عەزیزە حسۆ: کورد بە یەکێتی سەرکەوتن مسۆگەر دەکات

عەزیزە حسۆ، بەڕێوەبەری نوسینگەی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک- پەیەدە، ئاماژەی بەوەکرد گەلی کورد بە بارودۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕن و پێویستە کوردەکان بە ڕۆحێکی نەتەوەیی هەڵسوکەوت بکەن و هاوپەیمانی خۆیان پێکبهێنن.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە-لە سەدەی ٢١دا، بۆ ئەوەی گەلی کورد ببێتە خاوەن ناسنامە، بە ڕەنگ و کولتووری خۆیان خۆیان بەڕێوەببەن، زۆر گرنگە کە پێگە بەدەست بهێنرێت، لەبەر ئەم هۆکارە، پێویستی بە یەکگرتوویی کوردەکان و گۆڕانکاری لە بیرکردنەوەی دابەشبوون هەیە، عەزیزە حسۆ، بەڕێوەبەری نوسینگەی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک –پەیەدە وتی: یەکگرتوویی سەرکەوتن مسۆگەر دەکات، نموونەی ئەمە دەستکەوتەکانی هەڵبژاردنەکانی باکووری کوردستانە.

 

"یەکێتی سەرکەوتن مسۆگەر دەکات"

عەزیزە حسۆ پیرۆزبایی سەرکەوتنی پارتی دەمی لە هەڵبژاردنەکانی باکووری کوردستان کرد و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سەرکەوتنی پارتی دەم ڕاستی یەکگرتوویی کورد و بەرخۆدانیان لە باکووری کوردستان نیشان دا. ئەو ڕاستییەی کە گەلی کورد لە باکووری کوردستان ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و فشارێکی گەورە دەبنەوە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە، بەڵام ئەمجارە وەک ساڵانی ڕابردوو نەبووە، گەلی کورد بە یەکگرتوویی سەرکەوتنی مسۆگەر کرد، ئەمە هەنگاوێکی پیرۆز و سەرکەوتووە، وەک پێکهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان پشتیوانی لە گەلی باکووری کوردستان دەکەین و پێیان دەڵێین بژی یەکێتی، بە یەکگرتوویی پێکهاتەکان، دەستکەوتە پیرۆزەکان پارێزراون، کاتێک یەکگرتوویی دامەزراوە، هێز، ئیرادە،، بوون و سەرکەوتن مسۆگەر دەکرێت، بە یەکگرتوویی شکست بە پلانەکانی جینۆساید دەهێنین و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین.

 

"فەلسەفەی ئۆجالان داوای یەکێتی دەکات"

عەزیزە حسۆ تیشکی خستە سەر فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە خۆی لەسەر یەکێتی بونیاد ناوە و وتی: فەلسەفەی ئۆجالان هەمیشە داوای یەکێتی دەکات، بەتایبەتی یەکێتی گەلی کورد،وەک پێکهاتەکانی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەم فەلسەفەیە بە پێویست دەزانین و پشتیوانی لە یەکێتی کوردەکان دەکەین، یەکێتی گرنگە بۆ بونیادنانی ژیانێکی دیموکراتیک و ئازاد، بۆیە پلانی جینۆساید لە دژی یەکێتی کوردەکان جێبەجێ دەکرێت، بۆ ئەوەی ئەم پلانانە نەگەنە ئامانجەکەیان، پێویستە هۆشیاری بگۆڕدرێت.

 

"خیانەت مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر چارەنووس و بوونی گەلی کورد"

عەزیزە حسۆ باسی لەوە کرد، پەدەکە لە مێژەوە شەڕی دژی کورد کردووە و دەستی خوستووەتە دەستی دوژمن وتیشی: پەدەکە لە هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی کورد جێگای گەورەی گرتووە، لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا بەشداری لە هێرشی دژ بە گەریلاکانی ئازادی کردووە، لە ساڵی ٢٠٢١ەوە، پێگەی هاوکارییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەر بەهێزتر کردووە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە، بەداخەوە ئەمە شەرمەزارییەکی مێژووییە، چارەنووسی کوردەکان پشت بە یەکێتی دەبەستێت، بۆیە خیانەت مەترسییەکی گەورەیە بۆ بوون و چارەنووسی گەلی کورد.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا عەزیزە حسۆڕایگەیاند، شەڕی کورد جێگای دڵخۆشی دوژمنانی کوردە و دوژمن هەمیشە ویستوویەتی کوردەکان لەگەڵ یەکتری شەڕ بکەن، بەم شێوەیە ڕێگە بە کوردەکان دەدات کە شەڕی بوونی خۆیان بکەن، با باش بزانرێت کە دوژمن هەرگیز دۆست نابێت.