بەرخۆدانی ٣٠٠ ڕۆژ و چوار وەرزی ئامینە شەنیاشار

ئێشکگری دادپەروەریی ئامینە شەنیاشار کە بۆ هاوژینەکەی و دوو منداڵەکەی دەستیپێکردووە بوو بە ٣٠٠ ڕۆژ و لەو ماوەیەدا وەڵامێکی دڵڕەقانەی درایەوە، لێیدرا و دەستبەسەر کرا و بردرایە نەخۆشخانە و ١٢ جار لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا.

ئێشکگری دادپەروەریی ئامینە شەنیاشار کە بۆ هاوژینەکەی و دوو منداڵەکەی دەستیپێکردووە بوو بە ٣٠٠ ڕۆژ و لەو ماوەیەدا وەڵامێکی دڵڕەقانەی درایەوە، لێیدرا و دەستبەسەر کرا و بردرایە نەخۆشخانە و ١٢ جار لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا.

 

مەدینە مەمەد ئۆغڵۆ

روحا- ئامینە شەنیاشار کە دوو کوڕ و هاوژینەکەی لەبەردەمیدا کوژران، ماوەی ٣٠٠ ڕۆژە لەبەردەم دادگای ئورفا هاواری "دادپەروەری" دەکەن چەند دووشەممەیەک، چەند ڕۆژێکی باران و ڕەشەبا چوار وەرز کە ٣٠٠ ڕۆژە ٤٢هەفتەیە تێپەڕیوە، ئامینە شەنیاشار کە بۆ دادپەروەری شەڕ دەکات لە جیهاندا نموونەی نییە، سەرەڕای خۆرو گەرماو ساردی زستن لە خۆڕاگرتندایە، لە ڕاڕەوەکانی دادگا و لەو بنکانەی کە دەستبەسەر کرابوو داوای دادپەروەری کرد، کوا ئەو "دادپەروەرییە" کە بۆ ماوەی ٣٠٠ ڕۆژ هەموو بەیانییەک لە پرسوس لە ماڵەکەی خۆیەوە دەچێتە بەردەم دادگا؟

 

ئیبراهیم حەلیل یەڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەگەڵ خزم و پارێزەرەکانی لە پرسوس سەردانی سەندیکاکانی کرد، بە چەک هێرشیکردە سەر دوکانی خێزانی شەنیاشارو لەو هێرشەدا هاوژینەکەی و دوو کوڕی کوژران و نەوەیەکیشی برینداربوو، ئامینە شەنیاشارکە هەواڵی ڕووداوەکەی بیستبوو، چووە نەخۆشخانەی پرسوس، بینی کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی کوژراون دواتر لەسێ گۆڕدا لەتەنیشت یەکتر بەخاک سپێردران و ئەندامانی خێزانەکەش نەیانتوانی جارێکی تر کۆببنەوە.

 

سەردانی پشتیوانی بۆ ئامینە شەنیاشار فراوان بوو پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە و کەمال کڵچدار ئۆغڵۆ سەرۆکی گشتی جەهەپە و سەدان ڕێکخراوی ناحکومی و مافی مرۆڤەوە سەردانیان کرد، بە هەمووانی وت کە تاکە داواکارییان دادپەروەرییە.

 

"ئەوەی ئەوان دەیکەن زوڵمە"

ئامینە شەنیاشار ڕایگەیاند، کە هەرچەندە زوڵم دەبینن، بەڵام ناگەڕێنەوە وتی: "ئێمەیان خستە زیندانەوە من و کوڕەکەم لێمان درا گرنگ نیە چەند دڵڕەقانە بێت، هەموویان ئەوەیان کرد. هیچ ڕەحمەتێکی تێدانیە، ئێستا بانگم دەکەن و دەڵێن وەرن بۆ دادگا. بۆچی دەبێ بێم بۆ دادگا؟ ئەوان منداڵەکانمیان کوشت سێ کەس کوژران و بەخاک سپێردران ماوەی ساڵێکە لێرە دانیشتوین ئەوان تەنها ئێمە دەچەوسێننەوە و ئەشکەنجەمان دەدەن با ئەوانەی ئەم کارەیان لەگەڵ ئێمە کرد، هەمان شت بژین".

 

"چ کارێکیان بە مرۆڤێکی بەساڵاچوو نەخۆش لە زینداندا هەیە؟"

ئامینە شەنیاشار تیشکی خستەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە زیندانەکان و دۆخی زیندانیانی نەخۆش و وتی: "مامەیەکی بەتەمەن دەبردرێتە نەخۆشخانە، نەخۆشە، بەڵام دەستەکانی کەلەپچە کراوەو دوو پۆلیس دەیبەنە نەخۆشخانە ئایا ئەمە دڵڕەقانەیە؟ شوێنی ئەم پیاوە پیرە لە زیندانە؟ بۆ هەموو کەسێک بۆ ئێمە دادپەروەری نییە، هیچ شتێک نییە، تەنها دڵڕەقی هەیە".