نەسرین شاکەرەمی دایکی داواکاری دادپەروەری دەستگیرکرا
نەسرین شاکەرەمی دایکی داواکاری دادپەروەریم نیکا شاکەرەمی دەستگیرکرا.
ناوەندی هەواڵ
ئایدا شاکەرەمی، خوشکی نیکا شاکەرەمی، یەکێک لە قوربانیانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن،ژیان، ئازادی"، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ تشرینی یەکەم، دەستگیرکردنی دایکی ڕاگەیاند.
ئەوەشی ڕاگەیاند کە: ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە دایکم لە خوڕەم ئاباد دەستگیرکراوە و هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتبارکردنی نازانم.
لەلایەکی دیکەوە، هەژمارری تایبەتی نەسرین شاکەرەمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دوای ماوەیەکی کەم لە دەستگیرکردنی، بەردەست نەبوو.
نەسرین شاکەرەمی دایکینیکا شاکەرەمییە کە لە کاتی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژرا.
گوشارەکان لەسەر بنەماڵە داواکارەکان، بەتایبەتی ئەو بنەماڵانەی کە لە سەردەمی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا منداڵەکانیان لەدەستداوە، زیاتر دەبێت.
ڕژێمی ئێران بە دەستبەسەرکردنی داواکارانی دادپەروەری هەوڵ دەدات ترس دروست بکات و پێش بە درێژەدان بە داواکارییەکانیان بگرێت.