بینا هەور بڕەکانی یەمەن مێژوویەکی پڕشارستانیە لە خۆرهەڵات و خۆرئاوا

باڵەخانە ئاسمانبڕەکانی یەمەن بەشێکە لە شارستانیەتی دێرینی وڵاتاکە و تا ئێستا بەکاردەهێندرێت هەروەک چۆن سەدان ساڵ پێش ئێستا هەبوون، بەشێکیان وەک میراتی کەلەپووری ناویان لە لیستی یونسکۆدا تۆمارکراوە.

 بێریڤان کەمال

 

یەمەن یەکێکە لە کۆنترین ناوەندەکانی شارستانی لە ڕۆژهەڵاتدا، هەبوونی زەویەکی بە بەپیت و بەرەکەت بارینی بارانی پێویست لە کەش و هەوایەکی شێداردا یارمەتیدەر بووە بۆ پاراستنی ڕێژەی دانیشتوان بە جێگیری بووەتە تایبەتمەندییەکی جوگرافیای ناوچەکە.

مێژووی یەمەن دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٣٠٠٠ ساڵ، و کەلتوورە بێوێنەکەی تا ئەمڕۆ لە ناو تەلارسازی شارۆچکە و گوندەکانیدا بوونیان ماوە، لە نزیکەی ١٠٠٠ ساڵ پێش زایین ئەم ناوچەیە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی باشوور بە سێ شارستانیەتی یەک لەدوای یەک بەڕێوە دەبردرا، مینان، سەبەیان و هیمیاریەتی، ئەم سێ شانشینە هەموویان پشتیان بە سەرمایەی خۆیان دەبەست بە بازرگانیکردن بە بەهارات.

 

داگیرکردنی یەمەن لە لایەن بەریتانیا

مێژووی یەمەنی باشوور دوای داگیرکردنی عەدەن لەلایەن بەریتانیا لە ساڵی ١٨٣٩ ئەزموونێکی جیاوازی وەرگرت، دوای کردنەوەی کەنالی سویز لە ساڵی ١٨٦٩ عەدەن بوو بە بەندەرێکی گرنگ بە درێژایی ڕێگا دەریاکان بۆ هیندستان، بەریتانیا پەیماننامەکانی لەگەڵ سەرۆک هۆزەکان لە ناوخۆدا واژۆ کرد و بەڵێنی پاراستنی سەربازی و کۆمەکی لە بەرامبەر دڵسۆزیدا پێیاندا وردە وردە دەسەڵاتی بەریتانیا درێژکرایەوە بۆ ناوچە سەرەکیەکانی تر بۆ ڕۆژهەڵاتی عەدەن.

 

 بەریتانیای گەورە و داگیرکاری یەمەن، لە کۆتایی ساڵی ١٩٦٧ لە ناوچەکە کشایەوە، کاتێک گروپی ئۆپۆزیسیۆنی زاڵ، بەرەی ڕزگاری نەتەوەیی ناچاری داڕمانی فیدراسیۆنەکەی کرد و کۆنترۆڵی سیاسیان لە دەستدا، یەمەنی باشوور وەک کۆماری گەلی یەمەنی باشوور لە مانگی تشرینی دووەمی ئەو ساڵەدا سەربەخۆیی بەدەستهێنا.

سیمای تەلارسازی لە وڵاتی یەمەن

بینا هەوربڕەکانی وڵاتی یەمەن بە بەکارهێنانی کەرەستە سروشتیەکان دروستکراون، بەرزاییەکانی یەمەن بە تێپەڕبوونی کات تێکناچن و دەمێننەوە و بە تەواوی گونجاون بۆ کەشوهەوای بیابانی عەرەبی گەرم و وشک.

هەنگاونان لە نێو باب ئەلیمان، ئەو دەروازە گەورەیەی ڕێگە بە چوونە ناو شاری کۆن و دیواری شاری سەنعای یەمەن دەدات، وەک هەنگاونان بەناو دەروازەیەکدا بۆ ناو جیهانێکی تر لە ڕێگەی باب ئەلیمانەوە پێناسەکراوە.

 

تەلارە بەرز و باریکەکان لەناو کۆڵانە تەسکەکاندا کە باخی میوە و سەوزەوات بەیەکەوە دەبەستێتەوە لەگەڵ مەیدانێکی کۆن کە هێشتا کەرەکان دەفرۆشرێن و خەڵکی بەکاریدەهێنن.

 قفڵەکان لەو شارەدا کلیلی کانزایی زۆر گەورەن کە دەرگا دارەکان دەبەستێت، فرۆشیارەکان چەندین بەروبومی جیاواز دەفرۆشن لەسەر عەرەبانەکان، نانەواچییە ناوخۆییەکان نانی تازە و گەرم لە تەندوورەکانەوە دەردەهێنن، ئەمانە هەموو سیما و شارستانێتییەکی جیاوازی بە وڵاتەکە بەخشییووە.

