بونیادنانی خێزان دوور لە جیاکاری شێوازەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژییە

توندوتیژی سیاسی و کۆمەڵایەتی دژی ژنان کێشەیەکی جیددییە کە ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە لە سەرانسەری جیهاندا ئەم جۆرە توندوتیژییە بریتییە لە هەڵاواردن و ئازاردان و هێرشی جەستەیی و دەروونی کە ژنان دەکەنە ئامانج.

سیلڤا ئیبراهیم

 

مەنبج- شێوازی توندوتیژی دژ بە ژنان زۆرن لە نەبوونی یاسایەکدا کە پارێزگارییان لێدەکات و چینایەتی و جیاکاریی ڕەگەزی لە کۆمەڵگەدا بەهێزتر دەکات، زولەیخە ئیبراهیم، کارگێڕی ئەنجومەنی ژنان لە ئەنجومەنی ئابووری کۆمەڵگەدا، جەختی لەسەر پێویستی بەرزکردنەوەی خێرایی خەبات کرد بۆ ناچارکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی کە بەشداری سیاسی ژنان بەرز دەکەنەوە و لێپرسینەوە لەو کەسانە بکەن کە سووکایەتییان پێدەکەن و هێرش دەکەنە سەریان، وتیشی: ئەوە خێزانە کە ڕێگە دەدات بە پراکتیزەکردنی توندوتیژی کۆمەڵایەتی، لە کاتێکدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەو کۆمەڵگەیە کە گڵۆپی سەوز دەدات بۆ پراکتیزەکردنی توندوتیژی سیاسی دوورخستنەوەی ژنان لە ژیانی سیاسی و سەرەڕای بوونی پەیماننامە و بڕیارنامەی نێودەوڵەتی دژی ئەمە.

 

"ئامانجی توندوتیژی ئەلیکترۆنی دوورخستنەوەی ژنانە"

ئاماژەی بەوەشکرد، چەند جۆرێکی توندوتیژی هەیە کە دژی ژنان ئەنجامدەدرێت، وەک توندوتیژی سیاسی، ئەلیکترۆنی، کۆمەڵایەتی، و زارەکی و هەموو ئەمانەش ڕەنگدانەوەی نەرێنییان لەسەر ژنان و کۆمەڵگە هەیە، وتی: هەموو ئەو ژنانەی کە ڕۆڵی پێشنەگایەتی لە کۆمەڵگەدا دەگێڕن لەسەر ئاستی سیاسی یان کۆمەڵایەتی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ناوزڕاندن و سووکایەتییان پێدەکرێت، بە ئامانجی تێکدانی ورەیان و شکاندنی ئیرادەیان لە کۆمەڵگاکەیاندا بۆ دوورخستنەوەیان لە شوێنەکانی بڕیاردان هەروەها چالاکییە سیاسی و فێمینیستەکانیان.

 

زولەیخە ئیبراهیم پێیوایە، ئەو ژنانەی خەباتی خۆیان لەسەر پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک بونیاد دەنێن، بەر ئەم جۆرە توندوتیژییە دەکەون، چونکە ئەم پڕۆژەیە گرنگی بە ڕزگارکردنی ژنان دەدات بۆ ئەوەی بتوانن لە مافەکانی خۆیان بەهرەمەند بن و ڕۆڵی خۆیان لە کۆمەڵگەدا ببینن، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی ژنان بە یەکێک لەم لایەنانەی شەڕە تایبەتەکان دادەنرێت، ئەو ژنە گەنجانەی کە کاریگەری پەیوەندییە سۆزدارییەکانیان لەسەرە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرهەڵدەدەن، تووشی هەراسانکردن دەبن، لێرەشدا ئەوە بەرپرسیارێتی خێزانە لە پەروەردەکردنی کچەکانیان و ڕێنماییکردنیان بۆ ئەوەی هۆشیاربن.

 

"پەروەردەکردنی ژنان گرنگە"

زولەیجا ئیبراهیم جەختی لە گرنگی هۆشیاری و ڕۆڵی لە پەروەردەکردنی ژنان کردەوە بۆ ئەوەی بتوانن ڕووبەڕووی ئەو توندوتیژیانە ببنەوە کە بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت، وتی: یاساکان دەتوانن کەیسەکانی توندوتیژی کەم بکەنەوە، بەڵام ناتوانرێت هەموو فۆرمەکانی بە تەواوی سنووردار بکرێت، بۆیە دەبێت گرنگی بە پەروەردە و هۆشیاری بدرێت، بۆ ئەوەی ژنان بتوانن خۆیان لە هەموو جۆرە توندوتیژییەک بپارێزن.

 

سەبارەت بە توندوتیژی ڕەگەزی، ئاماژەی بە ڕۆڵی خێزان کرد لەم کارەدا وتی: خێزان بە بڕبڕەی پشتی کۆمەڵگەکان دادەنرێت، و کۆمەڵگە دەتوانرێت بگۆڕدرێت لە خێزانەوە دەست پێدەکەین ئێمە لە کۆمەڵگەکەماندا تێبینی جیاوازی نێوان نێر و مێ دەکەین، بە گرنگیدان بە ڕۆڵی پیاوان لە کۆمەڵگەدا و ڕێگەی پێدانی توندوتیژی دژی ژنان بەبێ ڕێگریکردن، پێناسەکردنی ژن وەک بوونەوەرێکی لاواز و ناچاربوون ملکەچی هەموو ئارەزووەکانی پیاو بێت، جا باوک بێت، برا یان هاوژین ئەمە توندوتیژی دروست دەکات و ڕێگە بەو شتانە دەدات کە پیاوەکە دژی ژن پراکتیزەی دەکات.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا زولەیخە ئیبراهیم ئاماژەی بە بڕیارنامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان کرد کە تیشک دەخاتە سەر بەشداریی ژنان لە ژیانی سیاسیدا، وتی: پەیماننامەو بڕیارنامەی ١٣٢٥ی سیداو تیشک دەخاتە سەر بەشداریکردنی ژنان لە شوێنەکانی بڕیاردان و لە دانوستانەکانی ئاشتیدا، دڵنیابوون لە ڕێگریکردن لە توندوتیژی دژی ژنان و سزادانی ئەوانەی کە تاوانیان بەرامبەر ئەنجام دەدەن، وتی: ئەم بڕیار و پەیماننامانە بە فەرمی خۆیان نیشان بدەن کە دیموکراسین، بەو پێیەی پرسی ژنان بووەتە پەراوێز چونکە ئەگەر سەیری واقیعی ژنان بکەین، دەبینین هیچ بەدواداچوونێک بۆ جێبەجێکردنی ئەو پەیماننامانە نییە.