زیندانیانی زیندانی ڕودسەر بەشداری هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" دەکەن
زیندانیانی زیندانی ڕودسەر وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە زیادبوونی پرۆسەی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان، بەشدارییان لە هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" کرد.
ناوەندی هەواڵ
هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لە سێدارەدان"، هەڵمەتێکی مانگرتن لە خواردنە کە لەلایەن زیندانیانەوە لە سێشەممەی هەموو هەفتەیەکدا ئەنجام دەدرێت، ئەم هەڵمەتە لە شووباتی ساڵی ٢٠٢٣ لە ناڕەزایەتی بەرامبەر سزای لەسێدارەدانی نامرۆڤانە لە زیندانی قزلحسارەوە دەستیپێکرد و بە یەکگرتنی زیندانە جیاوازەکان هەڵمەتەکە فراوانتر بوو.
ئەمڕۆ ٢٣ی کانوونی یەکەم، زیندانیانی زیندانی ڕودسەر لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بڵاوبوونەوەی سزای لەسێدارەدان لە ئێران، بەشداری هەڵمەتی " سێشەممەکانی نا بۆ لە سێدارەدان" دەکەن.
هەربۆیە زیندانیانی زیندانی ڕودسەر، ڕۆژی ٢٤ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ لەگەڵ زیندانەکانی دیکە، بەشداری لەم هەڵمەتەی مانگرتن لە خواردن دەکەن.
لەگەڵ پەیوەستبوونی زیندانی ڕودسەر بە هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان"، ژمارەی زیندانە بەشداربووەکانی ئەم هەڵمەتە گەیشتووەتە ٢٨ زیندان.