سەنعا پڕە لە باڵەخانەکان جیاواز لە هەر شوێنێکی تری جیهان لە ئاستی شەقامەکانەوە، کە دیوارە قوڕ-خشتەکان لە دروستکردنیدا بەکارهێنراوە، کاتێک سەر بەرزدەکەیتەوە بینا باریکە بەرزەکان دەبینیت کە ئاستی هەورەکانی بڕییووە، نهۆمەکانی خوارەوە، لەسەر ئاستی شەقامەکەوە، بەهۆی بەکارهێنانیان وەک پەناگەی ئاژەڵان یان شوێنی کارکردن، پەنجەرەی بەرزتر یان بە شوشەی ڕەنگاوڕەنگ داپۆشرابوون یان بە شاشەی ناسکی مەشرەبیە کە پارێزگاری لە تایبەتمەندیی ماڵەکان دەکەن لە ناوەوە.

 

زۆریک لە خاوەن ماڵەکان بالکۆنێکی سەربانیان هەبوو، کە وەک شوێنی کات بەسەربردن و هەروەها بۆ ژووری نوستنی دەرەوە لە شەوانی گەرمدا بەکاریدەهێنن، شێوازێکی تەلارسازی تایبەت و ناوازەی پێبەخشراوە.

 

سەنعای کۆن بە شوێنەواری کەلەپوری جیهانی تۆمارکراوە

بەپێی قسەی ترێڤۆر مارچاند، پرۆفیسۆری ئەنترۆپۆلۆژیای کۆمەڵایەتی لە قوتابخانەی خوێندنی ڕۆژهەڵات و ئەفریقی لەندەن (SOAS) و نوسەری کەلەپووری تەلارسازی یەمەن، وڵاتی یەمەن بە چەندین شار و شارۆچکەی وەک شیبام بەناوبانگە، کە لە چەندین بینای هەوربڕ پێکهاتووە، لە ساڵی ١٩٣٠ دا ناونراوە، شێوازی تەلارسازی یەمەن بە بینا هەور بڕەکانی ئەوەندە بێوێنەیە کە شارەکانی زەبید و شیبەم و شاری سەنعای کۆن بە شوێنەواری کەلەپووری جیهانی و لە یۆنسکۆدا تۆمارکراون، لەگەڵ ئەو نەریتەی کە بەلایەنی کەمەوە بۆ سەدەی هەشت و نۆیەم دەناسرێت.

ئەم خشتە قوڕە یان تەلارە خشتانە پێویستە بە بەردەوامی نۆژەنبکرێتەوە و بپارێزرێت لە تێکچوون و داڕووخان، سەرچاوەکانی سەدەکانی ناوەڕاست باس لەوە دەکەن کە کۆشکی غومدەم لە سەنعا گوایە لە سەدەی ٣ پێش زایین و شوێنی فەرمانڕەواکانی سەبایی دێرینی یەمەن دروستکراوە، خاوەنی ٢٠ کۆگای بەرزە کە بە وردی ڕازێندراوەتەوە.

 

ئەوەی باڵەخانە ئاسمانبڕەکانی یەمەنی زۆر بێ وێنە کردووە ئەوەیە کە هێشتا لە بەکارهێناندان، هەروەک چۆن سەدان ساڵ پێش ئێستا هەبوون، بۆ نمونە لە شارۆچکەی کۆنی سەنعا، ژمارەیەکیان گۆڕدران بۆ هۆتێل و قاوەخانە، هەرچەندە هێشتا زۆرینەیان وەک شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەت بەکاردەهێندرێت.

 

سەلما سەمەر دەملوجی، تەلارساز و نوسەری تەلارسازی یەمەن و ئاوەدانکردنەوە باسی لەوەکردووە کە بنیاتنان لە ڕاستیدا بە شێوەیەکی نەریتی سنوردارکراوە بە شوێنە بچووکەکان، واتە بیناکان پێویست دەکات کە ستوونی بێت، دیوار و بیابانی دەوروبەری بەربەستێک بوون بۆ هەر پێشکەوتنێکی شارستانی.

 

یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانی مێژووی بینا و تاوەرەکانی یەمەن، پێویستیی ئاسایش بوو لە دژی هێزە داگیرکەرەکان و هەروەها لە کاتی کێشەی خێڵایەتی و شەڕی ناوخۆی ناوچەکەدا، بە بەکارهێنانی کەرەستە سروشتیەکان لە بەرزاییەکانی یەمەن دروستکراون.

 

بینا مێژووییەکانیش لەژێر هەڕەشەدان لە بەردەوامی با و شەڕ و خەباتی ئابووری کە رێگری لە خێزانەکان دەکەن کە بە شێوەیەکی گونجاو چاودێری ماڵ و حاڵیان بکەن، لە ساڵی ٢٠٢٠ یۆنسکۆ بڕیاریدا ٨٠٠٠ بینای تەلارسازی بپارێزێت، ٧٨ لەو بینایانەی پاراست کە لە لێواری داڕماندان بوون، یۆنسکۆ هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی تا چەند بینایەک بپارێزرێت، بەڵام لە هەلومەرجی ئێستادا زەحمەتە.

ت.پ