چا بە دژە شێرپەنجە ناودەبرێت

چا کارگەریەکی‌ ئیجگار گەورەی‌ ھەیە بۆ دورکەوتنەوە لە توشبون بە شێرپەنجە، وددانەکان لە کلۆر بوون دەپارێزێت

چا کارگەریەکی‌ ئیجگار گەورەی‌ ھەیە بۆ دورکەوتنەوە لە توشبون بە شێرپەنجە، وددانەکان لە کلۆر بوون دەپارێزێت

ناوەندی هەواڵ

 

چا لە سەدەی حەڤدەهەمدا بە گشتی ناسرا و یەکەمین باری چا لە ساڵی١٦١٠ گەیشتە وڵاتانی ئەوروپا خواردنەوەی‌ چا رێگری‌ دەکات لە نوساندنی بەکتریا بە ددانەکانەوە و هەروەها لاوازکردنی‌ گەشەی‌ بەکتریا بەھۆی‌ بوونی‌ ڕێژەیەکی‌ بەرزی‌ دژە ئۆکسێنەرەکان تێیدا.

چا سودی‌ زۆری‌ ھەیە بۆ دوورکەوتنەوە لە نەخۆشیەکانی‌ دڵ و بۆری‌ خوێن و ھەروەھا دورکەوتنەوە لە جەڵتە، لەگەڵ هەموو ئەو سوودە تەندروستیانەی لە خواردنەوەی چا-دا هەن زیادڕەوی کردن لە خواردنەوەی چا کاریگەری نەرێنی دروست دەکات و دەبێتە هۆی رێگرتن‌ لە مژینی ئاسن لە ریخۆڵەکاندا کە ئەمەش زیانی‌ زۆر گەورە دەگەیەنێت بەو کەسانەی‌ کەم خوێنن.

مێژووی چا لە جیهاندا

 وشەی چا فارسیە و هەندێک لەو باوەڕەدان چا لە هیندییە سورەکانەوە هاتووە بەڵام ئەم زانیارییە نادروستە، هەندێک سەرچاوەی زانیاری وەک ئینسایکلۆپیدیای بەریتانی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەسڵی چا وڵاتی چینە، لەوێوە بڵاو بۆتەوە بە ئاسیادا پێش پێنج هەزار ساڵ.

لە سەدەی حەڤدەهەمدا چا بە گشتی ناسرا لە جیهاندا، یەکەم باری چا لە ساڵی١٦١٠  گەیشتە ئەوروپا  و لەوێوە بەکارهێنانی چا لای ئەوروپیەکان دەستی پێکرد، لای نەتەوە عەرەبەکان باو نەبووە تا دوای سەردەمی عەباسی و لە دوای ئەم مێژوو وە هاتۆتە ناوچە عەرەبیەکان و بە تایبەت عێراق کە لە ئێستادا ناسراوترین و ناودارترین خواردنەوەیە لای عێراقییەکان چا-یە.

چا جۆر و تامی جیاوازی هەیە

چای گوڵیە یەکێکە لەجۆرەکانی چا کە دەناسرێتەوە بە بۆنە خۆشەکەی، چای پرتەقاڵی کە هیچ پەیوەندی نییە بە پرتەقاڵەوە بەڵکو لە ناوچەی ئۆرانیینی هۆڵەندییەوە دێت، چای بیکۆ ئەمیش جۆرێکی چایە کە لە چینەوە دێت و بە تامە تیژەکەی دەناسرێتەوە، چای نەرم یان زەرد ئەو چایەیە کە لە گەڵا وردەکان دوست دەکرێت ڕەنگێکی ئاڵتونی هەیە، هەروەها چای ڕەش، چای سەوز، چای ئۆڵۆنگ، چای سپی، چای ئیڕڵ گرە، چای تی ستیک لە جۆرەکانی دیکەی چان.

