بۆ نابیستان فێری زمانی ئاماژە بوو پاشان ڕێکخراوێکی دامەزراندا

لە مۆرتینیا، بۆ کەسانی نابیست، لالە کابر خۆی فێری ژمانی ئاماژە کردو ڕێکخراوی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی ڕامای دامەزراند.

خەدیجە شیخنا

 

مۆریتانیا- کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت پێویستیان بە پەروەردەی تایبەت هەیە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی تەندروست بژین، لالە کابر، سەرۆکی ڕێکخراوی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی ڕاما و وەرگێڕێکی زمانی ئاماژە، ڕایگەیاند، کار دەکات بۆ هۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگە لە کەسانی نابیست.

 

لالە کابر ئاماژەی بەوەکرد، هەوڵی زۆری داوە بۆ کەسانی نابیست و وتی: لە ساڵی ٢٠١٠ ئامادەی ماڵی دروستکەری فیلم بووم و فێری دەرهێنانی فیلم بووم، لەو کاتەدا، ئەفسەری ڕاگەیاندنی کۆڕبەندی مۆریتانیا بۆ نابیستایانم ناسی، کە کۆمەڵەیەکی تایبەتمەند بوو لە تێکەڵکردنی کەسانی نابیست لەگەڵ کۆمەڵگادا، وتی: وەک خۆبەخشێک کارم کرد لەو کۆمەڵەیەی کە نابیستایان فیری کۆمپیوتەر دەکات و حەزم لە زمانی ئاماژە بوو و بڕیارم دا فێری ببم.

 

"هەبوونی کەسانی نابیست هانی دام لە بەرامبەر هەرکەسێک بوەستم"

لالە کابر ڕایگەیاند بە سایەی چوار ساڵی کارکردنی وەک خۆبەخشێک لە کۆمەڵەکەدا، پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ گروپەکەدا دامەزراندووە و دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لە کێشەکانیان و چووەتە ئەو بوارەی کە بایەخی پێداوە، بۆ ئەو کەسانەی نابیستن داوای یارمەتییان لێکردم لە کۆنفرانس و فۆڕمەکاندا، لە سەرەتادا بوێری ئەوەم نەبوو بچمە بەردەم ئامادەبووان، بەڵام هەبوونی کەسانی نابیست هانی دام بەرامبەر هەرکەسێک بوەستم، باوەڕم بە وەرگێڕان هەبوو لە فیستیڤاڵەکان و کۆنفرانسەکاندا، هانی دام بەدوای ئازارەکانیان بگەڕێم و لە بواری ڕاگەیاندن کاربکەم.

 

"نابیستان وەک کەسنای دیکە خاوەن مافن"

لالە کابر وتیشی: لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمەڵەکە یەکەم هەنگاوم بۆ وێنەکێشان و دوورین ناوەو خولی پەروەردەم ڕێکخستووە، کارمان کردووە بۆ ئەو کەسانەی نابیستن بۆ ئەوەی دەستیان بگات بە کۆمەڵگە، بۆ گۆڕینی هۆشیاری، چونکە نابیستان وەک کەسانی دیکە خاوەن مافن.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، لالە کابر وتی:هیچ ئامارێکی دروست دەربارەی کەسانی نابیست و خاوەن پێداویستی تایبەت لەبەردەست نییە، هیچ ڕێگایەک نییە بۆ یارمەتیدانیان، ناکرێت کێشەکانیان پشتگوێ بخرێن، هەروەها ئامۆژگاری دەدات لەسەر گرنگی پشکنینی بۆماوەیی پێش هاوسەرگیری چونکە کەمئەندامبوون بە شێوەیەکی زۆر پەیوەندی بە هۆکارە بۆماوەییەکانەوە هەیە و ئامۆژگاری تایبەتی داوە بە دایکان و باوکان کە ئەگەر منداڵی نابیستیان هەیە، ئەوا دەبێت فێری زمانی ئاماژە ببن بۆ ئەوەی بتوانن بە دروستی مامەڵە بکەن.