زیندانی فاتمە ئۆزبای کە نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە چارەسەر ناکرێت

فاتمە ئۆزبای کە نەخۆشی سەختی هەیە، لە زیندانی ژنانی شاکران ڕاگیراوە، هەرچەندە شێرپەنجەی هەیە، بەڵام پشکنینە ڕۆتینییەکانی ئەنجام نادرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

فاتمە ئۆزبای، زیندانییەکی نەخۆشی سەختە، لە زیندانی ژنانی شاکران ئالیاگایا لە ئیزمیر ڕاگیراوە و هەرچەندە لە لیستی زیندانیانی نەخۆشی سەختدایە، چارەسەری بۆ ناکرێت، فاتمە ئۆزبای ماوەی ٢٨ ساڵە زیندانی کراوە و لە بەشی ئۆنکۆلۆژی نەخۆشخانەی دەوڵەتی یەشیلیورت چارەسەری شێرپەنجەی مەمکی بۆ دەکرێت، بە هۆی نەخۆشییەکەیەوە هەر ٦ مانگ جارێک دەچێتە پشکنین، لە ڕێگەی پارێزەرەکانییەوە، بنەماڵەکەی ئاگادار کردەوە کە سەرەڕای هەموو هەوڵێک، چارەسەری بۆ ناکرێت.

 

تووشی فشاری دەروونی بوو

فاتمە ئۆزبای ئاماژەی بەوەکردووە، کاتێک داواکاریان پێشکەش بە بەڕێوەبەری یەکەم کرد بۆ دواکەوتنەکان، داواکاریەکەیان جێبەجێ بووە، بەڵام لەم دواییانەدا داواکاریەکەیان بە هیچ شێوەیەک جێبەجێ نەکراوە.

 

فاتمە ئۆزبای بە زۆر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ئیزمیر، نەبراوە بۆ بەشی پەیوەندیدار کە لەوێ چارەسەری بۆ دەکرێت و بەهۆی ئەوەی لەم نەخۆشخانەیە تۆمار نەبووە، بردراوە بۆ زیندان، فاتمە ئۆزبای باسی لەوەش کرد کە لەم پرۆسەیەدا تووشی فشاری دەروونی بووە.

 

جگە لە شێرپەنجەی مەمک، گرێی قورگ، کێشەی بڕبڕەی پشت و ملی هەیە، هەروەها شێرپەنجەی خورانی ئێسکی هەیە،  دیاری کرا کە ئەو دەرمانانەی فاتمە ئۆزبای بەهۆی شێرپەنجەوە بەکاری دەهێنێت دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئێسکەکانی و بەو هۆیەوە مەترسی شکانی ئێسکەکانی هەیە.

 

بنەماڵەی فاتمە ئۆزبای ڕایانگەیاند، کچەکەیان کە ٢٨ ساڵە زیندانی کراوە، چارەسەر ناکرێت، بەتایبەتی نەخۆشییەکی وەک شێرپەنجە ناتوانرێت لە بارودۆخی زینداندا چارەسەر بکرێت، پێویستە فاتمە ئۆزبای ئازاد بکرێت بۆ چارەسەرکردن لە دۆخێکی تەندروستدا.