سودەکانی خواردنەوەی چا

چا یارمەتی‌ دەرە بۆ پاراستنی‌ ددانەکان لە کلۆربون، نزیکی ٣٠٠ جۆری بەکتریا بەشدارە لە کلۆرکردنی‌ ددانەکان، خواردنەوەی‌ چا رێگری‌ دەکات لە نوساندنی بەکتریا بە ددانەکانەوە و لاوازیان دەکات‌ بەھۆی‌ بوونی‌ ڕێژەیەکی‌ بەرزی‌ دژە ئۆکسێنەرەکان لە چادا، بوونی‌ پێکھاتە خۆراکی‌ فلاڤۆنید لە چادا، یارمەتی ‌پتەوکردنی ئێسکەکان  دەدات، ھەروەھا سودی‌ زۆری‌ ھەیە لە ڕێگرتن لە ھەوکردنی‌ کڕکڕاگەکان.

چەندین لێکۆڵینەوە لە وڵاتانی‌ ئەمەریکا و چین سەلماندویانە چا کاریگەریەکی‌ ئیجگار گەورەی‌ ھەیە بۆ دوورکەوتنەوە لە توشبوون بە شێرپەنجە، چا بە دژە شێرپەنجە ناودەبرێت کە رێگری‌ دەکات لە گەشە کردنی‌ خانە شێرپەنجەییەکان.

سودی‌ زۆری‌ ھەیە بۆ دورکەوتنەوە لە نەخۆشیەکانی‌ دڵ و بۆری‌ خوێن و دورکەوتنەوە لە جەڵتە، چا دەبێتە ھۆی‌ دابەزاندنی‌ کێشی‌ لەش و کەمکردنەوەی‌ کۆلیسترۆل لە خوێندا، ئەویش  بە ھۆی‌ خێراکردنی‌ سوتاندنی‌ چەوری‌. هەروەها ھاوسەنگی‌ ئاو لە لەشدا رادەگرێت بە رێگرتن لە کردنە دەرەوەی‌ ئاو و ئەمەش سودی‌ زۆری‌ ھەیە بۆ دورکەوتنەوە لە تینوێتی‌.

زیانەکانی زۆر خواردنەوەی چا

 لەگەڵ بوونی تەواوی سودەکانی چا بەڵام زۆر خواردنی بە شێوەیەکی بەردەوام دەبێتە هۆی گەیاندنی زیانیش، رێ لە مژنینی ئاسن لە ریخۆڵەکاندا دەگرێت و زیانی گەورە بە کەسی کەم خوێن دەگەیەنێت.

چا رێگرە لە مژینی‌ پڕۆتین و چەندین پێکھاتەی‌ تری‌ خۆراکی‌ لە رێخۆڵەدا، ھەروەھا بەھۆی‌ بوونی‌ ئۆکسلەیتس لە چادا زیان دەگەیەنێت بە گورچیلەکان بە تایبەتی‌ ئەوانەی‌ نەخۆشی‌ گورچیلەیان ھەیە.

وە بەھۆی‌ بونی‌ تانین لە چادا ھۆکارێکە بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی‌ سورێنچک بە تایبەتی‌ کاتێک کە چای‌ زۆر گەرم بخورێتەوە، بۆ کەمکردنەوەی‌ زیانە لاوەکییەکان و سوود بینین لە خواردنەوەی‌ چا پێویستە رەچاوی‌ ئەم راستیانەی بکەین:

چا بە رێژەیەکی‌ گونجاو بخۆینەوە واتا لە رۆژێکدا ٣-٥ کوپ، وە لەم رێژەیە زیاتر رەنگە زیان بگەیەنێت، نابێت بە ھیچ شێوەیەک راستەوخۆ پاش خواردن چا بخۆینەوە، چونکە رێگری‌ دەکات لە مژینی‌ ژمارەیەک پێکھاتەی‌ سودبەخش لە ریخۆڵەکاندا، بە تایبەتی‌ لە کەسانی‌ کەم خوێن و لاوازدا زیانی‌ زۆر دەگەیەنێت، وا باشترە ٣٠-٦٠ خولەک پاش نان خواردن چا بخورێتەوە.

پێویستە خۆمان بپارێزین لە خواردنەوەی‌ چای خەست پڕ ڕەنگ، ھەروەھا پێویستە گەرمی ئەو چایەی‌ دەیخۆینەوە ئاسایی‌ بێت نەک داخ بووبێت، چونکە چای‌ زۆر گەرم زیانی‌ زۆری‌ ھەیە بۆ تەندروستی‌ وەک کەمکردنەوەی‌ ھەستی‌ تامکردن  لە زماندا، توشبوون بە شێرپەنجەی قورگ و سورێنچک.

 

پ.ت