بۆنی زەوی و پیرۆزی کار لە زەیتونەکانی دێریکەوە دێت

دروێنەی زەیتون لە شاری دێریک لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز دەستی پێکردووە، سەرەڕای هەموو سەختییەکان، بەرهەمهێنەران و دانیشتووان بەردەوامن لە نەریتی ساڵان و زەیتونەکان بۆ وەرزی زستان ئامادە دەکەن.

ئاکین سرێرک

 

ماردین- لە ناوچەشاری دێریکی ماردین کۆکردنەوەی زەیتوون دەستی پێکرد، دارە زەیتوونەکان کە بە سەدان ساڵە ڕەگبستووی خاکن، لەگەڵ هاتنی پاییزدا جارێکی تر زەیتوونە بەڕەکەتەکانیان لێ کۆدەکرێتەوە، زەیتوونەکانی دێریک کە دوای ساڵێک لە ماندووبوون، ئارامگرتن و هەوڵدان کۆدەکرێنەوە و ئامادە دەبن، شوێنی خۆیان لە بازاڕەکاندا گرتەوە، بەرهەمهێنەران کە لەگەڵ تیشکی خۆردا بەرەو باخچەی میوەکان دەڕۆن، بە چنینی زەیتوون لە لقەکان دەست بە کۆکردنەوەی زەیتوون دەکەن، لە دێریک زەیتوون تەنها سەرچاوەی بژێوی ژیان نییە، بەڵکو سیمبولی ئەو کولتووری بەرهەمهێنانەشە کە نەوە بە نەوە بەردەوامە.

 

شاهیدە گوڵ کە باخچەیەکی نییە، بە کڕینی زەیتوون نەریتەکە بەردەوام دەکات و ئامادەکارییەکانی زستانی خۆی بە شکاندنی زەیتوون لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا ئەنجام دەدات.

 

ئامادەکاریکردنی زەیتوون ماندووبوون و کاری دەوێت

شاهیدە گوڵ باسی لەوە کرد، کە کۆکردنەوەی زەیتوون لە پاییزدا دەست پێدەکات و وتی: من خۆم زەیتوون دەکرێم و دەیهێنمە ئەم شوێنە، پاشان دەیشکێنم لە بەردەم ماڵەکەمدا، زەیتوونمان نییە، بەڵام باخچەی خزمەکانم هەن، ئەوان کۆیان دەکەنەوە و دەیهێننە ئەم شوێنە، من لە ئەوانی دەکڕم، دوای کڕین، دەیهێنمە ئەم شوێنە و دەیشکینم، هەر کاتێک زەیتوونم هەبێت، من ئەم کارە دەکەم.

 

شاهیدە گوڵ کە پێشتر خێزانەکەی خاوەنی داری زەیتون بوون، وتی: گوندی ئێمە هەرێمیە، ئەمانە زەیتونەکانی گوندی هەرێمیەن، کاتێک باران دەبارێت و زەیتونەکان پێدەگەن، دەست دەکەین بە دروێنەکردنیان، دروێنەی زەیتوون لە پاییزدایە، لە ئێستادا قەیرانێکی ئابووری هەیە و ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ئێمە هەیە.

 

قۆناغەکانی ئامادەکردنی زەیتوون

شاهیدە گوڵ سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە زەیتوون لە کۆکردنەوەیانەوە تا دەگەنە سەر سفڕە بە چەندین قۆناغدا تێدەپەڕن، ئەم پرۆسەیە زۆر سەختە و وتی: دروێنەکردنی زەیتوون زۆر دژوارە، زەیتوونی تایبەتی خۆم نییە، بەڵام تەنانەت شکاندنیشیان زۆر قورسە، لە کاتی کۆکردنەوەدا، قوماشی نایلۆن لەژێر ڕەزی زەیتوونەکاندا ڕادەخەن، بە سەرکەوتن بۆ سەر پەیژەکان دەست بە دروێنە دەکەن، ئەمەش کارێکی زۆر دژوارە، هیچ کارێک ئاسان نییە، پاش ئەوەی زەیتوونەکان کۆکرانەوە، هەندێکیان دەفرۆشن و هەندێکیشیان دەهێننە ماڵەکانی خۆیان بۆ ئەوەی بیفرۆشن. منیش لە ئەوان دەکڕم و دەیهێنمە ئەم شوێنە بۆ ئەوەی بیشکێنم.

 

شاهیدە گوڵ باسی لەوە کرد، کە زەیتوونەکانی دێریک لە ڕووی کولتوور و ماندووبوونەوە شوێنێکی گرنگ دەگرن و لەسەر قۆناغەکانی ئامادەکردنی زەیتوونی وتی: پێش هەموو شتێک زەیتوونی ڕەش هەڵدەبژێرین و دەریان دەهێنین، پاشان بە ڕێگەی پاڵووک پاکیان دەکەینەوە. دوای ئەمە، دەست بە شکاندنیان دەکەین، وەکو هەنگاوێکی کۆتایی، دەیانخەینە ناو ئاوەوە بۆ ئەوەی پێبگەن، دوای ئەوەی لە دوو یان سێ هەفتەدا پێدەگەن، خوێیان تێدەکەین و دەیانخەینە ناو قتوی بچووکەوە، ئەوەی زیاترە دەفرۆشن لەسەر بنەمای پێویستی هەندێکیشی بۆ خۆیان هەڵدەگرن.

 

ژنان خاوەنی باری گرانن

شاهیدە گوڵ باسی لەوە کرد، کە لە کۆکردنەوەی زەیتوونەوە بگرە تا ئامادەکردنیان چەندین سەختی هەن و وتی: ئێمە لە کاتی کۆکردنەوە و شکاندنی زەیتووندا چەندین سەختی دەچێژین، بۆ نموونە من بە تەنها زەیتوون دەشکێنم، بەڵام لە کاتی شکاندنیاندا، پشت و دەستەکانی مرۆڤ زۆر ئازار دەچێژن، پاشان ئازاری ئەو ئەنجامانە دەچێژین، لە بەیانییەوە دەست پێدەکەم، تا ئێوارە کار دەکەم، پاشان دەچمەوە ماڵەوە و کارەکانی ماڵەوە دەکەم، کارەکانی ژنان هەرگیز کۆتایی نایەت، ژنان بەرپرسیارێتییەکی گەورەیان خستووەتە سەر شانەکانیان، من پێوانەیەکی زەیتوونم بە حەوت ملیار (لیرەی تورکی) کڕی، بەڵام ئەمە بۆ ئێمە بەش ناکات، لەبەر ئەوەی زەیتوون بە شێوەیەکی سروشتی دەچێنرێن و ئێمە خۆمان دروستی دەکەین، ئەوان سروشتیترن و تامیشیان خۆشترە، لە زەیتوونی ڕەش زەیت دروست دەکەین و پاشان دەی فرۆشین، هەروەها ڕۆنی زەیتوون بۆ تەندروستی زۆر باشە.