زولەیخە عەبدی: پێویستە ژنان لە دژی شەڕی تایبەت بوەستن

زولەیخە عەبدی باسی لە زیادبوونی ئیستاتیک کرد و ڕایگەیاند، گرنگە ژنان لە ڕووی بیرەوە خۆیان بەهێز بکەن بۆ ئەوەی بتوانن بەرامبەر ئەو شەڕە تایبەتە بوەستن کە دژی ژنان بەڕێوەدەچێت.

سیبیلیا ئیبراهیم

 

ڕەققە-دیاردەی ئیستاتیک، سیاسەتێکە کە دەوڵەتە سەرمایەدارەکان دژی ژنان بەکاریدەهێنن بۆ ئەوەی سەرقاڵیان بکەن لە واقیعی خۆیان دووریانبخەنەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە پووچەکاندا، لەم دواییانەدا دیاردەی نەشتەرگەری جوانکاری زۆر خێرا بووە، ناوەندەکانییان لە هەموو جیهاندا بڵاوبوونەتەوە، ئەمە له کاتێکدایه که شۆڕشێکی جیهانی به ناوی ژن، ژیان، ئازادی هەیە، هەروەها نەشتەرگەری جوانکاری سیاسەتێکە بە ئامانجی دوورخستنەوەی ژنان لە شۆڕش و ڕاستی سروشتی خۆیان، گەیشتووەتە ئاستێک نەک تەنها بۆ ئەنجامدانی هەندێک ڕێکخستن لە جەستە و دەموچاودا، بەڵکو بۆ گۆڕینی تەواوەتی شێوەی کەسەکەیە.

 

ئیستاتیک بووەتە بابەتێکی سەرەکی لە مێشکی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا, بۆ ئەوەی ڕێگری لەم سیاسەتە بکرێت، پێویستە ژنان بگەڕێنەوە سەر سروشتی خۆیان و ژنان وەک نموونە پێشەنگایەتی بکەن، هەروەها لە ڕووی بیرەوە پەرە بە خۆیان بدەن.

 

 سەبارەت بەم بابەتە، لەگەڵ زولەیخە عەبدی، هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردە و فێرکردنی کانتۆنی ڕەققە، قسەمان کرد.

 

"سیاسەتی سەرمایەداری ژن وەک ئامڕازێک بەکاردەهێنێت"

زولهیخە عەبدی وتی: ئێمه ژمارەیەکی زۆر لە ژنان دەبینین دەچنە ناوەندەکانی جوانکاری بۆ ئەوەی گۆرانکاری لە رووخسار یان جەستەیان بکەن، ئەەم سیاسەتی سەرمایەدارییە کە دەیەوێت ژن وەک کەرەستە بەکاربهێنێت، دەبینین کە ئەمڕۆ ژنان بۆ فرۆشتنی هەر شتێک ڕاهاتوون، هەر بۆیە هەمیشە دەبینین ژنان لە بەرنامە و شانۆ و زنجیرەکاندا بەکاردەهێنرێن، بەهۆی ئەم بابەتانەوە ژنان دەچنە ناوەندە جوانکارییەکان و بەشێک لە جەستەیان یان دەموچاویان دەگۆڕن بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن لە کارەکانیان.

 

"بەهۆی کۆمەڵگەی ناهۆشیارەوە، ژنان ڕوو لە ئیستاتیک دەکەن"

زولەیخە عەبدی ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی نەبوونی هۆشیاری، ژنان ڕوو لە ناوەندەکانی جوانکاری دەکەن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ژن خۆی هەمیشە بەدوای جوانیدا دەگەڕێت، هەروەها بەهۆی پێوەرەکانی هاوسەرگیرییەوە ناچارە شێوەی خۆی ڕێکبخات، بۆ ئەو ژنانەی کێشیان زیادە، یان دەست بە نەشتەرگەری دەکەن بۆ لابردنی چەوری زیادە یان دەست بە ڕێجیمێکی توند دەکەن بۆ ئەوەی لەلایەن ڕەگەزی بەرامبەرەوە خۆشەویست بن، ئەم بابەتانە هەمیشە ناکۆکی لە کەسایەتی ژندا دێنن، تێڕوانینی پیاوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ژن و دیاردەی فرەژنی بە بیانووی ئەوەی هاوبەشەکەی جوان نییە، ڕێگە بە ژنان دەدات ڕوو لە ناوەندە جوانکارییەکان بکەن و خۆیان جوان بکەن، پێیان وایە بەم شێوەیە ژیانی هاوسەرگیریان ڕزگار دەکات، هەروەها هۆکاری دەروونیش هەیە.

