئێستادا پێنج گۆڕی بەکۆمەڵ هەیە کە هەڵنەدراونەتەوە، نازاندرێت بە گشتی چەن کەس کۆمەڵکوژ کراوە، پێش هێرشەکەی سەر سیبا، ٧ هەزار خێزان و ٣٥ هەزار هاوڵاتی لەوێدا دەژیان، دوای هێرشەکە زۆربەی دانیشتوانی سیبا لە کەمپەکانی کوردستان جێگیرکران و بەشێکیشیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کۆچیان کرد.

دوای ٧ ساڵ خانووەکانی سیبا لە سەدا سەد وێرانن و خەڵکەکە زۆربەیان بێکارن، ٦٠ خێزان گەڕاونەتەوە و تا ئێستاش حکومەتی ئێراق هیچ شتێکی بۆ ئاوەدانکردنەوە نەکردوە.

 

"دڵی من دوو پارچەیە"

"ئەز ئەسمەر حەمۆ، دڵی من دوو پارچەیە، پارچەیەک ئەسمەری بەر لە ئێستاو دڵخۆش، پارچەکەی دیکەش دایکە ئەسمەرە".