بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری و خوێندن بۆ تێکشکاندنی تاڵیبان

لە ١٨ی تشرینی دووەمدا، بزوتنەوەی خۆڕسکی ژنانی تێکۆشەری ئەفغانستان لە کتێبخانەی "پێشانگای کتێبی کابول" پڕۆژەیەکیان بۆ بەرزکردنەوەی خوێندن لەنێوان ژنان و گەنجان ڕاگەیاند بۆ ئەو ژنانەی لەلایەن ڕژێمی تاڵیبانەوە ڕێگری لە خوێندن و ڕاهێنانیان کراوە.

 

بەهاران لەهیب

کابول- ساڵحە عین، یەکێک لە ڕێکخەرانی پڕۆژەکە، دەربارەی پڕۆژەکەیان ئاماژەی بەوەدا کە هاندانی گەنجان بۆ خوێندنەوە گرنگە، بەتایبەت ئەو گەنجانەی لە ماڵەکاندان و خەون و هیواکانیان لەدەستداوە، "بە داخستنی قوتابخانەکان ناتوانین هەموو ئاواتەکانمان بنێژین، پێموانییە کە هەموو شتێک کۆتایی هاتووە، خوێندنەوە تاکە چەکە کە هیچ دەوڵەت و دەسەڵاتێک ناتوانێت لێمان زەوت بکات."

 

ساڵحە گرنگی خوێندنەوەی هێنایە زمان و وتی: تاکە ڕێگای ڕزگاربوون لە ستەم و زوڵم، خوێندنە، بە خوێندنەوەی کتێبە زانستییەکان، دەتوانیت ببێت بە پەنجەرەیەکی ڕوناک بۆ نەوەکانی داهاتوو".

 

زوهرە محەمەدی، یەکێکە لە بەشداربووانی پڕۆژەکە و لەوبارەیەوە وتی: بۆ بنیادنانی ئامانجەکانیان، ژنان دەبێت بخوێنن و دەریبخەن کە لەژێر دەسەڵاتی هیچ کەس و لایەنێکدا نین، ئێمە خۆمان پێشدەخەین و فێری نەوەی داهاتوومان دەکەین کە دەتوانن لە ڕێگەی خوێندن و هۆشیارییەوە شکست بە تاڵیبان بهێنن.

 

زەهرە داوا لە ژنانی وڵاتەکەی دەکات کە شکست پێهێنان پێویستی بە خوێندنەوە هەیە، "بخوێنن و شەڕ بکەن، بێدەنگ مەبن".

 

پڕۆژەکە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ درێژە بە پڕۆژەکەیان دەدەن، جێی ئاماژەیە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا لە ئەفغانستان هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیری و گرنگیدان بە خوێندنەوە نەدراوە، بەهۆی گەندەڵیی حکومەتی پێشووی ئەفغانستان و قەیرانەکان گەنجان ئالودەی ژیانی لاوەکی و ماددەی هۆشبەر بوون.

 

ت.پ