 

"سیستمی دەسەڵاتداری ژنان بەرەو ناوەندی ئیستاتیک دەبات"

 زولەیخە عەبدی باسی لە هۆکارەکانی چوونی ژنان بۆ ناوەندەکانی جوانکاری کردو وتی: ژنان بەرەو فەلسەفەیەکی وا بەرزبووەتەوە کە کۆمەڵگە نایەوێت ژنان گەشە بکەن، تەنها ژنان دەمێننەوە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی کۆمەڵگە، هەر بۆیە دەبینین لە سەردەمی شکاندنی ژن لە کۆمەڵگەی سروشتیدا و تا ئێستا ژنان هەمیشە بۆ هاوسەرگیری و دایکایەتی ئامادەن و بیرۆکەکانیان سنووردارە، کەسایەتی سیاسی و بەڕێوەبردن و ئەرکیان لە کۆمەڵگەدا نییە، هۆکاری زۆر هەیە بۆ ئەوەی ژنان بێ ئیرادە بمێننەوە و نەتوانن بچنە ناوەندەکانی خوێندن و پەرە بەخۆیان بدەن، هەر جارێک ژن لە سروشتی خۆی دوور دەکەوێتەوە، بۆیە زۆرێک لە ناوەندە جوانکارییەکان زیاد دەبن، سیستمەکە ژنان بەرەو ناوەندە جوانکارییەکان دەبات.

 

"شەڕێکی تایبەت لەسەر ژنان بەڕێوەدەچێت"

 زولەیخە عەبدی ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان بە سروشتی خۆیان حەز بە جوانی دەکەن و تەنانەت فەیلەسوفەکانیش زۆر باسیان لە جوانی ژن کردووە و دەڵێن: جوانی ڕۆحە، کاتێک ژن ئەم ڕاستیانە دەزانێت، ئەم عەقڵیەتانە دەشکێنێت، لە ڕێگەی ئەو شتانەی ئێستا لە دیجیتاڵ میدیا دەیبینین و لە ڕێگەی چاودێریکردنمانەوە شەرێکی تایبەت لە دژی ژنان لە جیهاندا هەیە و دژی شۆڕشی ژنان بەکاردەهێنرێت، دەتوانین بڵێین شەڕێکی تایبەت لە دژی زانستی ژنان هەیە کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بونیادی ناوە، چونکە چۆنیەتی گەیشتن بە حەقیقەتی ژنان ڕوون دەکاتەوە و لەسەر ئەم بنەمایە شەڕی تایبەت دژی شۆڕشی ژنان بەڕێوەدەچێت.

 

"سەدەی ٢١ سەدەی ئازادی ژن دەبێت"

زولەیخە عەبدی لە کۆتایی قسەکانیدا دەربارەی خۆناسینی ژنان وتی: ژنان دەتوانن لە ڕێگەی پەروەردە و خوێندنەوە دژی ئەو شەڕانە بوەستن و لە مەیدانی بەرخۆداندا بمێننەوە، پشت بە ڕوانگە و بوونیان ببەستن و وەک خوداوەندی عشتار دەستبەرداری ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆیان نەبن، دەتوانین بڵێین سەدەی ٢١ سەدەی ئازادی ژن دەبێت، پەیامی من بۆ ژنان ئەوەیە کە پێویستە زۆر باش بزانن کە ئەم شەڕە بۆ شکاندن و تێکشکاندنی ئیرادەی ئێوەیە، ئەوان دەیانەوێت مامەڵە لەگەڵ پرسە بچووکەکانی وەک نەشتەرگەری جوانکاریدا بکەین بۆ ئەوەی ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆمان لەبیر بکەین.