بە دەنگی زەنگی شەڕ هێڵی بەرگری بەهێز دەکرێت

هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگە-ژنان کە ڕژانە سەر شەقامەکان و گەڕەکەکانیان لە مەترسی چەتەکانی داعش پاراست، ڕایانگەیاند، چەتەکانی داعش هێزێکی تیرۆریستین و هەڕەشەن بۆ سەر هەموو مرۆڤایەتی "پێویستە کۆمەڵگای ئێمە لە مەترسی چەتەکانی داعش ئاگادار بێت و وڵات و خاکەکەمان لە چەتەکان بپارێزین".

هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگە-ژنان کە ڕژانە سەر شەقامەکان و گەڕەکەکانیان لە مەترسی چەتەکانی داعش پاراست، ڕایانگەیاند، چەتەکانی داعش هێزێکی تیرۆریستین و هەڕەشەن بۆ سەر هەموو مرۆڤایەتی "پێویستە کۆمەڵگای ئێمە لە مەترسی چەتەکانی داعش ئاگادار بێت و وڵات و خاکەکەمان لە چەتەکان بپارێزین".

 

عەبیر محەمەد

قامیشلۆ- هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگە-ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان خۆیان ڕێکخستووە و هەموو هێزە کۆمەڵگەییەکان دەگرێتەوە، کاتێک شەڕ یان هێرشێک دژی خاکی ڕۆژئاوای کوردستان هەڵبگیرسێت، هەموو ئەو ژنانەی لە هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگەیی ژناندا جێگای خۆیان دەگرن، دەستبەجێ لە شەقامەکان و گەڕەکەکاندا بڵاودەبنەوە و کۆمەڵگەکەیان دەپارێزن، ئەو ژنانەی تێیدا بەشدارن، بە نەبەردییەوە پێشەنگایەتی کۆمەڵگەکەیان دەکەن، لە ٢٠ی کانوونی دووەمدا کاتێک چەتەکانی داعش لە زیندانی غوێران لە حەسەکە هێرشیان کرد، هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە و هێزەکانی پاراستنی ناوخۆ، کۆمەڵگەیان پاراست، بۆ ئەوەی کۆمەڵگە لە مەترسییەکانی هێرشی چەتەکانی داعش بپارێزرێت، هێزی پاراستنی کۆمەڵگە-ژن (HPC-JIN) دەستیان بە ئەرکەکانیان کرد و بە شەو و ڕۆژ سەرەڕای سەرما و مەترسییەکان پاراستنی خاکەکەیان کرد.

 

ئەو ژنانەی پاراستنی قامیشلۆیان دەکرد لە چەتەکانی داعش بۆ ئاژانسی نوژنها دووان.

 

"گەلەکەمان سەرچاوەی هێزمانە"

خەلیە حسێن، ئەندامی هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگە-ژنان لە گەڕەکی قەدوربەگی شاری قامیشلۆ وتی: "ئێمە بەڵێنمان بە ڕێبەر ئاپۆ داوە کە دەست لە خاکەکەمان هەڵناگرین و ڕێبازەکەی بەردەوام دەکەین، ئەمڕۆ بۆ پاراستنی گەڕەکەکەمان لە هێرشەکان ئەم دواییەی داعش بۆ سەر زیندانی غویران هاتووینەتە شەقام، هەتا ژن مابێت ئێمە کۆمەڵگەکەمان دەپارێزین و دەست لە خاکەکەمان بەرنادەین، چەتەکانی داعش چیان لە ئێمە دەوێت، بۆچی دەوڵەتانی نێودەوڵەتی کە بانگەوازی مافی مرۆڤ دەکەن ئێستا بێدەنگن؟، لە ٢٠ی کانوونی دووەمەوە هێرشەکان دەستیپێکردووە و شەهید و بریندار هەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێک دەنگی هەڵنەبڕیوە، دەبوو لەگەڵ باشوری کوردستان یەکمان بگرتایە، بەڵام دەسەڵات لەوێ هاوکاری چەتەکان و دەوڵەتی تورکیا دەکات، ئێمە هێزە خۆڕاگرەکانمان کردووەتە پشتیوانی خۆمان و وەک هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگە-ژنان هاتووینەتە سەر شەقامەکان و کۆمەڵگاکەمان لە مەترسییەکان دەپارێزین".

 

"داعش هێزێکی تیرۆریستییە، مەترسییە بۆ سەر هەموو هەرێمەکە"

ئیمان عەلی، ئەندامی هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگە-ژنانی قامیشلۆ، بۆچوونی خۆی سەبارەت بە پاراستنی خاکەکەی لە دوژمنان خستەڕوو وتی: ئێمە ئێواران بۆ پاراستنی گەڕەکەکان دەچینە دەرەوە، کاتێک کەسێک دەچێتە گەڕەکەکانەوە ئێمە دەیانپشکنین و ناسنامەکانیان کۆنتڕۆڵ دەکەین، ڕاستە شەڕ لە حەسەکە ڕوویدا، بەڵام چەتەکانی داعش هێزێکی تیرۆریستین و نابێت بە خەمساردییەوە سەیر بکرێن.

 

هەروەها وتیشی دەبێت هەموو هاوڵاتیەک پارێزگاری لە گەڕەک و ماڵی خۆی بکات و ئاگاداری شانە نوستووەکانی چەتەکان بن، دەبێت وریا بین و هەمیشە کۆمەڵگەکەمان دەپارێزین، "لەم کاتانەدا بەرپرسیارێتی هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگە-ژنان زیاتر دەبێت، چونکە ئەرکی ئێمەیە کە کۆمەڵگا بپارێزین، ئێمە داوا لە هەموو ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکەین و دەڵێین، کە پێویستە ئەم کۆمەڵگەیە بپارێزین".

 

"سەرکەوتن بۆ ئێمەیە"

هەدیە موسا ئەندامێکی دیکەی هێزەکەیە و وەک دایکێک لەو شەوە ساردانەوە سڵاو بۆ هەموو شەڕڤانان و منداڵەکانیان لە سەنگەرەکانی شەڕدا دەنێرێت و دەڵێت: ئێمە درێژە بە ڕێبازی ئەوان دەدەین، چەندین ڕۆژێک و ساڵ لە شەقامەکان دەمێنینەوە، لەژێر سەرما و گەرمادا پشتیوانی لە شەڕڤانانمان دەکەین، ئێمە بەڵێنمان بە شەهیدەکانمان داوە کە شوێنپێی ئەوان هەڵدەگرین و پەشیمان نابینەوە، ئێمە دایکی ئەو شەڕڤانانەین لە شەڕدان و وەک ئەوان بەرگری دەکەین و کۆمەڵگاکەمان دەپارێزین، دەوڵەتی تورک چەتەکانی بەردەداتە هەرێمەکەمان تا یەکڕیزیی گەلان تێکبدات، ئێمە وەک دایکان بەڵێنی خۆمان نوێ دەکەینەوە و هیوای سەرکەوتن بۆ شەڕڤانان و گەلەکەمان دەخوازین.

 

ت.پ