زەینەب کارامان دەستگیرکرا

زەینەب کارامان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە کە لە چوارچێوەی دۆسیەی کۆبانێدا دادگایی دەکرا، دەستگیرکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

زەینەب کارامان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە"، کە لە چوارچێوەی دۆسیەی کۆبانێدا دادگایی دەکرا و بڕیاری دەستگیرکردنی هەبوو، ئێوارەی سیشەممە ٢٨ی کانونی یەکەم لە ناوچەی ئوزونکوپری ئەدرنە دەستگیرکرا.

 

لە دۆسیەی کۆبانێ کە تا ئێستا بەردەوامە، بە فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکانی پێشووتری هەدەپەوە ١٠٨ ئەندام و بەرپرسی هەدەپە دادگایی دەکرێن و ٢١ کەسیان ئێستا لە زینداندان.