زەینەب کناجی لە مەخموور بەبیرهێندرایەوە

بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی گەنجی کامپی پەنابەرانی مەخموور، لە یادی ٣٠ ساڵەی تێکۆشەرو فیداکاری گەلەکەی زەینەب کناچی ناسراو بە زیلان کناچی بەبیرهێندرایەوە.

مەخموور

 

بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی گەنجی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور"، تێکۆشەرو فیداکاری گەلەکەی زەینەب کناچی ناسراو بە زیلان، بە ٣٠یەمین ساڵیادیدا بە زنجیرەیەک چالاکی بەبیرهێندرایەوە.

 

تەڤگەری ژنانی گەنجی مەخموور لەژێر دەستپێشخەریی 'ئێستا کاتی ژنانە' بۆ یادی شەهید زیلان زنجیرەیەک بۆنەی دوو ڕۆژەی ئامادە کردووە.

 

ڕێوڕەسمی یادکردنەوە لە دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. دوای بێدەنگی، نامەکەی شەهید زیلان خوێندرایەوە. دوای خوێندنەوەی نامەکە بینەری سینەفزیۆنێک بوو کە لەسەر ژیان و ئەزموونی شەهید زیلان و هەڤاڵانی ئامادەکرابوو.

 

ڕێوڕەسمی یادکردنەوەکە بە دروشمی "شەهید نامرن"، "بژی ڕێبەر ئاپۆ" کۆتایی هات.