بۆ دەستەبەرکردنی منداڵێکی تەندروست دەستەی ژنان بەردەوامە لە هەڵمەتەکانی

کارگێڕی نوسینگەی پاراستنی منداڵ لە دەستەی ژنان لە کانتۆنی عەفرین -شەهبا لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دووپاتی کردەوە،بە ئامانجی دەستەبەرکردنی منداڵێکی تەندروست و بەمەبەستی ژیان لە ژینگەیەکی سەلامەت و ژیانێکی ئازادو شکۆمەندانە، چالاکییەکانی هەڵمەتی ن

ڕوبارین بەکر

 

شەهبا- بە دروشمی "چاکبوونەوە و پاراستن، گەشەپێدان و هۆشیاری، بۆ منداڵێکی تەندروست"، نوسینگەی پاراستنی منداڵ لە دەستەی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ٢١ی ئاب، هەڵمەتێکی تایبەتی بۆ پشتیوانیکردنی منداڵان لە ڕووی دەروونی، کۆمەڵایەتیی و تەندروستییەوە دەستپێکرد و بە مەبەستی دروستکردنی ژینگەیەکی هۆشیار کە لێهاتوویی و تواناکانیان بەرز بکاتەوە، و ئەم هەڵمەتە تا ١٩ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت.

 

ڕەحاب جەبو، کارگێڕی نوسینگەی پاراستنی منداڵان لە دەستەی ژنانی کانتۆنی عەفرین-شەهبا ڕایگەیاند، لەبەر ڕۆشنایی ئەو شەڕانەی لە جیهاندا ڕوودەدەن، مافەکانی منداڵان پێشێل دەکرێن و دەقۆزرێنەوە، بەو پێیەی منداڵان بەر هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەکەوێت و ئیستغلالکردن لە ئەنجامی ئەو شەڕانەی کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ژیانیان هەبووە، بۆ نموونە ئەو قەیرانەی کە لە سووریا ڕووبەڕوویان بووەتەوە، بۆ ماوەی ١٣ ساڵ، منداڵانی لە سەرەتاییترین مافەکانیان زەوت کردووە، لە کاتێکدا منداڵان پێویستیان بە پاراستن و گرنگیدانێکی زیاترە.

 

"خۆبەڕێوەبەری یاسایەکی بۆ پاراستنی منداڵان ڕاگەیاند"

سەبارەت بەو چاودێریەی کە لەلایەن خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکەوە بۆ منداڵان پێشکەش دەکرێت، ئاماژەی بەوەکرد، سەرەڕای ئەو هەلومەرجەی کە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەریکەوتوون، خۆبەڕێوەبەری دەرکردنی یاسایەکی بۆ پاراستنی منداڵان ڕاگەیاند، ئەو ڕێککەوتنەی کە لە نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و هێزەکانی سووریای دیموکراتیکدا ئەنجامدرا، کە تێیدا پاراستنی منداڵان لە هەموو جۆرە ئیستغلالکردن و پێشێلکارییەک لە شەڕە چەکدارییەکان دەپارێزرێن و لەسەر ئەم بنەمایە، دەستەی پاراستنی منداڵان لە چوارچێوەی دەستەی ژنان پێکهێندرا.

 

وتیشی: پێشتر یاسای ژنانمان دامەزراندووە بۆ پاراستنیان لە قڕکردن و پاراستنی مافەکانیان، ئێستا یاسایەکمان دامەزراندووە بۆ پاراستنی منداڵان و پاراستنی مافەکانیان و پشتیوانیکردنیان لە هەموو ڕوویەکەوە، هەروەها هەڵمەتێکمان بۆ پاراستنی منداڵان و پاراستنی مافەکانیان داناوە کە بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت.

 

سەبارەت بەو سەختییانەی کە دەستەی ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە، ڕەحاب جەبو ڕایگەیاند، لە ناوچەکەدا کولتوورێکی کۆن هەیە کە کۆمەڵگەکانی لەسەر دامەزراون و ئەم کولتوورە کاریگەری لەسەر پاراستنی مافەکانی منداڵان هەیە هەر بۆیە ئێمە بەدەستییەوە دەناڵێنین، عەقڵیەتێک کە تا ئێستاش لە مێشکی بەشێک لە ئەندامانی کۆمەڵگەدا هەڵکەندراوە، ئامانجی ئەوەیە گوێ نەگرین بۆ بیروڕای منداڵان، بەڵکو بە هۆشیارکردنەوە و بڵاوکردنەوەی کولتووری پاراستنی منداڵ، هەوڵدەدەین ئەو عەقڵیەتە بگۆڕین.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، کار و هەڵمەتەکەیان بەردەوامە، وەک سەردانیکردنی خێزان و خوێندنگەکان بۆ بەدواداچوون بۆ بارودۆخی منداڵان، ئەمە جگە لە کۆکردنەوەی ئامار لەسەر ڕێژەی کاری منداڵان لە چوارچێوەی عەفرین- شەهبا، و لەسەر بنەمای ئەوەش بەرنامەیەک دادەڕێژرێت بۆ بەدواداچوون بۆ کاروباری ئەو منداڵانە و گەڕاندنەوەیان بۆ خوێندن دەکات، بەو پێیەی ئەوان بونیادنەری داهاتوون و ئەوانەن کە پشتیان پێدەبەسترێت کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیک دروست بکەن.