چالاکوانان زیاتر ڕووبەڕووی تەشەری کۆمەڵگا دەبنەوە
ڕێكخراوه‌كانی ژنان و چالاكوانان و ڕۆژنامه‌نوسانی ژن به‌ده‌ر نین له‌و نادادپەروەرییەی له كۆمه‌ڵگادا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، وەک خۆیان باسی دەکەن، ژنان پەنا بۆ چالاکوانان دەبەن، بەڵام چالاکوانان شوێنێک نییە هانای بۆ ببەن.
میهرەبان سەلام کاکەیی
هەڵەبجە- لەگەڵ کوشتنی ماری سام لە شەوی ٦ی ئازار لەلایەن مام و برایەکییەوە لە شاری هەولێر، پەنجەی تۆمەت و تەشەری بۆ ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانان درێژ کرا، لە زاری چالاکوانان و ژنانی ڕۆژنامەنووسەوە دەڵێن "کاتێک ژنێک ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبێتەوە هانا بۆ ئێمە دەهێنێت، بەڵام ئێمە ڕووبەڕووی تەشەری کۆمەڵگا ببینەوە نازانین ڕوو لە کوێ بکەین".
هیرۆ وه‌كیل، سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی ژنان له ڕێكخراوی نوێ تایبه‌ت به نوژنها وتی: به‌داخه‌وه‌ین كه چالاكوانانی به‌شی ژنان له‌و كه‌سانه‌ن كه زۆرترین توندوتیژیمان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، له به‌رامبه‌ریشدا ناتوانین هیچ جۆره سكاڵایه‌ك بكه‌ین.
هێرۆ وەکیل، باس لەوەدەکات کۆمەڵگا بەو چاوەوە سەیری چالاکوانان دەکات کە هۆکاری توندوتیژییەکانن، دەڵێت: چه‌ندینجار سوكایهتمان پێكراوه و به گاڵته‌وه له كارهكەمان دەڕوانن، به‌ڵام ئه‌مه وای نه‌كردووه سارد ببینەوە، ئەو چالاکوانە هه‌بوونی یاسا و كار پێنه‌كردنی و سه‌روه‌ر نه‌بوونی دادگاكان بە هۆکاری زۆربوونی توندوتیژییەکان دەزانێت.
"داڵده‌ی ژنانمان داوه كه زانیومانه مه‌ترسی بۆ ژیانیشمان هه‌بووه"
ڕه‌نگین سه‌لام، ڕۆژنامەنووس، باسی له‌وه‌كرد وه‌ك ژن زۆرترین تانه و ته‌شه‌ریان لێدراوه و ئه‌و توند‌و تیژیانه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت زاره‌كییه، "وه‌ك كورد ده‌ڵێت جێگه‌ی برین سارێژ ده‌بێت، به‌ڵام جێگه‌ی قسه سارێژ نابێت كه خراپترین جۆره و له‌لایه‌ن هاوپیشه‌كانت یان كه‌سه نزیكه‌كانت ئازاره‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت".
ره‌نگین سەلام له درێژه‌ی قسەكانیدا باسی له‌وه‌كرد زۆرجار له ماڵی خۆیاندا داڵده‌ی ژنانی داوه كه توندوتیژی به‌رامبه‌ر كراوه، بەڵام لەلایەن کۆمەڵگەوە کارەکەیان نابینرێت و بە هۆکاری توندوتیژییەکان دەزانرێن.
ت.پ