"زیرەکی دەستکرد ئەگەر نەزانی بەکاری بهێنیت کۆمەڵگە بەرەو هەڵدێر دەبات"

زیرەکی دەستکرد کە هەندێک کەس سوودیان لێبینیوەو بۆ بەرەوپێشچوونی کارەکانیان، لەهەمانکاتدا لای هەندێک کەس بە خراپی بەکاردەهێندرێت، ئاوارە نەورۆز توێژەری دەروونی دەڵێت: ئەگەر نەزانی بەکاری بهێنیت کۆمەڵگە بەرەو هەڵدیر دەبات.

میهرەبان سەلام

 

هەڵەبجە-لەم ساڵانەی دواییدا، زیرەکی دەستکرد (Artificial Intelligence – AI) بووەتە یەکێک لە گرنگترین تەکنەلۆژییەکانی سەردەمی نوێ. ئەم تەکنەلۆژییە بە خێرایی لە ژیانی ڕۆژانەماندا بڵاو دەبێتەوەو کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر خوێندن، کار، تەندروستی، میدیا و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان داناوە.

 

ئەگەر مرۆڤ بتوانێت تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی دروست بەکاربهێنێت و لە هەمانکاتدا ڕێنمایی یاسایی و ڕەوشتی بۆ دابین بکات، زیرەکی دەستکرد دەتوانێت ببێتە ئامڕازێکی بەهێز بۆ خزمەتکردن بە کۆمەڵگە و پێشخستنی ژیانی مرۆڤ.

 

زیرەکی دەستکرد چییە؟

زیرەکی دەستکرد بریتییە لە سیستەم و بەرنامەکانی کۆمپیوتەر کە دەتوانن هەندێک کار ئەنجام بدەن کە پێشتر پێویستیان بە توانای مرۆڤ هەبوو، وەک فێربوون، شیکردنەوەی زانیاری، ناسینەوەی دەنگ و وێنە، و دروستکردنی دەق و ناوەڕۆک، بەڵام لەگەڵ سوودەکانی هەندێک کەس بۆلاەنی خراپ بەکاری دەهێنن و کێشە دروست دەکات، یاخود شتی نەشیاو دەخەنە کۆمەڵگەوە.

 

کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکان

ئاوارە نەورۆز توێژەری دەروونی سەبارەت بە سوودو زیانەکان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ زیرەکی دەستکرد قسەی بۆ ئاژانسەکەمن کردو وتی :بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد ئەگەر بتەوێت بەکاری بهێنیت، سودی ئەرێنی هەیەو لەرووی ئیداریەوە بەتایبەتی کە سودی ئیجگار زۆری هەیە، ئەم زیرەکی دەستکردە دەبێت واتایەک وەربگرێت چونکە بەکارهینانی زیاد وادەکات کەسەکە تەمەڵ ببێت و وادەکات خۆی مانوو نەکات، بەڵام ئەگەر بەردەوام بێت ئەوا ناتوانێت خۆی ماندوو بکات و سودی هەبێت، کاریگەرییە نەرێنییەکان ئەوەیە منداڵ بەکاری دەهێنێت، لەگەڵ ئەو سوودانەشدا، بڵاوبوونەوەی زیرەکی دەستکرد هەندێک نیگەرانی دروست کردووە، یەکێک لەو نیگەرانییەکان کاریگەرییەکەیەتی لەسەر هەندێک جۆری کار، چونکە سیستمە زیرەکەکان دەتوانن هەندێک ئەرکی دووبارە و ئۆتۆماتیکی بەجێبهێنن، هەروەها مندالان بەشێکی گرنگی کۆمەڵگەن و بەکاری دەهینین.

 

ئاوارە نەورۆز ئاماژەی بەوەدا کەپێویستە لە ژێر چاودێری و ڕێنمانیی دایک و باوک بێت، چونکە بەکارهێنانی زیاد لە  پێویست زەرەوە و زیانی زۆرە، ئێستا بمانەوێت و نەمانەوێت منداڵ پێویستی بەوەیە خۆی بەدوای شتدا بگەڕێ، چونکە دنیای منداڵ لە دنیای گەورە جیاوازترەو پێویستە پشت بە نامیلکەو گۆڤار ببەستێت،  نەوەک شت بە ئامادەیی بیتە بەردەستی، دەنگ و ڤیدیۆی ساختە دەتوانێت وا لە خەڵک بکات جیاکردنەوەی ڕاستی لە درۆ ئەستەمتر بێت. بەتایبەت ئەنیمەیشنی منداڵان.

 

"دەبێت لەلایەن کۆمپانیاو دامەزراوەکان بەرپرسیارانە بەکاربهێندرێت"

ئەوەشیخستەڕوو کە پاراستنی تایبەتمەندی و داتای کەسیش یەکێکی ترە لە بابەتە گرنگەکان، بۆیە پێویستە کۆمپانیا و دامەزراوەکان بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە و یاسایی لە AI بەکاربهێنن وتی: ئەنیمەیشن هەیە میوەیەو جەندەها بابەتی جیاوازی لەسەر دروست دەکرێت، بەمنداڵان نامۆیەو بەدنیای گەورەو بەدنیای منداڵیش بەکارهێنانی میوە لە ئامۆژگاری وانەکات منداڵ سڵ بکات، ئێمە گەورەین و قبوڵ کراوەو بەڵام دنیای منداڵ جیاوازەو گەورەکان دەبێت بەردەوام لە وەڵام بن و مێشکی منداڵ هێشتا پڕ نییەو ئەمە دەبیتە هۆی بیرکردنەوەی زۆر، داوا لەو کەسانە دەکەم کە ئەنیمەیشن دروست دەکەن کەمتری بکەنەوەو بیسرنەوە چونکە زیانی زۆرترە وەک لە سوود.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا ئاوارە نەورۆز وتی: زیرەکی دەستکرد دەتوانێت ببێتە هۆی پێشکەوتنی زۆر لە کۆمەڵگەدا، بەڵام لە هەمانکاتدا پێویستی بە بەکارهێنانی بەرپرسیارانە و ئاگاداریی کۆمەڵایەتی هەیە، گرنگترین پرسیار ئەوە نییە کە ئایا AI دەبێت بەکاربهێنرێت یان نا؛ بەڵکو ئەوەیە چۆن و بۆ چی بەکاربهێندرێت.