بۆ پاراستنی گەڕەکە دێرینەکانی سلێمانی لیژنە پێکدەهێندرێت

لیژنەیەکی پسپۆڕ بۆ پاراستنی گەڕەكە دێرین و كەلەپوورییەكانی سلێمانی بەپێی یاسای بەركار پێكدەهێنرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ڕاگەیەندراوی قائیمقامییەتی سلێمانی، بۆ پاراستنی شوێنەوار و کەلەپووری شارەکە کە بەشێکە لە مێژوو نابێت لەناوبچن، بۆیە یاسای 5ی ساڵی 2021 کە بۆ پاراستنی کەلەپور و شوێنەوارەکانی هەرێمی کوردستانە وەک خۆی لەشاری سلێمانی جێبەجێدەکرێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە سلێمانی لیژنەیەک لە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا، بە نوێنەرایەتی(شارەوانی، شوێنەوار، زانکۆی سلێمانی، هاتووچۆ) بۆ پێداچوونەوە بە رێنماییەکان پێکدەهێنرێت و هەر رێنماییەک پێچەوانەی یاساکەبێت کاری پێناکرێت و رێگەنادەین چیتر مێژووی گرنگی شارەکەمان تێکبدرێت، چونکە ناسنامەی شاری سلێمانین.